وڵاتی مەغریب، سەرزەوی زیندانە ترسناكەكان زیندانی (قارا)، ئەو زیندانەی كەچوویتە ناوەوە، گەڕانەوەت نییە!

وڵاتی مەغریب، سەرزەوی زیندانە ترسناكەكان زیندانی (قارا)، ئەو زیندانەی كەچوویتە ناوەوە، گەڕانەوەت نییە!

وڵات: وەرگێڕانی: عەدنان نیلوفەڕی

ڕاپۆرتی: ئاژانسی هەواڵی (B.B.C)

زیندان، ئەو جێگا ترسناكەیە هەركەسێك سەرپێچی یاساكانی سەردەمی خۆی كرد سزای پشت تەلبەندەكانی دەچێژێت، بەڵام زۆركەس هەن بیر لەمە ناكەنەوە تا بەكرداریی تووشی ئەو بارودۆخە نەخوازراوە دەبنەوە.

لەوڵاتانی جیهاندا لەدێرزەمانەوە تا ئێستا بەهەزاران جێگا بوونیان هەبووە كە وەك زیندان دیاریكراون، و پێشتر كەس لەم جێگایانەی – وەك چاودێر- نەپرسیوەتەوە، بەڵام لەئێستادا ڕێكخراوە جیهانییە پەیوەندیدارەكان بەم پرسەوە هەن و ئەو وڵاتانە دیاری دەكەن كە زۆرترین زیندان و زیندانییان هەن، گرفتەكە بوونی زیندان نییە، ئەمە پێویستی هەموو وڵاتێكە، بەڵكو گرفت چۆنێتی ئەو زیندانە و ئاستی ڕەچاوكردنیەتی بۆ مافەكانی مرۆڤـ و ویژدان!

وڵاتی مەغریب دەمێكە بەوڵاتی زیندانە زۆر و ترسناكەكان ناسراوە، جێگای داخە ئەم دیاردەیە بۆتە كلتوری دەسەڵاتدار و پاشاكانی سەدان ساڵەی ئەو وڵاتە.

مەغریب، لەلایەن ڕێكخراوە چاودێرە نێودەوڵەتییەكان بەگشتی و بەتایبەتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی سەر بەنەتەوەیەكگرتووەكان بە یەكێك لەگەورەترین وڵاتانی مەترسیدار لەڕووی بوونی زیندانی توند و نهێنی و نامرۆڤانەوە پۆلێنكراوە و ناسێنراوە، لەم وڵاتەدا زیاتر لە حەفتا هەزار كەس لەزیندانەكان توند كراون، لەبەرئەوەی لە ساڵی (1994) بەدواوە دادگای مەغریب بڕیاری جێبەجێكردنی لەسێدارەدانی ڕاگرتووە، بۆیە ژمارەیەكی زۆری ئەو زیندانییانە بڕیاری مانەوەی هەتاهەتاییان هەیە، و هەروەها زۆرترین ژمارەی زیندانی لەم وڵاتەدا لەزیندانەكاندا دەمرن، ئیتر یان بەهۆی ئەشكەنجەدانەوەیە، یان بەهۆی لێنەپرسینەوەی پزیشكییەوە، و ژمارەیەكی زۆری زیندانیش پەنا دەبەنە بەر خۆكوشتن، لەم بارەیەوە ئاماری زۆر هەن و ڕاپۆرتی زۆریش لەلایەن ڕێكخراوە جیهانییەكانەوە بڵاوكراونەتەوە.

لەوڵاتی مەغریبدا (73) زیندان بوونیان هەیە، كە بەم شێوەیەی لای خوارەوە بەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دابەشبوون:

–              زیندانی قونەیتەرە، لەشاری قونەیتەرە.

–              زیندانی (مۆل ئەلبوركی) لەشاری ئاسەفی.

–              زیندانی ویدایە، لەشاری مەراكیش.

