دۆخی كوردستان بەكوێ دەگات

دۆخی كوردستان بەكوێ دەگات

وڵات : د.سەنگەر سەید قادر

  • زنجیرەی یەكەم:

ئەزانم زۆرینە تاقەتی خوێندنەوەیشیكاری دریژتان نیە و دۆخەكەش بە شیوەیەكە سایكۆلۆژیای زۆرینەمان تێكچووە، بۆیە سەرنجێك بە كورتی لەسەر ئۆپۆزسیۆن دەخەمە ڕوو:

ئۆپۆزسیۆنی ئێمە لە چەند ساڵی ڕابردوودا دەیان هەڵەی گەورەی كردووە و دەرفەتی زۆر گرنگی لە دەستداوە و نەیا توانیوە ببێت بە هێزی فشار و جێگرەوەی دەسەڵات، بەڵام گرنترین هۆكاری شكستی ئەو هێزانە بریتی بوون لە

١- گرنترین هۆكاری شكست كە هەموو هێزە بەناوئۆپۆزسیۆنەكانی كوردستان هاوبەشن تیایدا نە بونی بوێری و ستراتیژی ڕوون و چەق بەستوویانە و نەخوێندنەوەوەی دۆخی ناو خۆی و تێنەگەیشتنە لە سایكۆلۆژیای تاكی كورد

٢- لەسەر ئاستی دەرە كیش هەڵەی گەورەیان نەبوونی ستراتیژی و پلانی لۆبی كردنە لەسەر ئاستی دەرەوە بەتایبەت ئەوروپا و ئەمەریكا كە گرنگترین خاڵی بەهێزییە بۆ هەر هێزێكی سیاسی لە ناوچەكەدا

– هەڵەی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان :

١- ئۆپۆزسیۆن لەسەرەتای ساڵی ٢٠٠٩ بەشێوەیەكی بەهێز دەركەوت كە خۆی لە بزوتنەوەی گۆڕاندا دەبینیەوە بەڵام ئەم بزوتنەوەیە هەر لەسەرەتاوە كەوتە قەیرانی ناوخۆی و نەبوونی ستراتیژێكێ ڕوون بۆ بەڕێوبردنی ململانێكان

٢- كۆمەڵی ئیسلامی كە دەرهاویشتەی بیری جیهادی بوو لە كوردستان لە دوای ساڵی ٢٠٠١ وەك هێزێكی بچوكی سیاسی دەركەوت و دواتر لە دوای ساڵی ٢٠٠٤ گیرانی مامۆستا علی باپیر ئاراستەی كاری گۆڕی وەك هێزێكی ئیسلامی سیاسی میانڕە و خۆی نوێكردوە

بەڵام ئەم هێزە سەرەڕای ئەوەی زۆرینەیكۆمەڵگای ئێمە باوەڕدارن بەڵام نەیتوانی پانتاییەكی گەورە داگیر بكات و وەك هێزێكی بچوكی سیاسی مایەوە هۆكارەكەشی نە بوونی ستراتیژ و نەخوێندنەوەی دۆخە ناوچەیەكە بوو بە شێوەیەكی دروست

٣- یەكگرتوو ئیسلامى كە دەرهاویشتەی ئیسلامی سیاسی و بە دیاریكراوی بیری ئیخوانیە كە زۆر بەخێرای توانی گەشەكردن و بڵاو بونەوەی هەیە و پشت بەست بە تیزی دروستكردنی هێزی جێگیر( وەك پێگەیاندنی كادیری مام ناوەندی و چوونە ناو كۆمەڵگا لە ڕێگای كاری خێرخوازیەوە)

بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەم هێزە نەیتوانی خۆی لە پاشخان و گیرۆدە بوونی بە بیری ئیخوانیەوە ڕزگار بكات و نەیتوانی ئەو بیرە خۆماڵی بكات و بیكوردێنێت هاو شێوەی بزوتنەوەی. نەهزەی تونس و پارتی دادو گەشەپێدانی توركیا و مەغریب هەر بۆیە لە دۆخێكی چەقبەستووی سیاسیدایە

٤- نەوەی نوێ: نەوەی نوێ وەك هێزێكی سیاسی پێش لە دایكبوونی هەوڵی لەباربردنی دراو و لە ڕووی هێز و مەعنەوییەوە تیرۆركرا و دابەشكرا كە بەشێكی ئەم لێدانە پەیوەندی بە كەم ئەزموونی سیاسی و بێ پلان سەركەوتنی شەپۆلی ناڕەزایەتی خەڵكەوە بوو

لە دوو دڵی و ڕاڕای و ناسەقامگیری لە بڕیاردان و نەبوونی پاشخانێكی سیاسی بەهێز و كورتبینی لە خوێندنەوەی ڕووداوەكاندا ئەم هێزە خستە هەڵەیەكی سیاسی گەورەوە

ئۆپۆزسیۆن دەبێت چی بكات ؟

١- ئەوەی گرنگە بۆ ئێستای ئۆپۆزسیۆن تەركردنی عینادی سیاسی و دان نانە بە هەڵەكاندا و هەنگاوی دواتر سود بینینە لە هەڵی ڕابردوو و ڕاستكردنەوەی كاری سیاسیانە و داڕشتنی پلان. و ستراتیژی زانستی و سەلمێنراوە پشت بەست ناوەندی توێژینەوە و كەسانی ئەكادیمی

٢-خاڵێكی تری گرنف خۆ ئامادەكردنە گرتنە دەستی دەسەڵات و تێگەیشتنە لە داواكاری و داخوازی خەڵكی كوردستان بەجۆرێك سەرەتا هەوڵبدەن دەنگدەر و تاكی هۆشیار دروست بكەن و كاری لەپیشینەیاب هۆشیار كردنەوەی هاوڵاتیان بۆ ئەوەی بتوانن زەمینە سازی بكەن بۆ گۆڕانكاری لە سەر ئاستی كۆمەڵگا و جێگرەوەیەكی باشتر لە دەسەڵاتی ئێستا پێشكەشی خەڵك بكەن

٣-لەسەر ئاستی دەرەوە پێویستە زیاتر گرنگی بە كاری لۆبی كردن و دروستكردنی پەیوەندی بدەن لەگەڵ ناوەندە گرنگەكانی بڕیاڕیاردا ئەمەش كارێكی ئەستەم نیە و پێویستی بە پشوو درێژ و پلان و بیركردنەوەی دروست هەیە

لە كوتایدا ئەوەبەندە كوردیەم بیركەوتەوە كە دەڵێ( دوو گا لە دۆڵیكابن ڕەنگی یەك ناگرن خوی یەك ئەگرن) ئۆپۆزسیۆنی ئیمەش لە هەڵەی سیاسی و دونیابینی دا خوی هێزەكانی دەسەڵاتیان گرتووە بۆیە باشترە هەوڵی گوڕینی دۆڵەكە بدەن نەك گاكان چونكە ئەوە تەنها ئاسنی سارد كوتینە.

هەر بۆیە ئێستا كە نرخی بەرمیلێك نەوت گەشتوەتە ٢٧ دۆلار و دۆخی ئابوری خەڵكی لە بارێكی قورس و گراندایە كاتی جوڵەی ئۆپۆزسیۆنە و هاتنە دەنگ و هەڵوێست وەرگرتنە بەتایبەت كە حكومەت پلانی كەمكردنەوەی موچەی هەیە، ئەگەرنا باجی بێدەنگی و بێ هەڵوێستی بۆ هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن و هاوڵاتیانیش زۆر قورس دەبێت

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو