وڵات:
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان تا ئێستا دوو هەزار و ٧٠٠ كه‌س له جیهاندا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی ٨٠ هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش دووچاری ڤایرۆسه‌كه بوون.
ڤایرۆسی كۆرۆنا كه سه‌ره‌تا له ویلایه‌تی هوبای رۆژهەڵاتی چین سه‌ریهه‌ڵدا و به‌خێرایی به ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا بڵاوبووه‌وه، تا ئێستا بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدانی دوو هه‌زار و ٦٦٣ كه‌س له چین و دوو كه‌س له هه‌رێمی هۆنگ كۆنگ.
ڤایرۆسه‌كه ته‌نها له سنووری چیندا نه‌ماوه‌ته‌وه و په‌لی هاویشتووه بۆ وڵاتانی دیكه‌ش، به‌م هۆیه‌وه له ئێران ١٢ و له كۆریای باشوور هه‌شت و له ئیتاڵیا حه‌وت و له ژاپۆن چوار و له هه‌ریه‌كه له فلیپین و تایوان و فه‌ڕه‌نسا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه.
ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسه‌كه‌ش له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، ٨٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه كه ٧٧ هه‌زار و ٦٥٨یان له چین-ن، هه‌روه‌ها ٨١ توشبوو له هه‌رێمی هۆنگ كۆنگ، ١٠ توشبوو له هه‌رێمی ماكاو و ٢٠ توشبوو له تایوان هه‌ن.
به‌پێی راپۆرتی ناوه‌نده پزیشكییه‌كانی وڵاتانی جیهان ژماره‌ی توشبووان به كۆرۆنا له ده‌ره‌وه‌ی چین به‌م شێوه‌یه‌یه، “كۆریای باشوور ٨٩٣، ژاپۆن ٨٥٠، ئیتاڵیا ٢٢٩، سینگاپور ٨٩، ئێران ٦١، ئه‌مریكا ٣٥، تایلاند ٣٥، ئوسترالیا ٢٣، مالیزیا ٢٢، ڤیێتنام ١٦، ئه‌ڵمانیا ١٦، به‌ریتانیا و ئیمارات هه‌ریه‌كه‌یان ١٣، فه‌ڕه‌نسا ١٢، كه‌نه‌دا ١١، هیندستان، فلیپین و كوێت هه‌ریه‌كه‌یان سێ، رووسیا، ئیسپانیا، ئیسرائیل و عه‌ممان هه‌ریه‌كه‌یان دوو، عێراق، به‌حرێن، نیپال، سریلانكا، كامبۆدیا، به‌لجیكا، سوید، فینلاند، میسر، لوبنان و ئه‌فغانستان هه‌ریه‌كه‌یان یه‌ك حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه‌یان تیادا تۆمار كراوه”.