–              زیندانی ئینزەكان

–              زیندانی عیون – لەكحەل

–              زیندانی ڕاشدییە – توشكا

–              زیندانی ورززات

–              زیندانی تارودانت – ئەولاد ئەلحەلوف

–              زیندانی تزنیت

–              زیندانی ئایت مەلول

–              زیندانی تەتوان

–              زیندانی وەجدە

–              زیندانی ناسەرەكی قونەیتەرە

–              زیندانی میكناس

–              زیندانی تولال

–              زیندانی سەیدی سەعید

–              زیندانی فاس

–              زیندانی عەین قادوس

–              زیندانی بوركایز

–              زیندانی نازوور

–              زیندانی حسێمە

–              زیندانی كۆشكی گەورە

–              زیندانی خمێسات

–              زیندانی سەفرۆ

–              زیندانی ئەسێلا

–              زیندانی بوركان

–              زیندانی وززان

–              زیندانی (قەریە بامحەمەد)

–              زیندانی تازە

–              زیندانی عەرائیش

–              زیندانی تەنجە

–              زیندانی سوق غەرب

–              زیندانی سوێرە

–              زیندانی بەنی مەلال

–              زیندانی خرێبكە

–              زیندانی قەڵای سەراغینە

–              زیندانی ناسەرەكی دارولبەیزا

–              زیندانی عەینولبورجە – دارولبەیزا

–              زیندانی عەكاشە – دارولبەیزا

–              زیندانی بن جەریر

–              زیندانی ناسەرەكی (مۆل ئەلبوركی – ئاسەفی).

–              زیندانی (سلا 1 – زاكی)

–              زیندانی (سلا 2 – زاكی)

–              زیندانی خنێفرە

–              زیندانی جەدیدە

–              زیندانی بن سڵێمان

–              زیندانی بەرشید

–              زیندانی بن ئەحمەد

–              زیندانی محەمەدیە

–              زیندانی تاونات

–              زیندانی بووعەرەفە

–              زیندانی سەیدی بلنوور

–              زیندانی شاون

–              زیندانی كەلەیمیم

–              زیندانی ئەزیلال

–              زیندانی عەین سەبع

–              زیندانی بەعلی مۆمن

–              زیندانی وادلو

–              زیندانی ئوتێتە

–              زیندانی سەیدی قاسم

–              زیندانی فەقی بن ساڵح

–              زیندانی زیۆ

–              زیندانی عەلی مۆمن

–              زیندانی عادیر

–              زیندانی عەین جەوهەرە

–              زیندانی تازمامارت

–              زیندانی مەولای شەریف

–              زیندانی علوو

* مێژووی زیندانی ترسناك لەمەغریب، زیندانی (قارا) بەنموونە:

ئەم زیندانە مێژوویەكی دێرینی هەیە لەوڵاتی مەغریبدا كە بۆ نزیكەی (400) ساڵی ڕابردوو دەگەڕێتەوە، و ساڵانە هەزاران گەشتیار لەهەموو جیهانەوە سەردانی دەكەن، هەر لەوڵاتانی ئەوروپاوە تا ئەمریكا و وڵاتانی عەرەبی و بگرە هەموو جیهان، ئەم زیندانە ڕوبەرێكی فراوانی هەیە، بەڵام تاریك و ترسناك! دەكەوێتە شاری (میكناس)ـەوە، میكناس زمانی ئەمازیغییە و مانای شەڕڤانی هەیە، ئەم زیندانە لەلایەن ئیسماعیل پاشاوە – كە لە پاشا عەلەوییەكان بووە- بنیاتنراوە، كە ماوەی نزیكەی بە سێ‌ سەد و پەنجا ساڵێ‌ پێش ئێستا لەوڵاتی مەغریبدا دەسەڵاتدار بووە، واتە: لەنێوان ساڵەكانی (1672 – 1727ز).

 شاری (میكناس) دەكەوێتە باكوری وڵاتی مەغریبەوە، (140) كیلۆمەتر لەشاری ڕیباتەوە دوورە، و شارەكە دووبەشە، كۆن و نوێ‌، و هەردوو بەشەكەی شارەكە چەندەها جێگای دێرین و مێژوویی و سروشتی و سەرنجڕاكێشی هەن، كە شیاون بۆ گەشت و سەرانیكردنیان، وەك (دەرگای مەنسور) كە پێنجەم گەورەترین دەرگای بەردینە لەجیهاندا، و هەروەها شوێنەواری (مورابیت ئەلخیول) و (سەهریج سووانی) و (كۆشكی مەنسور) و (گۆڕەپانی هەدیم) و (دەروازەی ڕەدعیین) و ناوچەی (شورا دێرینەكان).

سەبارەت بەزیندانی (قارا) چیرۆكی زۆر لەبارەیەوە سەیر هەن، كە هەموویان گوزارشتن لە ترسناكیی ئەو جێگایە، ئەم زیندانە تاكە زیندانە لەجیهاندا دەرگای نییە، و ڕوبەرێكی دەیان كیلۆمەتری پان‌وپۆڕ بەڵام نادیاری هەیە كە ئەوسەری وونە! ئەم زیندانە لەچەندین بەش پێكهاتووە، لەهۆڵ و ژووری جۆراوجۆر و چەندەها لق و چڵی بێ‌ ئەوسەر، و هەرگیز هیچ كەسێك نەچووەتە ئەو زیندانەوە كە بەزیندویی هاتبێتە دەرەوە!

دەگێڕنەوە ناوی زیندانەكە لەناوی كابرایەكی زیندانیكراوی پورتوگالییەوە وەرگیراوە كە ئەندازیار و نەخشەسازێكی بەتوانا بووە و ماوەیەك لای ئیسماعیل پاشا دەستبەسەر بووە، پاشایش بەڵێنی پێداوە ئەگەر نەخشەی زیندانێكی گەورە و تۆقێنەری بۆ بكێشێت كەجێگای هەزاران زیندانیی تێدا ببێتەوە، ئازادی بكات، ئەویش دیارە كەسێكی بەتوانا بووە لەبواری دیزایندا بۆیە بەكارەكە هەڵساوە و نەخشەی زیندانی (قارا)ـی، بۆكێشاوە كە لەیەك كاتدا زیاتر لە (60) هەزار زیندانیی دەگرێت، و دەگوترێت لەو كاتەوەی دروستكراوە زیاتر لە دوو ملیۆن زیندانیی تێفڕێدراوە!

زیندانی قارا، ڕوبەرێكی فراوانە لەژێرزەویدا، و دیزاینێكی ناڕۆشن و ئاڵۆزی هەیە، هەموو هۆڵێك دەچێتەوە سەر ڕێڕەوێك و لەوێشەوە بۆ سەر هۆڵ و ڕێڕەوێكی تری بێ‌ كۆتایی، و هەموویشیان لەیەك دەچن، و بەجۆرێكیش دروستكراوە كە چویتە ناوەوە جارێكی تر ناتوانیت بێیتەوە دەرەوە، ڕوبەری ئەم زیندانە هێندەی ڕوبەری شاری میكناسە و چەندین ساڵە بەشێكی زۆری ئەو زیندانە بەڕووی شوێنەواناسان و گەشتیاراندا داخراوە، دوای ئەوەی چەندین كەس لە تیمەكانی شوێنەواری ئەوروپایی و كەسانی سەركەش چوونە ناوەوە و ئیدی تا ئێستایش نەگەڕاونەتەوە!

(قارا) زیندانێكی بێ‌ دەرگا:

سەیرترین شتی ئەم زیندانە ئەوەیە سەرەڕای گەورەییەكەی هیچ دەرگا و دەروازەیەكی نییە، بەڵكو لای سەرەوە چەند كڵاوڕۆژنەیەكی هەن، كە لەوێوە زیندانییەكان فڕێ‌ دراونەتە ناوی، و هەروەها لەوێیشەوە خواردنیان بۆ فڕێدراوە، هەرچەندە ئەم جێگایە سەدان ساڵە وەك زیندا ن ناسێنراوە، بەڵام لەلایەن خەڵكی ناوچەكەوە زۆر ئەفسانەیشی بۆ دروستكراون، لەوانە خەڵكی دەڤەرەكە دەڵێن: ئەوە بارەگای جنۆكەكانە! چونكە تا ئێستا 12 تیمی شوێنەوارناسی ئەوروپایی كە چونەتە ناوەوە و ویستویانە شتێكی لەبارەوە ئاشكرا بكەن، وون بوون! بۆیە بەم هۆیەوە زۆرینەی بەشەكانی بەڕووی گەشتیاراندا داخراون و تەنها چەند بەشێكی كەمی زیندانەكە ڕێگەپێدراوە گەشتیاران سەردانی بكەن!

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو