پێویستە ئەوهاوڵاتیانەى لەئێران دەگەرێنەوە سەردانى ناوەندە تەندروستیەکان بکەن

  • February 26, 2020
  • 417 Views
پێویستە ئەوهاوڵاتیانەى لەئێران دەگەرێنەوە سەردانى ناوەندە تەندروستیەکان بکەن

وڵات:

قائیمقامیەتی كەلار ڕایدەگەیەنێت پێویستە ئەوکەسانەى لەئێرانەوە دەگەرێنەوە هەرێمى خۆیان سەردانى ناوندە تەندروستیەکان بکە، بە پێچەوانەوە ناچاردەبن بەئامادەكردنیان بۆ بەردەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی تەندروستی.


راگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای كەلار بڵاویكردەوە، ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەكەینەوە، كە لە رۆژانی رابردودا لەرێگەی دەرەوەی مەرزەكانی هەرێمەوە گەڕاونەتەوەو خۆیان بەلایەنە تەندروستیەكان  نەناساندوە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و خێزانەكانیاندا داوادەكەین، ئارەزومەندانە پەیوەندی بكەن بە نەخۆشخانەی گشتی كەلار.


لە ڕاگەیندراوە کەدا ، ئاماژەبۆئەوەکراوە بۆ گرتنەبەری رێكاری تەندروستی پێویستە بۆپاراستنی ژیانی هاووڵاتیان و  خۆیان و خێزانەكانیاندا، بەپێچەوانەوە ناچاردەبن بەئامادەكردنیان بۆ بەردەم لایەنە پەیوەندیدارەكانی تەندروستی، هاوكات داوا لەهاووڵاتیان دەكەن هاوكاربن و ئاگاداریان بكەنەوە لە هەر حاڵەتێكی لەو جۆرە.

لەماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوو لەسەرئاستى عێراق ٥حاڵەتى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراون خوێندکارێکى ئێرانى لەشارى نەجەف وخانەوادەیەکى ٤کەسى کە تورکمانى لەشارى کەرکوک بوون لەئێستادا لەژێرچاودێرى تەندروستى دان.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو