ساڵی 1918 ئه‌نفلۆنزای ئیسپانی نه‌یكوشت كه‌چی به‌ كۆرۆنا مرد

ساڵی 1918 ئه‌نفلۆنزای ئیسپانی نه‌یكوشت كه‌چی به‌ كۆرۆنا مرد

وڵات: لوقمان غه‌فوور


ژنێكی ته‌مه‌ن 109 ساڵ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ رزگاربووانی ئه‌نفلۆنزای ئیسپانی ساڵی 1918، به‌ كۆرۆنا ڤایرۆس مرد و بووه‌ به‌ته‌مه‌نترین قوربانی ده‌ستی كۆرۆنا ڤایرۆس له‌جیهاندا.

هێڵدا چێرچڵ له‌ خانه‌ی چاودێری سالفۆرد-ی به‌ریتانیا رۆژی 29ی ئادار پاش چه‌ند سه‌عاتێك له‌وه‌ی تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس ده‌بێت، دوای هه‌شت رۆژ به‌سه‌ر جه‌ژنی له‌دایكبوونی 109 ساڵه‌ی ته‌مه‌نیدا. گیانله‌ده‌ستده‌دات.

هێلدا ده‌بێته‌ به‌ته‌مه‌نترین قوربانی ده‌ستی كۆرۆنا ڤایرۆس. له‌ساڵی 1911، ساڵێك پێش نقومبوونی كه‌شتی تایتانیك و سێ ساڵ پێش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له‌دایكبووه‌.

به‌پێی رۆژنامه‌ی ئینیدیپێندێنت-ی به‌ریتانی هێڵدا له‌ته‌مه‌نی 7 ساڵیدا كاتێك ئه‌نفلۆنزای ئیسپانی بڵاوده‌بێته‌وه‌ له‌ جیهاندا، رزگاری ده‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ئه‌نفلۆنزایه‌وه‌ خوشكه‌كه‌ی گیان له‌ده‌ستده‌دات.

ئه‌نفلۆنزای ئیسپانی یه‌كێكه‌ له‌و ده‌رده‌ كوشندانه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵی 1918 بۆ 1919، زیاتر له‌ 500 ملیۆن كه‌سی كوشتووه‌ و ته‌واوی جیهانی گرتووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌نتۆنی چێرچڵ یه‌كێك له‌ كچه‌زاكانی نه‌وه‌ی دووه‌می هێڵدا كه‌ بۆ رۆژنامه‌كه‌ دواوه‌، ده‌ڵێت: “كاتێك له‌ دواهه‌مین سه‌ردانمدا باسی كۆرۆنا ڤایرۆس-م بۆ كرد، پێیوتم هیچی جیاواز نییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نفلۆنزای ئیسپانی”.

هێڵدا قسه‌شی كردووه‌ بۆ گاردیان و وتویه‌تی كه‌ هه‌موو خێزانه‌كه‌ی تووشی ئه‌نفلۆنزای ئیسپانی بوون، ته‌نانه‌ت له‌ یاده‌وه‌ریدا ماوه‌ كه‌ باوكی له‌سه‌ر یه‌كێك له‌شه‌قامه‌كانی له‌نده‌ن كه‌وتووه‌ و هێناویانه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌. ده‌شڵێت:”ساڵی 1918 هه‌موو نه‌خۆش كه‌وتین، هه‌موو سه‌لامه‌ت بووین ته‌نیا بیریل مای خوشكه‌ بچووكم كه‌ ته‌مه‌نی 12 مانگ بوو مرد”.

یه‌كێك له‌كوڕه‌زاكانی، باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ له‌ قه‌یرانی ئابووری 1929، هێڵدا هاتووه‌ته‌ سالفۆرد و كاری دوورمانی كردووه‌ و تا ساڵی پاریش ته‌ندرووستی تاڕاده‌یه‌ك جێگیربووه‌، به‌ڵام 10 مانگ له‌مه‌وبه‌ر هێناویانه‌ته‌ خانه‌ی چاودێری به‌ته‌مه‌نه‌كان.

هێڵدا چوار منداڵی هه‌یه‌ له‌ منداڵه‌كانیشی 11 نه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌و 11 نه‌وه‌یه‌ 12 نه‌وه‌یان خستووه‌ته‌وه‌.

له‌به‌ریتانیا تا رۆژی 31ی ئادار، 22 هه‌زار و 141 كه‌س تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوون و نزیكه‌ی هه‌زار و 408 كه‌سیش

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو