چواردە وتە لەبارەی کورۆناوە

  • March 14, 2020
  • 346 Views
چواردە وتە لەبارەی کورۆناوە

وڵات: سالار مەحمود

#كاتێك مرۆڤ ژیانی خۆی و زەوی لە بیر دەكات، پێویستی بە زللەیەكە؛ كۆرۆنا ئەو زلەیەیە

#چەندین ساڵە خەڵک بەدەست حکومەتەوە گیری خواردووە، یەکەمجارە حکومەت بەدەست خەڵکەوە گیری خواردووە، ئەوەیە دەڵێن ڕۆژان ڕۆژی لەدوایە.

#لە ساتی دابەزینی ئادەمەوە بۆ سەر زەوی! یەکەمینجارە مرۆڤایەتی لە جیهاندا پێکەوە شەڕی لەناوبردن و بەرەنگاربونەوەی زیندەوەرێکی غەیری خۆی بکات.

#کۆرۆنا کە دێت پلەو پایەو لوتبەرزی و هەڕەشەی زلهێزو سەرکردەکانیش ناهێڵێت! یەکێک لەوانەکانی کۆرۆنا

#داوا له حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كرێت سه‌یرانی نه‌ورۆز پاشه‌کەوت بکا وه‌کو مووچه‌ی مووچەخۆرن.

#ئەمەی دەگوزەرێت جەنگی جیهانییە! بەڵام خۆشبەختانە مرۆڤایەتی یەک سوپایە دژی زیندەوەرێکی تر کۆتایی جەنگەکەش دیارە!

#ئەوانەی بەکەلەڕەقیەوە بەردەرگای مزگەوتەکان نوێژی جەماعەت ئەکەن زۆربەیان کۆنە شیوعیەکانن!

#لەوەتەی هەین لە ئەزمەیا دەژین، کەچی نازانین ئیدارەی ئەزمەکانیشمان بدەین.

#لە سێ بۆ چوار هه فتەی داهاتوو مرۆڤ سەر ئەکەوێت بە سەر کورۆنایا، چونکە مرۆڤیش کوڕی تاوانەو بونەوەرێکی دادپەروەر نیە.

#نوێژی هەینی و بەکۆمەڵ ئەگەر هۆکاربێت بۆ تەشەنەسندنی کورۆنا بە ئەنجامدانی گوناهبار ئەبیت.

#مرۆڤ تا دڵە ڕاوکێی کەمتربێ، هێزی بەرگری لەلەشیا زۆرتر ئەبێت.

#سەختە بڕوات وابێ تاکی ڕۆژهەڵاتی لە ئەوروپیەک هۆشیاتربێ لە خۆپارێزیدا. لەوێ کورۆنا زۆرەو لێرە کەم ! مەحەپەسێ گەر لە پڕا ئاماری ترسناک ببیستی لێرە.

#كورۆنا دەریخست چارەنوسی مرۆڤایەتی یەكە, نەتەوەو ئاین و رەگەزو رەنگ ناتوانێت لە یەكیان بكات, مرۆڤ گەورەترین سەرمایەیە

#دەرکەوت ئەو ترسەی كە لە زانینەوە دێت، هەمیشە ترسناكترە لەو ترسەی لە نەزانینەوە دێت.

چوار لەوتەکان بەدەستکاری و سوپاسەوە وەرگیراوە

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو