سودە سەرسورھینەرەکانى سیر بزانە

  • March 4, 2020
  • 775 Views
سودە سەرسورھینەرەکانى سیر بزانە

وڵات: تەندروستى

شه‌ش ده‌نك سیری برژاو بخۆیت..له‌ 24 سه‌عات چی ڕوو ده‌دات؟

هه‌موو زانایانی دنیا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن كه‌ سیر یه‌كێكه‌ له‌ به‌هێزترین به‌رهه‌مه‌كان كه‌ زۆرترین سوود به‌ جه‌سته‌ و ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، سوڕی خوێن و دڵ ده‌پارێزێ، فشاری خوێن و به‌رزی كۆلیستڕۆل كه‌م ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ش ده‌نك سیر به‌ برژاوی بخۆن، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا چی به‌سه‌ر جه‌سته‌تان دێت؟

شاره‌زایان تێبینی ئه‌و گۆڕانكاریی و كاریگه‌ریییانه‌یان كرد كه‌ له‌ دوای خواردنی شه‌ش ده‌نك سیری برژاو به‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ دا دێ، كه‌ بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:

_ له‌ ماوه‌ی 1 سه‌عاتدا ئه‌و شه‌ش ده‌نكه‌ سیره‌ له‌ گه‌ده‌دا هه‌رس ده‌بن و ده‌ست به‌ چالاكبوون ده‌كه‌ن.
– له‌ 2 تا 4 سه‌عات سیر له‌ ڕێی خوێنه‌وه‌ به‌ جه‌سته‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه‌ و به‌ خێرایی ڕووبه‌ڕووی خانه‌ ئازاده‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه‌ كه‌ مانه‌وه‌یان ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی گرێی شێرپه‌نجه‌یی.
– ماوه‌ی نێوان 4 تا 6 سه‌عات، به‌ها خۆراكییه‌كانی سیر شیته‌ڵ ده‌بنه‌وه‌ و به‌ ته‌واوی سووده‌كانیتان پێ ده‌گات، ده‌ست به‌ سووتاندنی چه‌وری و كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئاوی زیاده‌ له‌ جه‌سته‌ ده‌دات.
– له‌ ماوه‌ی نێوان 6 تا 7 سه‌عات، تایبه‌تمه‌ندی دژه‌ ڤایرۆس و به‌كتریایی چالاك ده‌بێ و به‌ ته‌واوی ڤایرۆس و به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كان له‌ناو ده‌بات.
– له‌ ماوه‌ی 7 تا 10 سه‌عات، به‌ها خۆراكییه‌كانی سیر له‌لایه‌ن پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی جه‌سته‌وه‌ هه‌ڵده‌مژرێن، تایبه‌تمه‌ندی دژه‌ ئۆكسید له‌ جه‌سته‌ دروست ده‌كات و ئۆكسانه‌كان له‌ناو ده‌بات.
پاش 10 تا 24 سه‌عات ئه‌و شه‌ش ده‌نكه‌ سیره‌ ده‌ست به‌ خاوێن كردنه‌وه‌ی سوڕی خوێن ده‌كه‌ن و فشاری خوێن كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌ و خانه‌كان ده‌بوژێننه‌وه‌، كه‌ سه‌ره‌نجام ته‌مه‌ن درێژی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ و به‌ گشتی ته‌ندروستی مرۆڤ زۆرباش ده‌بێت‌.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو