شازادەی جێنشینی بەریتانیا تووشی پەتای کۆرۆنا بوو

  • March 25, 2020
  • 296 Views
شازادەی جێنشینی بەریتانیا تووشی پەتای کۆرۆنا بوو

وڵات:

ئاژانسەکان رایانگەیاندووە، شازادەی جێنشینی بەریتانیا چارلز پشکنینی کۆرۆنای بۆ کراوە و ئەنجامەکەشی پۆزەتیف درچووە. 

بەپێی دەزگا راگەیاندنەکانی بەریتانیا پشکنینی شازادە چارلز فلیپ، جێنشینی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا پۆزەتیف دەرچووە و شازادەی تەمەن ٧١ ساڵ خراوەتە نێو کەرەنتینەوە.

هاوکات دەزگاکانی راگەیاندن ئاماژەیان بەوە داوە کە بارودۆخی تەندرووستی شازادەی جێنشین لە ئێستادا باشە و کامیلیا-ی هاوسەریشی پسکنینی بۆ کراوە و ئەنجامەکەی نێگەتیف دەرچووە.

بەپێی زانیارییەکان لە ئێستادا شازادە چارلز لە ماڵەکەی خۆیان لە سکۆتلەندا کەرەنتین کراوە.

لەلایەکی دیکەوە ئاماژە بەوە دراوە کە شازادە چارلس دواجار لە ٩ی مانگی ئادار چاوی بە شاژنی بەریتانیا ئێلیزابێت-ی دووەم کەوتووە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو