وڵات:
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا چەند هەڵەیەکی ڕاستکردووەتەوە کە بەناو خەڵکدا بڵاوبوونەتەوە و هەندێک کەس بێئەوەی بزانن هەڵەکانیان شەیرکردووەبەشداربوون لەبڵاوکردنەوەى، لەکاتێکدا ئەمانە ڕاستیەکاننلەبارەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە:
- چەند ڕاستیەک دەربارەى کۆرۆناڤایرۆس کە پێدەچێت تۆش بەشداربووبى لە بڵاوکردنەوەى بەشیوەیەکى ناتەندروست.
1- بە چوونە بەر سەرمای زۆر ڤایرۆسەکە لەناوناچێت:
پلەی گەرمی لەشی مرۆڤ جێگیرە و لەنێوان ٣٦.٥-٣٧.٢ دایە، کەشوهەوای دەرەوە هەرچەند بێ پلەی گەرمی ناو لەش ناگۆڕێ و هەر بە جێگری دەمێنێتەوە
2- گەرماوکردنی گەرم ڤایرۆسەکەی ناو لەشت لەناو نابات:
خۆشوشتن بە ئاوی گەرم ناتوانێت پلەی گەرمی ناو لەشت بگۆڕێت و هەر بە جێگیری دەمێنێتەوە و هیچ مەترسییەک بۆ سەر ڤایرۆسەکە درووستناکات کە گەیشتووەتە ناو جەستەت
3- کەرەستەی هاوردەکراو لە وڵاتانی تووشبوو، ڤایرۆسەکە ناگوێزێتەوە:
هەرچەندە ڤایرۆسەکە بۆ چەند کاتژمێر تاوەکوو چەند ڕۆژێکی کەم دەتوانێت لەسەر ڕووی کەرەستەکان بمێنێتەوە، پێناچێت ڤایرۆسەکە بەرگەی ئەو هەموو گۆڕانەی کەشوهەوا و ژینگەیە بگرێت کە لەکاتی بارکردن و گواستنەوە و داگرتن و هەڵگرتنی کەرەستەکاندا ڕوودەدات. بەڵام ئەگەر هەر دوودڵ و نیگەرانیت، دەتوانیت سەر ڕووی کەرەستەکە بە کحول یان هۆکارە خاوێنکەرەکانی دیکە خاوێن بکەیتەوە و پاش دەستلێدانیشیان دەستەکانت بشۆی
4- پێوەدانی مێشوولە ڤایرۆسەکە ناگوێزێتەوە:
ڤایرۆسەکە تووشی کۆئەندامی هەناسە دەبێت و لە ڕێگەی پرژەی دەرچووی ئەو کۆئەندامە دەگوێزرێتەوە کاتێک کەسی تووشبوو بکۆکێت یان بپژمێت و کەسێکی دیکە ئەو پرژانەی بەربکەوێ ڕاستەوخۆ یان ناراستەوخۆ
5- وشککەرەەی دەست نابێتەهۆی لەناوبردنی ڤایرۆسەکە:
ئامێری وشککەرەوەی دەست (هاند درایەر) توانای نییە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بکوژێت
6- نابێ گڵۆپی سەرو وەنەوشەیی بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسەکە بەکاربهێنیت:
گڵۆپی تایبەتی هەن تیشکی سەر وەنەوشەیی دەدەنەوە، نابێ پیست بدەیتە بەر ئەم گڵۆپانە بەمەبەستی خاوێنکردنەوەی لە ڤایرۆسەکە، چونکە دەبێتەهۆی سووتانەوەی و زۆر دوبارەکردنەوەشی ڕێگە بۆ شێڕپەنجەی پێست خۆشدەکات
7- کامێرای دەستنیشانکردنی تا و گەرمیپێوە لەیزەرییەکان ناتوانن کۆرۆنا دەستنیشانبکەن:
ئەم ئامێرانە تەنیا ئەوە دەردەخەن کەسێک پلەی گەرمیی لەشی بەرزبووبێتەوە، لە ڕاستیدا یەکەم هەموو بەرزبوونەوەیەکی پلەی گەرمی تووشبوون بە کۆرۆنا نییە، پاشان ئەو کەسەی ڤایرۆسەکەی هەڵگرتووە ٢-١٠ ڕۆژی دەواێ تاوەکوو نیشانەکانی وەکوو تای لێ دەردەکەون
8- خۆشوشتن بە کلۆر و کحول ڕێگەی درووستی خۆپارێزیی نییە لە کۆرۆنا:
ئەگەر ڤایرۆس چووبێتە ناو لەشت، چەند خۆت بشۆی با کلۆر و کحول، ناگاتە ئەوان و نایانکوژێت. جگە لەوە، ئەم ماددانە ئەگەر بێ ڕێنمایی زانستیی ورد بیانخەیتە سەر جەستە، زیان بە جەستە دەگەیەنن
9- ئاژەڵی ماڵی نابێتەهۆی بڵاوکرنەوەی کۆرۆنا: تاوەکوو ئیستابەڵگە لەبەردەست نییە دەریبخا ئاژەڵە ماڵییەکانی وەک سەگ و پشیلە تووشی کۆرۆنا دەبن. بەڵام بە گشتی وا باشە دوای دەستدان لە ئاژەڵی ماڵی دەستەکانت بشۆی، چونکە بەکتریای دیکە دەگوێزنەوە
10- خۆکوتان دژی هەوکردنی سی یان ئەنفلۆنزا، لە کۆرۆنا ناتپارێزێت:
خۆکوتان لە دژی هەوکردنی سییەکان (نیومۆکۆکەڵ) یان ئەنفلۆنزا ناتپارێزێت لە کۆرۆنا و تەنیا لەو دوو نەخۆشییە دەتپارێزێت کە ڤاکسینەکەی بۆ درووستکراوە. تاوەکوو ئێستا هیچ ڤاکسینێک لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەردەست نییە و هێشتا توێژینەوەکان بەردەوامن
11- شوشتنی لوت و قوڕگ بە ئاو و خوێ لە کۆرۆنا ناتپارێزێت:
هیچ بەڵگەیەک نییە دەریبخات شوشتن و غەرغەرە بە ئاو و خوێ (یان نۆرماڵ سەلاین) خەڵکی دەپارێزێ لە کۆرۆنای نوێ.
12- سیر خواردن لە کۆرۆنا ناتپارێزێت:
سیر خواردەمەنییەکی تەندروستانەیە و هەندێک کاریگەریی دژەمیکرۆبیی هەیە، بەڵام هیچ بەڵگەیەک نییە دەریبخات سیر خەڵکی لە کۆرۆنا بپارێزێت، یان چارەسەری تووشبووان بکات
13- کۆرۆنا تایبەت نییە بە پیر و نەخۆشەکان:
خەڵکی لە هەموو تەمەنەکاندا ئەگەری تووشبوونیان بە کۆرۆنا هەیە، بەڵام بەساڵاچووان و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە (وەکوو شەکرە، بەرزەپەستانی خوێن، نەخۆشی دڵ، نەخۆشییەکانی هەناسە) ئەگەری هەیە قورستر نەخۆشییەکە بگرن، بۆیە خۆپارێزی بۆ هەمووانە
14- ئەنتیبایۆتیک کۆرۆنا لەناونابات:
ئەنتی بایۆتیک تەنیا دژی بەکتریا کارایە، بەڵام کۆرۆنا ڤایرۆسە، بۆیە ئەنتی بایۆتیک بەهیچ جۆرێک کارا نییە بۆ ڕێگری لە کۆرۆنا یان چارەسەری کۆرۆنا
15- هیچ دەرمانێکی تایبەت نییە ڕێگە لە تووشبوون بە کۆرۆنا بگرێت، یان جارەسەری کەسی تووشبوو بکات:
ئەوەی دەکرێ چاودێریی تەندروستیی کەسەکە و سەرکوتکردنی نیشانەکان و چارەسەری ئاڵۆزکارییە دووەمییەکانی نەخۆشییەکەیە، کە زۆر گرنگن بۆ کەمکردنەوەی ماکەکان و کوشندەیی نەخۆشییەکە