یۆنان ڕێگرى لە پەنابەران دەکات بۆ چوونە ناو وڵاتەکەیەوە

  • February 29, 2020
  • 301 Views
یۆنان ڕێگرى لە پەنابەران دەکات بۆ چوونە ناو وڵاتەکەیەوە

وڵات:

دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممە توركیا بڕیاریدا دەرگای ئەوروپا بە رووی پەنابەران دا بكاتەوە، ھەزاران پەنابەر لە توركیاوە گەیشتنە سنووری یۆنان، بەڵام پۆلیسی یۆنان رێگریان لێدەكات بچنە ناو خاكی ئەو وڵاتە.

لە ماوەی 24 كاتژمێرە بە ھەزاران پەنابەر لە سنووری نێوان توركیا و یۆنان، لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە رێگریان لێدەكرێت بچنە ناو خاكی ئەو وڵاتە، كە بەشێكی زۆر لە پەنابەران ژن و منداڵن”.

ئەمە لەكاتێكدایە دوای بڕیارەكەی توركیا بۆ كردنەوەی دەرگای ئەوروپا لە پەنابەران، دوێنێ بەشێكی زۆر لە پەنابەران بە ھاوكاری حكومەتی توركیا لە شارەكان گەیەندرانە سنووری یۆنان

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو