هاوپەیمانى نیشتیمانى لەلێوارى هەڵوەشانەوەدایە و دەست لەکارکێشانەوەى بەکۆمەڵ بەردەوامە

  • March 22, 2020
  • 289 Views
هاوپەیمانى نیشتیمانى لەلێوارى هەڵوەشانەوەدایە و دەست لەکارکێشانەوەى بەکۆمەڵ بەردەوامە

وڵات:

زیاتر لە٢٠ بەرپرسی هاوپەیمانیی نیشتیمانی لە ئەنجومەنەکانی نوێنەران و جێبەجێکردن دەڤەرەکانى ئەوحزبە دەست لەکارکێشانەوەى خۆیان ڕاگەیاندوە، لەنامەیەکدا کەلەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە ناوى ١٦بەرپرسى ئەوحزبە پێکەوە دەست لەکارکێشانەوەکەیان بڵاوکردۆتەوە.

وڵات لەسەرچاوەیەکى باوڕپێکراوەوە زانیوەیەتى هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئەرسەلان سیدزادە، بەرپرسی دەڤەری سلێمانی و کاوان شێخ، بەرپرسی دەڤەری هەڵەبجە و د. سەمیرە محه‌مه‌د، بەرپرسی دامەزراوەی دارایی و ئابووری و والی خالید، بەرپرسی دامەزراوەی گەشەپێدانی مرۆیی و ئیسماعیل عەبدولکەریم بەرپرسی دامەزراوەی راگەیاندن دەست لەکارکێشانەوەی خۆیان راگەیاندووە.

سەرچاوەکەى وڵات ئاماژەى بەوەشکردووە کەدۆخى ئەوحزبە تەواو تێکچووە شڵەزاوى زۆربە دامەزراوەکانیەوە دیارە وهەستى پێ دەکرێت ، هاوکات لەئاگادارى نامەیەکدا کە واژۆی د. ئیبراهیم عەبدولکەریم، راوێژکاری ئارام قادر و 15 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی پێوەیە دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لەو حزبە رادەگەیەنن.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، “كارنه‌كردن بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه‌ی دیدگای نیشتیمانی، و كارنه‌كردن به‌ پێی په‌یڕه‌و و یاساو عورفه‌ حیزبیه‌كان، هەروەها تاكڕه‌وی له‌ پیاده‌كرنی ده‌سه‌ڵاته‌كان و قۆرخكاری به‌هێز له‌ كه‌یسی دارایی حیزب و ده‌ركردنی هاودیدان و به‌دوادا نه‌چون و بێده‌ربه‌ستی له‌ كشانه‌وه‌ی هاودیدان له‌ ده‌ڤه‌ره‌ جیاوازه‌كان، بۆیه‌ بڕیارماندا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆمان بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین”.

هەر ئەمڕۆش جێگری بەرپرسی دەڤەری سلێمانی هاوپەیمانی و شەش ئەندامی دەڤەر و دامەزراواکانی هاوپەیمانیی دەستیانلەکارکێشایەوە.

رۆژی رابردووش هەریەک لە محه‌مه‌د عبدالله و ڤەلەنتینا عەبدولرەحمان ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی و شوان عوسمان وتەبێژی هاوپەیمانیی دەستیانلەکارکێشاوەتەوە.

وڵات ئەوەشى زانیوە کە میدیاى هاوپەیمانى لەئێستادا لە بارودۆخێکى خراپدایەو وکارمەندەکانى موچەى مانگى ڕابردوو دوونیوە موچەى مانگەکانى تریشیان وەرنەگرتووە، لەئێستاشدا هەردوو ماڵپەرى پرس وهاوپەیمانى کە زمان حاڵى ئەوحزبەن یەکخراون وکارمەندەکانیان لەماڵەوە کاردەکەن هاوکات ژمارەشیان بۆ نیوە زیاتر کەمکراونەتەوە .

لەلایەکیترەوە د. ئاڤێستا کەمال یاریدەدەری سەرۆکی هاوپەیمانیی لە بەیاننامەیەکدا سڕکردنی ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانیی ڕاگەیاند.

ناوى بەشێک لە وکەسانەى لەبەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ یەک شەممە دەست لەکارکێشانەوەیان لەحزبە ڕاگەیاندووە

1) دانا عبدول     ( ئەنجومەنی نوێنەران  _ هەڵەبجە )
2) هۆشمەند عگا      ( ئەنجومەنی نوێنەران  _ هەڵەبجە )
3/ محمد سعید نجم       ( ئەنجومەنی نوێنەران  _ کەرکوک )
4/ صدرالدین محی الدین كریم    ( ئەنجومەنی نوێنەران  _ بادینان )
5/ عمر محمد گاهر      ( ئەنجومەنی نوێنەران  _ بادینان )
6/ ئاراز خورشید         ( ئەنجومەنی نوێنەران  _ کەرکوک )
7/ ئۆژین ڕەمەزان       ( ئەنجومەنی نوێنەران  _ کەرکوک )
8/ نجم الدین عبدالکریم      ( ئەنجومەنی نوێنەران  _ سلێمانی )
9/ سازان خلیل ٳبراهیم   ( ئەنجومەنی نوێنەران  _ کەرکوک )
10/ ٳبراهیم عبدالکریم   ( ڕاوێژکاری سەرۆکی هاوپەیمانی )
11 . ئالان جزاگاهر- جێگری بەرپرسی دەڤەری سلێمانی – بەرپرسی سەرجەم بازنەکانی دەڤەری سلێمانی هاوپەیمانی نیشتمانی)

12. سلام علی جلال- ئەندامی دامەزراوەی ڕوناکبیری و هۆشیاری هاوپەیمانی نیشتمانی- بەرپرسی پەیوەندیەکانی دامەزراوە)

13. مریوان جبار محمد- بەرپرسی بەشی ڕوناکبیری و هۆشیاری دەڤەری سلێمانی هاوپەیمانی نیشتمانی-بەرپرسی بازنەی یەکی دەڤەری سلێمانی هاوپەیمانی)

14. هۆگر عمر عبداللە- ئەندانمی ئەنجومەنی دەڤەری سلێمانی وبەرپرسی بەشی ژمێریاری لە دەڤەری سلێمانی)

15. زانیار نەوزاد حمە علی-  ئەندامی ئەنجومەنی دەڤەری سلێمانی هاوپەیمانی   نیشتمانی بەرپرسی بازنەی لاوان و خوێندکاران لە دەڤەری سلێمانی هاوپەیمانی نیشتمانی)

16. شادومان یونس محمد( ئەندامی بازنەی یەکی هاوپەیمانی نیشتمانی)

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو