وڵات:
ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ ئەوەی کە هەموو جیهانی خستووەتە باری نائاسایی و خەڵک ترسی لەدەستدانی تەندروستی و گیانلەدەستدانی لەلا دروست بووە، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بازاڕیش هەیە.
ئاشکرایە کە بەشێکی زۆری کاڵاکان لە بازاڕەکانی جیهان بە گشتی و عێراق بە تایبەتی کاڵای دروستکراوی چینن. وڵاتی چین دوور لە جەنگی سەربازی و ئەتۆمی، بە تەکنەلۆژیا و ئابوورییە بەهێزەکەی بازاڕەکانی جیهانی خستووەتە ژێر هەژموونی خۆی.
هەرچەندە قسە و بۆچوونی جیاواز هەیە لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ئایا ڤایرۆسەکی سروشتییە یاخود دروست کراو، بەڵام لە ئێستادا چەندین وڵات بەدوای چارەسەری ئەو ڤایرۆسەوەن.
نەمانی گەشتەکانی چین و رێکارەکانی چین بەرامبەر بە گەشتیارەکانی وایکردووە کە بازرگانان نەتوانن سەردانی چین بکەن و کاڵا چینییەکانیش لە بازاڕەکانی جیهاندا روو لەکەمبوونەوەیە.