وڵات:
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە لەزاری حەسەن روحانی، سەرۆك كۆماری ئێرانەوە بڵاویانکردەوە ئەگەری ھەیە كۆرۆنا تا كۆتایی ئەمساڵ بەردەوام بێت.
حەسەن روحانی، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا لەگەڵ لیژنەی ئابووری حكوومەتی ئێران رایگەیاند، ھەموو ھەوڵێك دەدەن، قوربانیانی كۆرۆنا لە ئێران كهمبێتهوهو داواشی لە خەڵك كرد، پابەندی رێنمایی و بڕیارەكانی حكوومەت بن.
دهربارهی بەردەوامی پشوو لە ناوەندەكانی خوێندن و كەرەنتینەی گشتیی لە ئێران ئاماژەی بەوەدا، وەزارەتی ناوخۆ و لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا ئەمڕۆ كۆدەبنەوە و بڕیاری نوێ سهبارهت به رێكارە نوێكانی حكوومەت دەدەن.
تا ئێستا لە ئێران بەھۆی كۆرۆناوە 3 ھەزار و 36 كەس گیانیان لەدەستداوە و 47 ھەزار و 473 كەسیش تووشی كۆرۆنا بوون.