رێکخراوی تەندروستی جیهانی: کۆرۆنا پەتایەکی جیهانى نییە

  • February 26, 2020
  • 524 Views
رێکخراوی تەندروستی جیهانی: کۆرۆنا پەتایەکی جیهانى نییە

وڵات
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنا نەخۆشییەکی جیهانى نییەو زیاتر لە سەدا 96ى تووشبووانى نەخۆشییەکە لە وڵاتى چینن.


تیدرۆس ئەتهانۆم کیریسۆس، ئەمینداری رێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، 26شوباتی 2020، بە ئاژانسی رۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، پێویستە هاوڵاتیان نەترسن و تەنیا رێگاکانی خۆپارێزی بەکاربهێنن.
هەروەها هۆشداری داوە، لە بەکارهێنانی دەستەواژەی پەتای جیهانی بۆ کۆرۆنا، چونکە پێیوایە مەترسی زیاتر لای خەڵکی دروست دەکات.


ئەمینداری رێکخراوی تەندروستی جیهانی، رونیکردۆتەوە، دەستەواژەی پەتای جیهانی بۆ کۆرۆنا، وا دەردەخات بەرپرسانی تەندروستی لەئاست ئەم ڤایرۆسە دەستەوەستانن، بەڵام لەراستیدا وانییە.


لە بارەى بڵاوبوونەوەى نەۆخشییەکە لە وڵاتى ئێران رایگەیاندووە، تیمێکی پزیشکی تایبەتمەند دەنێرنە ئەو وڵاتەوە تاوەکو هاوکاری توشبوانی ڤایرۆسەکە بکەن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو