وڵات:
پۆلیسی یۆنان بە گازی فرمێسکڕێژ بەرەنگاری ئەو کۆچبەرانە بووەوە، کە دەیانەویست لە سنوور بپەڕنەوە.
پۆلیسی یۆنان بە گازی فرمێسکڕێژ رووبەڕووی ئەو کۆچبەرانە بووەوە کە لە سنووری تورکیاوە بەرەو یۆنان کەوتبوونەڕێ و هەوڵی پەڕینەوە بۆ سنووری یەکێتیی ئەورووپایان دەدا.
ئەمەش کۆچبەرانی خستە دۆخێکی سەختەوە و بەشێکیان بە کاریگەری دووکەڵی گازەکە بوورانەوە و چەند کۆرپەیەکی ساواش دووچاری هەناسەسواری بوون،کۆچبەرەکان برانە خیوەتی تایبەت بە تیمە تەندروستییەکانی تورکیا و لەوێ چارەسەرکران.
هێزەکانی پاراستنی سنووری یونان بۆ دوورخستنەوەی کۆچبەران لە سنوورەکانیان ناوبەناو بۆمبی گازی بەکاردەهێنن.