ئەمریکا کوژرانی دوو سەربازی وڵاتەکەی لە عێراق رادەگەیێنێت

  • March 9, 2020
  • 258 Views
ئەمریکا کوژرانی دوو سەربازی وڵاتەکەی لە عێراق رادەگەیێنێت

وڵات:

فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی داعشدا جگە لە کوژرانی دوو سەربازی ئەمریکی، پێنج سەربازی دیکەش برینداربوون، بەڵام زانیاریی زیاتری نەخستووەتەڕوو و ناسنامەی سەربازەکانیشی ئاشکرانەکردووە.

جەنەراڵ ستیڤن تاونسێند، فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادە، هاوڕێ و هاوکارەکانی “ئەو پاڵەوانانە دەکات”.

بەپێی راگەیێندراوی ئۆپەراسیۆنەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، ئەو سەربازانە رێنموونی هێزەکانی عێراقیان کردووە لە لەنێوبردنی داعش و تێکشکاندی بنکە و بارەگاکانیان لە چیاکانی باکوور و ناوەڕاستی عێراق.

بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا دەڵێن، ناوی ئەو دوو سەربازە ئاشکرا ناکەن تاوەکو خێزانەکانیان ئاگادار نەکرێنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە هەزاران سەربازی ئەمریکا بە دابینکردنی هاوکاریی لۆجستی بەشداریی شەڕی دژ بە داعش دەکەن لە عێراق.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو