وڵات: د.كامه‌ران مه‌نتك
خوێندنه‌وه‌یه‌ك له‌ژێر رۆشنایی تیووری بیروباوه‌ڕی شۆكی نۆمی كلاین
سه‌ره‌تا به‌باشی ده‌زانم كروكي ئه‌و تیووره بۆ خوێنه‌ران روونبكه‌مه‌وه، ئینجا شیكردنه‌وه‌كه‌ی خۆم ئه‌نجام بده‌م، (تیووری بیروباوه‌ڕی شۆك و به‌رزبوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری كاره‌ساته‌كان)ی نۆمی كلاین باس له‌وه ده‌كات، كه له‌و سێ ده‌یه‌كه‌ی دوایی، سه‌رمایه‌داری هه‌وڵده‌دات كاره‌ساته سروشتیه‌كان بقۆزێته‌وه، یاخود خۆی كاره‌سات دروست بكات، به‌مه‌به‌ستی ترساندن و تۆقاندنی خه‌ڵك له رێگای شۆكی ئه‌و كاره‌ساتانه‌وه، به‌كارهێنانی ئه‌و ترس و تۆقاندنه بۆ نه‌هێشتنی هیچ ئیراده‌یه‌ك لای مرۆڤه‌كان و بۆئه‌وه‌ی به ته‌واوی ته‌سلیم به ئیراده‌ی سه‌رمایه‌داری ببن، ئه‌و كاته ئه‌ویش ئه‌و گۆڕانكاریانه ئه‌نجام ده‌دات، كه پلانی بۆ داناوه.
ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌ی دوای ئه‌و كاره‌ساتانه سه‌رمایه‌داری هه‌وڵده‌دات گۆڕانكاری ریشه‌یی له كۆی سیسته‌مه‌كانی ناو كۆمهڵگاو ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا دروست بكات، به شێوه‌یه‌ك باشتر خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌و بكات.
كلاین زۆر نمونه دێنێته‌وه، كه ئه‌و تیوورهی له‌سه‌ر پراكتیزه كراوه، له‌وانه لێدانی عێراق.
هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا
له‌راستیدا هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌كاتێكدا، كه ئه‌مریكا كه‌وتۆته دووریانێك، یاخود ده‌بێت هه‌ڵوێستیكی توند بگرێته‌به‌رو به‌رگری له سیسته‌می تاكجه‌مسه‌ری و باڵاده‌ستی جیهانی خۆی بكات، كه له‌لایه‌ن روسیا‌و چین و هاوپه‌یمانه‌كانیانه‌وه لێی ده‌كرێت، یاخود ده‌بێت ته‌سلیم به ئیراده‌ی ركابه‌ره‌كانی بێت و مل بۆ سیسته‌مێكی نوێی جیهانی كه‌چ بكات و ده‌ستبه‌رداری پێگه‌ی جیهانی خۆی بێت، هه‌ردوو حاله‌تیش به بێگۆڕانكاری ریشه‌یی نایه‌ته‌دی، ئه‌مه وا ده‌كات، كه دڵنیابین له‌وه‌ی قۆناغی دوای كۆرۆنا زۆر جیاوازتر ده‌بێت له قۆناغی به‌ر له هاتنی!.
گومانه‌كان له‌كوێوه سه‌رچاوه ده‌گرن
هاتنی كۆرۆنا كاره‌ساتێكی سروشتی بێت، یاخود دروستكراو، هیچ له‌وه ناگۆڕیت، كه ئه‌و بابه‌ته ئێستا رۆڵێكی گه‌وره له سیسته‌می جیهانی و له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌گێڕێت!.
ئه‌گه‌ر به ته‌نیا شیكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌و لێدوانه دژ بهیهكانه بكه‌ین، كه ده‌رباره‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌و چاره‌سه‌ری ئه‌و په‌تایه ده‌خرێته‌روو، گومانه‌كان زۆر زیاتر ده‌بێت. بۆیه له ژێر رۆشنایی تیووری شۆك ده‌توانین بڵێین ئێستا ئه‌و كاره‌ساته له لایه‌ن سه‌رمایه‌داری جیهانیه‌وه به‌كارده‌هێنرێت بۆ هێنائارای گۆڕانكاری ریشه‌یی له‌كۆی كایه‌كانی ژیان، تا ئێستا
ئه‌و گومانانهو ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌و كاریگه‌ریانه ده‌توانین له چه‌ند خاڵێك كورتبكه‌ینه‌وه:
1-شكستپێكهینانی سیسته‌می لیبڕاڵی دیموكراسی رۆژئاوایی، كه به‌رله‌ئێستا وه‌ك نمونه‌ی به‌رزی سیسته‌می سیاسی سه‌یر دهكراو له‌رێگای میدیاكانه‌وه وه‌ك باشترین سیسته‌م هه‌ژمار ده‌كرا، كه مرۆڤایه‌تی پێی گه‌یشتبێت، به‌هۆی كۆرۆناوه ده‌بینین ئه‌و سیسته‌مه كه‌وتۆته په‌له‌قاژێ و ئه‌و دیوارانه‌ی خۆی له په‌نا حه‌شاردابوو ئێستا له داڕماندایهو وه‌ك ماشێنێكی ماتریالی رووت كه‌وتۆته به‌رچاوان، كه جگه له‌سه‌رمایه‌و به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داره‌كان چاوی هیچی تر نابینێت، ئه‌و راسته‌قینه هه‌ر له‌گه‌ڵ له‌دایك بوونی ئه‌و سیسته‌مه‌دا له ئارادا بووه، به‌ڵام له‌هیچ قۆناغێكی مێژوویدا به‌و شێوه‌یه رووی ده‌رنه‌كه‌تووه!.
ئه‌وروپای پۆتۆپیای سه‌رزه‌وی، كه خه‌ڵك له ئاسیا‌و ئه‌فریقاو هه‌موو شوێنێكی دونیا سهرۆییان به ژیان و ماڵی خۆیان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی پێیبگه‌ن، ئێستا ئاماده نیه رۆڵه‌كانی خۆی چاره‌سه‌ر بكات و وه‌ك پاكتاوكردنێكی ره‌گه‌زی، هه‌وڵده‌دات له‌رێگای مردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له مرۆڤه به ته‌مه‌نه‌كان قه‌یرانی ئابووری خۆی چاره‌سه‌ر بكات!. ده‌توانین بڵێین رۆڵه‌كانی خۆی داوه‌ته ده‌ست قه‌زاو قه‌ده‌ر!.
2- به‌رامبه‌ر ئه‌وه چین وه‌ك زلهێزیكی مه‌زن كه‌وتۆته به‌رچاو، توانا مرۆیی ئابووریه‌كانی چین، بۆ نمونه دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 1000 قه‌ره‌وێله‌یی ته‌نیا له ماوه‌ی ده رۆژدا په‌یامێكی سیاسی ئێجگار گه‌وره‌ی به دنیا راگه‌یاند، ئه‌م په‌یامه وایكردووه سه‌رۆكی ئه‌مریكا راشكاوانه چین به بوونی ئه‌و ڤایرۆسه تۆمه‌تبار بكات و ته‌نانه‌ت ناوی بنێت ڤایرۆسی چینی، كه ده‌كرێت له ئاینده‌دا ئه‌مه وه‌ك بیانگهیهك به‌كاربهێنرێت بۆ فراوانكردنی به‌ره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته.
3- كردنی كۆرۆنا به مه‌سه‌له‌یه‌كی جیهانی و به‌گه‌ڕخستنی میدیا زه‌به‌لاحه‌كان بۆ خزمه‌تی ئه‌و گه‌وره كردنه، هه‌مدیس گومانه‌كان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌و ڤایرۆسه وه‌ك شه‌ڕێكی بایۆلۆژی چڕتر ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر بینیمان له‌پاڵ ئه‌و گه‌وره كردنه كۆمه‌ڵێك كرداری تر به‌ڕێوه ده‌چێت، كه سه‌رنجی خه‌ڵكی له‌سه‌ر لادراوه، وه‌كو شه‌ڕی بازرگانی، شه‌ڕی نه‌وت، شه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی، شه‌ڕی ئابووری، شه‌ڕی سۆفت پاوه‌ر..هتد، ئه‌مانه گومانه‌كه به‌هێزتر ده‌كه‌ن.
4- له هه‌موو ئه‌مانه گوماناوی تر، له‌په‌نای گه‌وره‌كردنی مه‌سه‌له‌ی كۆرۆنا خه‌ریكه ئاڵوگۆڕ به‌هێزه‌كان ده‌كرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت گۆڕه‌پانی شه‌ڕی ئاینده ئاماده بكه‌ن، بۆ نمونه له‌و ماوه‌یه ئه‌مریكا به‌هێزترین هێزه‌كانی مارێنزی خۆی، كه ناسراون به هه‌ڵۆ تۆقینهرهكان گواسته‌وه بۆ ئێراق، هه‌واڵی ئه‌وه‌ش هه‌یه، كه به‌هه‌زاران سه‌ربازی ئه‌مریكی به‌ره‌و ئه‌وروپا جوڵاوه، كه ئه‌مه مه‌ترسیه‌كی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر روسیا دروست ده‌كات!.
ئێران كه‌وتۆته داوی نه‌خۆشی و واسڕو لاوازتر ده‌كرێت، كه هاوپه‌یمانێكی ستراتیژی و جیۆپۆله‌تیكی روسیا‌و چینه، شه‌ڕه‌كان له‌ئێراق له‌نێوان لایه‌نگرانی ئێران هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هاوپه‌یمانه‌كانیان چڕتر بۆته‌وه، كۆریای باكوور له‌و كاته‌دا رۆكێتی بالیستی تاقیده‌كاته‌وه، به‌ریتانیا سه‌ربازی یه‌ده‌گ بانگ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی كۆرۆنا ببێته‌وه، ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نسا هێزه‌كانیان خستۆته ئاماده‌باشیه‌وه!.
ئه‌و هه‌موو گۆڕانكاریانه گومانی ئه‌وه‌مان لا زیاتر دروست ده‌كه‌ن، كه مه‌سه‌له‌ی كاره‌ساتی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاره‌ساتێكی دروستكراوبێت له لایه‌ن سه‌رمایه‌داری جیهانیه‌وه، به‌مه‌به‌ستی هینانه‌دی گۆڕانكاری گه‌وره، كه یه‌كێك لهئهگهرهكانیش ئه‌وه‌یه به پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خودی رۆژئاوا خۆی بشكێته‌وه، چونكه هه‌موو جارێك ئاڕاسته‌ی باكان بهمگێزی كهشتیهوانهكان نابێت