وڵات:
رێگاى سه‌ره‌كى گواستنه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا و ڤایرۆسه‌كانى تریش پژمین و كۆكه‌ى كه‌سانى توشبوه، كه له رێگه‌یه‌وه ڤایرۆسه‌كه دێته‌ده‌ره‌وه و ده‌چێته بۆرى هه‌ناسه‌ى كه‌سانى تره‌وه، یاخود ده‌چێته سه‌ر ته‌نه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ست له‌و ته‌نانه ده‌ده‌ن و دواتریش ده‌ست بۆ ده‌م و لوت و ده‌موچاویان ده‌به‌ن ڤایرۆسه‌كه ده‌گوازرێته‌وه بۆیان.
ئه‌وه‌ى لێره‌دا پرسیاره ئه‌وه‌یه، ئایا ڤایرۆس ماوه‌ى چه‌ند له‌سه‌ر ئه‌و ته‌نانه ده‌ژین و چالاكن؟ له‌ئێستادا شاره‌زایانى ئه‌مریكى سه‌رقاڵى لێكۆڵینهوهیهكن بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و واده‌یه به وردى.
شاره‌زایان باس لهوهدهكهن، كۆرۆناى نوێ COVID – 19، كه له زنجیره ڤایرۆسه‌كانى كۆرۆنایه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى له رێگه‌ى كۆكه و پژمه و ده‌ستلێدان له‌و تهنانهى ڤایرۆسه‌كه‌یان له‌سه‌ر ده‌گوازرێته‌وه، سه‌نته‌رى كۆنترۆڵكردنى نه‌خۆشیه‌كان و خۆپاراستن لێى كه باره‌گاكه‌ى له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكایه ده‌ڵێت “ڤایرۆسه‌كه ماوه‌ى 9 رۆژ له‌سه‌ر ته‌نه‌كان ده‌مێننه‌وه و چالاكن، ئه‌گه‌ر سه‌لمێنرا كۆرۆناى نوێ یه‌كێكه له زنجیره ڤایرۆسه‌كانى هه‌مان جۆر، كه كۆرۆنان، ئه‌وا ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌یه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا شیكردنه‌وه له‌سه‌ر 22 جۆر له زنجیره‌ى ڤایرۆسه‌كانى كۆرۆنا كراوه وه‌ك “سارس” و “مێرس” و ده‌ركه‌وتوه له پله‌ى گه‌رمى ئاسایی‌دا ماوه‌ى 9 رۆژ له‌سه‌ر ته‌نه‌كان چالاكن، له‌وانه‌یه پاككه‌ره‌وه‌كان بتوانن به خێرایى ڤایرۆسه‌كه ناچالاك بكه‌ن، هه‌روه‌ها ڤایرۆسه‌كانى پێش كۆرۆناى نوێ له‌پله‌ى گه‌رمى به‌رزدا له‌ناوده‌چن، به‌ڵام تائێستا نه سه‌لمێنراوه بۆ ئه‌م جۆره نوێیه راسته یاخود نا.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته “رۆبێرت ریدفیڵد” به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى كۆنترۆڵكردنى نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له ئه‌مریكا به رۆژنامه‌ى “نیویۆرك پۆست”ى وتوه “له‌سه‌ر ئاسن و مس ڤایرۆسه‌كه ته‌نها دوو كاتژمێر چالاكه، به‌ڵام له‌سه‌ر تهنهكانى دیكه‌ی وه‌ك كارتۆن و پلاستیك مانه‌وه‌ى زۆر زیاتر درێژهدهكێشێت”.
پێشتریش ئیداره‌ى خۆراك و ده‌رمان كه دامه‌زراوه‌یه‌كى جیهانیه بڵاویكردبۆوه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ له‌رێگه‌ى پێداویستى و كه‌لوپه‌لى هاورده‌كراوه‌وه بگوازرێته‌وه، تائێستاش بارودۆخه‌كه داینامیكییه و به‌رده‌وام ده‌بن له شیكردنه‌وه و نوێكردنه‌وه‌ى داتاكان.
هه‌ر سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌ر ته‌نه‌كان، “تیمۆپى برۆیه‌ر” مامۆستاى زانستى ژینگه و پزیشكى له زانكۆى كالیفۆرنیاى لۆس ئه‌نجلس ده‌ڵێت “نامه‌یه‌كى گرنگ كه ئاراسته بكرێت ئه‌وه‌یه رێژه‌ى گواستنه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه له‌رێگه‌ى ئه‌و تهنانهى پیسبوى ڤایرۆسه‌كه‌ن، زۆر كه‌متره له‌وه‌ى له رێژه‌ى پژمین و كۆكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه و به‌گوێره‌ى زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌م ڤایرۆسه نوێیه له‌سه‌ر ته‌نه‌كان زۆر نامێنێته‌وه”.
ئه‌و شاره‌زایه ئه‌وه‌شى رونكردوه‌ته‌وه، ڤایرۆسه‌كه له كه‌شوهه‌واى پله‌ى گه‌رماى نزم و شێى نزمدا زیاتر ده‌مێنێته‌وه، بۆیه زۆرێك له بۆچونه‌كان ئه‌وه‌یه ڤایرۆسه‌كانى تایبه‌ت به سیستمى هه‌ناسه‌دان له‌وه‌رزى زستاندا بڵاوده‌بنه‌وه و خه‌ڵك توشدهكهن.
ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ، كه ماوه‌ى زیاتر له دوو مانگه له چینه‌وه په‌یدا بوه، له‌ئێستادا زیاتر له 60 وڵاتى جیهانى گرتوه‌ته‌وه، نزیكه‌ى 90 هه‌زار كه‌س توشبون و نزیكه‌ى سێ هه‌زار كه‌سیشى كوشتوه، شاره‌زایان سه‌باره‌ت به قوربانیه‌كان ده‌ڵێن، به‌پێى رێژه‌كان كۆرۆنا له هه‌ر هه‌زار كه‌سێك، 9 كه‌س ده‌كوژێت واته نزیكه‌ى 1%ى توشبوان به‌و ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌نته‌ره جیهانیه‌كانى تایبه‌ت به نه‌خۆشیه گوازراوه‌كان، گیانله‌ده‌ستدانى قوربانیانى كۆرۆنا په‌یوه‌ندى به چه‌ند شتێكه‌وه هه‌یه ئه‌وانیش، ته‌مه‌ن، ره‌گه‌ز، بارودۆخى گشتیى ته‌ندروستیی مرۆڤ و سیستمى ته‌ندروستى به‌گشتى.
پێشیان وایه دۆزینه‌وه‌ى ژماره‌ى راستى قوربانیانى كۆرۆنا به‌هێنده‌ى به‌ده‌ستهێنانى دكتۆرایه‌ك سه‌خته، چونكه سه‌رجه‌م حاڵه‌ته‌كان تۆمارناكرێن و كاریگه‌ریه‌كانى له‌سه‌ر هه‌ندێك توشبوو زۆر سوكه بۆیه سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كان ناكه‌ن.