بێگەردتاڵەبانى : چەند بریارێکى گرنگى دەرکرد لە پێناو پاراستنی هاوڵاتیان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا

  • March 9, 2020
  • 289 Views
بێگەردتاڵەبانى : چەند بریارێکى گرنگى  دەرکرد لە پێناو پاراستنی هاوڵاتیان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا

وڵات:

وەزارەتی كشتوكاڵ  و سەرچاوەكانی ئاو جەخت دەكاتەوە لەسەر قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئاژەڵ و پەلەوەر و جگەری مریشك لە وڵاتانی دەوروبەر لەپێناو پاراستنی هاوڵاتیان لە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.

ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٠٢٠/٣/٩ بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندو پەلەوەر و هەموو بەرهەمەكانیان بە شێوەی نایاسایی لە وڵاتانی دەوروبەر.

ئاماژەبەوەشکراوە، “هەروەها جەختكردنەوە لە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی جگەری مریشک و هەموو جۆرە قیمەیەك”.

لە راگەیانکراوەکە باس لەوەشکراوە، “لە خاڵێكی تری بڕیارەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردن و مامەڵە پێكردنی ئاژەڵ و باڵندەی جوانی و ماسی جوانی لە شوێنە گشتیی و قەرەباڵغەكانی ناو بازاڕەكانی كوردستان”.

لەکۆتاى بریارەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە “خاڵی چوارەمی بڕیارەكە سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕخانە فەرمیەكان قەدەغەكراوە و پێویستە ئاژەڵی سەربڕدراو مۆری فەرمی سەربڕخانە فەرمیەكانی لەسەر بێت”.

کۆپیەکى لەنوسراوەکەى وەزارەتى کشتوکاڵ بۆوڵات میدیا نێردراوە

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو