عێراق.. چه‌قی پرۆژه‌ ستراتیژییه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌

  • April 5, 2020
  • 310 Views
عێراق.. چه‌قی پرۆژه‌ ستراتیژییه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌
وڵات:هه‌ڵكه‌وت ڕه‌زا – ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا

لە چوارچێوەى ھەلومەرجى ناوچەكەدا ئەمریكا تەكنیكى سەربازى خۆى دەگۆرێت، بۆ ئەم بارودۆخەى ئێستا دۆناڵد ترامپ ڕایگه‌یاند زانیارى تەواویان لایە كە ئێران لە كەمیندایە بۆ ھێرشكردنە سەر ئه‌مریكا لە عێراق، بۆیە فەرمان كراوە بە چۆڵكردنى ئەو چەند ھەزار سەربازەى لە بنكە دیارەكانى عیراقدا جێگیركراوە ھەماھەنگ لەگەڵ سوپاى عیراقدا، بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆكى ئەمریكا ھۆشدارى دەدەت كە دەسەڵاتدارانى ئێران پێیانوایە ئەمریكا مەشخوڵى كرۆنا  ڤایرۆسە و ئەیانه‌وێت ھێرش بكەنە سەر سوپاى ئەمریكا لە عێراق و سەربازگەكانیان بە ئامانج بگرن، بۆیە پێيان ئەڵێن ئەمریكا ئاگادارى ھەموو ئەو پلانانه‌یە كە ئێران ئەیەوێت لەم بارودۆخەدا ئەنجامى بدات، لە چوارچێوەى ئەم بارودۆخەدا ئەمریكا چەندین چەكى پێشكەوت و سیستەمى دژە موشەكى لە عێراق و كوردستان جێگیر كردووە ھێناویەتى بەڵام كەس نازانێت شوێنەكانیان کوێیە. سوپای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمەریکا، گەورەترین سوپای جیھانە و بودجەی ساڵانەی ٧١٦ ملیار دۆلارە. 



ھێزی ئەمەریکا لە دەرەوه‌
ھێزی سەربازی ئەمەریکی لە ٧٥٠ بنکەی سەربازیی ١٣٠ وڵاتی جیھاندایە، لە ڕووی بایەخی سیاسیی و ئابوریی و جوگرافییەوە عێراق لە پێشەوەی ئەو وڵاتانەیە، تەمەنی بنکەی سەربازی ئەمریکی لە بەشێک لە وڵاتاندا، چەندەھا ساڵە، لەوانە ئەڵمانیا و یابان و کۆریایی باشور، تائێستاش فراوانترى دەكات.
بوونی بنکەی سەربازیی ئەمەریکا بە قورسایەکی زۆر لە عێراق و سەرجەم دەوڵەتانی دراوسێی ئێران، کە تورکیا و کۆیت و بەحرەین و قەتەر و عومان و پاکستان و ئەفغانستان، لە وڵاتانی نزیک سعودیە و ئیمارات… ھتد، پێمان دەڵێت: پرۆژەی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە پرۆژەیەکی ستراتیژییە.

ئەمەریکا لە عێراق 
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە گەورەترین باڵوێزخانەکانی جیھانیەتی ھەندێکجار ناودەبرێت بە (پنتاگۆنی بچوک) تەواوی جوڵەکانی رۆژھەڵاتی ناوەراست لەم باڵێۆزخانەوە چاودێریی دەکرێت، هەروەها  بڕیار و پلانی ناوچەکەش لە دەستی ئەوانەدایە، بەدەر لە کاری دیپلۆماسیەکەى، دەزگاکانی زانیاریی ئەمریکی (CIA ) بە چڕی لەو باڵێۆزخانە بوونیان ھەیە، ئەمە جگە لە کوردوستان.

ئەمریکا سەرقاڵی بونیاتنانی گەورترین سەربازگەیه‌ لە ھەولێردا،

ئەمریکا سەرقاڵی بونیاتنانی گەورترین سەربازگەیه‌ لە ھەولێردا، لە فرۆكەخانەى حەریر، كە ھاوشیوەى ئەو بنكەیە كە لە بەریتانیاندا ھەیە، وە ھەروەھا بونیاتنانى گەورەترین کونسوڵگەریى لە جیھاندا لە ھەرێمى كوردستان. 
نزیکەی ٦ ھەزار سەربازی ئەمریکیی لە ٩ بنکەی سەربازیدان لە عێراق، نیوەی ئەم بنکە سەربازیانەش لە خاکی کوردستانن، بەڵام لە ئێستادا وەك حاڵەتێكى سەربازیى و ئەمنى شوێنەكانیان دیارنین و گواستراونه‌تەوە بۆ شوینێكى نادیار.

پرۆژەی ئەمریکا لە عێراق.. سیاسیی و ئابوریی و ئەمنیی 
بەپێی ھەموو لێکدانەوەکان، ئەمریکا عێراق بە ھی خۆى ئەزانێت بەتایبەت ئێستا كە پارتى كۆمارییەكان حكومڕانى ئەكەن، ھێز و ھەژموونى سەربازى تەواوى ئەمریكا ئەگەریننەوە بۆ عیراق. 

نزیکەی ٦ ھەزار سەربازی ئەمریکیی لە ٩ بنکەی سەربازیدان لە عێراق، نیوەی ئەم بنکە سەربازیانەش لە خاکی کوردستانن

ئەمانەو چەندان نموونەى تر تەنیا ڕاستیەکە بۆ تێگەشتن لەوەی ئەمریکا عێراق بە ھی خۆى ئەزانێت و پرۆژەیەکی ستراتیژی ھەیە لە ناوچەکەدا… 

شەڕی ئێران و ئەمریکا 
ئەستەمە لەو واقیعەی ھەیە ئێران ویستی شەڕی ھەبێت، ترامپیش راستە فشار دەکات، بەڵام لەم دۆخەی ئێستای پێش ھەڵبژاردن نایەوێت بچێتە شەڕێکەوە قەبارەی زیان و لێکەوتەکانی نادیار بێت، بە تایبەت لەم بارودۆخەى سەرده‌مى كۆرۆنادا كە سیاسییه‌كان لە  جیھان بەكاریدەھێنن بۆ مەبەستى  ئابوریى و سیاسیى.
کورد پێویستە خاوەنی یەك ئەجێنداى سیاسیى بن لەگەڵ ئەمریكادا، لە ھەمان كاتدا خوێندنەوەی ژیرانە بۆ ئەم بارودۆخەى ئیستاى عیراق و ھەرێمى كوردستان بكه‌ن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو