وەزارەتى ناوخۆی هەرێم بۆ رێگریکردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی دەرکرد

  • February 26, 2020
  • 394 Views
وەزارەتى ناوخۆی هەرێم بۆ رێگریکردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی دەرکرد

وڵات

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکى بۆ رێگریکردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد و پێدانی ڤیزاو هاتنە ژورەوەی هەڵگرانی پاسپۆرتی پێنج وڵاتی بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە کرد.
بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، بڕیاردراوە لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی هەرێمی کوردستان، پێدانی ڤیزاو هاتنەژورەوەی هەڵگرانی پاسپۆرتی وڵاتانی تایلاند، کۆریای باشور، ژاپۆن، ئیتاڵیا و سەنگافورا بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە بکرێت و لەسەرجەم دەروازە سنوریەکانیشەوە ڕێگە نەدرێت هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی سەردانی ئەو وڵاتانە بکات.
لەنوسراوەکەدا هاتووە، شاندی فەرمی ئەو وڵاتانەی دیاریکراون ڤیزایان پێنادرێت، بەڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و لەلایەن تیمی تەندروستی تایبەتمەندەوە پشکنینیان بۆ دەکرێت لە خاڵە سنوریەکان و خاڵەکانی پشکنین لەنێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق.
هەروەها جەختی لەوەکردووەتەوە ئەو کەسانەى لە دوای 1ی کانوونی دووەمی 2020 سەردانی وڵاتانی چین، تایلاند، ئێران، کۆریای باشوور، ژاپۆن، ئیتاڵیا و سەنگافورا‌یان کردووە، لە کاتی گەڕانەوەیان پشکنینی سەرەتاییان بۆ بکرێت لە فڕۆکەخانەکان و دواتر ڕەوانەی کەرەنتین دەکرێن بۆ ئەوەی ماوەی 14 ڕۆژ لەژێر چاودێریدا بمێننەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو