وڵات:
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.
بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانیبەریتانیا لە تویتەری خۆیەوە رایگەیاند، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
جۆنسن لە تویتەکەیدا دەنووسێت، لە ٢٤ کاژمێری رابردوودا، چەند نیشانەیەکی مامناوەندی کۆرۆنای هەبووە، دواتر ئەنجامی پشکنینەکەی دەرکەوتووە کە پۆزەتیڤە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم ڤایرۆسە تێکدەشکێنن و ئێستا خۆی کەرەنتینە کردووە، بەڵام لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەردەوام دەبێت لە سەرۆکایەتییکردنی حکومەت و شەڕی دژ بە ڤایرۆسەکە.