وڵات: لوقمان غه‌فوور
شه‌مشه‌مه‌كوێره تاكه زینده‌وه‌ری ڕۆژكوێر و شیرده‌ره، ئه‌م زینده‌وه‌ره له 2002ه‌وه به‌رپرسه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك له زانایان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رپرس نییه له گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه.

له‌به‌رنامه‌یه‌كدا زوۆلۆجستهكان و پسپۆرانی نه‌خۆشییه‌كان بۆ توڕی سی ئێن ئێن ده‌ڵێن كه گۆڕان له ره‌فتاری ئینسانه‌كان – وێرانكردنی سرووشت، شانبه‌شانی زیادبوونی له راده‌به‌ده‌ری ژماره‌ی دانیشتووانی گۆی زه‌وی- ده‌شێت هۆكار بێت بۆ خێرایی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه، چونكه له سرووشتی پاك‌و بێگه‌رد نه‌خۆشییه‌كان كه‌متر توانای گواستنه‌وه‌یان هه‌یه.
ڤایرۆسه‌كه تا راده‌یه‌ك به‌تێر و ته‌واوی له ناو سولاله‌ی شه‌مشه‌مه كوێره‌ی چینی-دا دۆزراوه‌ته‌وه. به‌ڵام پرسیارێكی خێرا دێته به‌رده‌ممان ئه‌ویش چۆنێتی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یه بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره و له‌وێشه‌وه بۆ مرۆڤ.
لی شوانكگۆ به‌ڕێوه‌به‌ری تاقیگه‌ی ڤایرۆسۆلۆژی له زانكۆی نۆرس داكۆتا – ئه‌مریكا بۆ رۆژنامه‌ی زه فۆرم ده‌ڵێت: “پرسیار له خۆمان ده‌كه‌ین ته‌مه‌نی شه‌مشه‌مه‌كوێره 50 ملیۆن ساڵه، بۆچی له 2002ه‌وه هه‌ڵگری ئه‌م ڤایرۆسه‌یه؟” بۆ وه‌ڵامی ئه‌مه پێویستمان به‌بیركردنه‌وه‌یه‌كی قووڵه ئه‌ی بۆچی هه‌ندێك له زینده‌وه‌ره‌كان له‌ناوئه‌چن (extinction)، وه‌ڵامه‌كه ئاسانه ئێمه‌ی مرۆڤ مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ گۆی زه‌وی مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپه”.
زاناكان ده‌ڵێن شه‌مشه‌مه‌كوێره تاكه شیرده‌ره كه توانای فڕینی هه‌یه و ده‌توانێت به ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر بڵاوبێته‌وه له رووبه‌رێكی فراواندا. به‌و مانایه‌ی له توانایدایه په‌ناگه‌ی چه‌نده‌ها نه‌خۆشی بێت له‌مه‌ودوا. لی شوانكگۆ ده‌ڵێت:” له‌ساڵی 2002، كۆرۆنا ڤایرۆس سارس 1-مان بینی، بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتر بوو له ڤایرۆسی مێرس كه 2012 بڵاوبۆوه، به‌ڵام كۆرۆنا ڤایرۆس سارس 2 كه له 2019 بڵاوبووه‌ته‌وه و به‌رده‌وامه له‌وه‌ی 2002 به‌هێزترو توندتر و خێراتره، ئه‌ی بۆ بیرنه‌كه‌ینه‌وه كه له 2032 كۆرۆنا ڤایرۆس سارس3، قڕكه‌رێك بێت نیوه‌ی گۆی زه‌وی له‌ناوبه‌رێت. كه‌واته ده‌بێ له‌دوای كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه ئه‌م زینده‌وه‌ره بۆ هه‌ڵگری ئه‌م ڤایرۆسه‌یه”.

هه‌روه‌ها زانایان ده‌ڵێن فڕین كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له گواستنه‌وه‌ی چالاكی ڤایرۆسه‌كه، له هه‌مانكاتدا كۆئه‌ندامی به‌رگری شه‌مشه‌مه كوێره هێنده به‌هێزه توانیویه‌تی به‌رگه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه بگرێت و نه‌یكوژێت.
پرۆفیسۆر ئیندرۆ كانینگهام مامۆستای ئێپیدیمیالۆژی ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان له كۆمه‌ڵه‌ی زوۆلۆجیك له له‌نده‌ن بۆ گاردیان ده‌ڵێت: “كاتێك شه‌مشه‌مه كوێره تا زیاتر بفڕێت پله‌ی گه‌رمی له‌شی ئه‌چێته ئه‌وپه‌ڕی پله‌ی گه‌رمی، كه (تا) یه‌كی هه‌قیقی نییه، جا هه‌ر بۆیه ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه شه‌مشه‌مه كوێره گواستویه‌تییه‌وه یه‌كه‌م نیشانه به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌شی ئینسانه بۆ 104 پله‌ی فه‌هره‌نهایتی (40 پله‌ی سیلیزی)”.
كانینگهام ده‌ڵێت: “ترسمان له‌وه هه‌یه ئه‌م ڤایرۆسه له له‌شی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌دا بگۆڕێت بۆ جۆرێكی ترسناكتر و تای له‌ش به‌رزتر بكاته‌وه”.
كانینگهام پێیوایه ئه‌وه ره‌فتاری ئینسانه وای له شه‌مشه‌مه كوێره كردووه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بێت. ده‌ڵێت: “بڕینه‌وه‌ی دارستانه‌كان و وێرانكردنی شوێنه‌كان و راوكردنی شه‌مشه‌مه‌كوێره وایكردووه جوڵه‌ی زیاتر له شه‌مشه‌مه كوێره‌دا دروستبێت، بۆ ئه‌مه‌ش شه‌مشه‌مه‌كوێره پێویستی به‌وه‌یه بۆ به‌رگری له‌شی ڤایرۆسێك دروست بكات كه له ئێستادا كۆرۆنا ڤایرۆسه”.

له كۆتایيدا تێكڕای توێژینه‌وه‌ی زانایان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه پێویسته دانیشتوانی ناوچه‌ی ئاسیا واز له راوكردنی شه‌مشه‌مه‌كوێره بێنن تا شه‌مشه‌مه‌كوێره بۆ ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك ئارام بگرێت و له‌ناوچه‌كاندا بمێنێته‌وه فڕین بۆ ماوه‌ی دوور و درێژ كه‌مكاته‌وه.
كۆرۆنا ڤایرۆس گرووپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان و ده‌توانن ببنه هۆی زیانگه‌یاندن به كۆئه‌ندامی هه‌ناسه، له ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ڤایرۆس “سارس”ی ئاساییه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه كه بۆ ساڵی 2002 ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م ڤایرۆسه به به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له دیسێمبه‌ری 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی “سارس – كۆرۆنا ڤایرۆس 2” له‌شاری ووهان-ی كه‌رتی هوبه‌ی وڵاتی چین، تا رۆژی 22ی ئادار له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا 311 هه‌زار و 350 كه‌س تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و 13 هه‌زار و 100 كه‌سیش مردوون.