خەڵک توڕە مەکەن !!

خەڵک توڕە مەکەن !!

وڵات: سۆشیاڵ میدیا وەرگیراوە لەئەکاونتى تایبەتى هونەر تۆفیق


تا ئێستا پابەندبوونی خەڵک بە ڕێنماییەکانەوە لە ئاستێکی باشدایە و گوێڕایەڵی زۆرینە زیاترە لە لاساری کەمینە ئەو زۆرینەیەش تا ئێستا سوپاس و ستایشی حکومەت دەکەن لەپای ئەنجامدانی ئەرکەکەیاندا .


بەڵام ئەمە ناکاتە ئەوەی حکومەت زۆر مورتاح بێت بە پابەندیەکانی خەڵکەوە، چونکە مانەوەی ئیجباری لەماڵەوە بێزارکەرە و توڕەیی دروست دەکات ، نەخوازەڵا خەڵک لەو مانەوەیەدا داهاتووی نادیار و تاریک بێت ، داهات و بژێوی ڕۆژبەڕۆژ بەرەو خراپتر بڕوات ، حکومەتیش جورعەی ڕێنماییەکانی ڕۆژێک توند و ڕۆژێک شل بکاتەوە وەزیرێک بڵێت دۆخەکە زۆر خراپە و وەزیرێکی دیکە بڵێت زۆرباشین .


جورعەی ڕێنماییەکان دەبێت لەئاست هەست و شعوری بێزار و خەمباری خەڵکدابێت ، ئەمە جەژن نیە و خەڵک لەماڵەوە بۆ پشوو و خۆشی لەماڵەوە بێت ، هەزاران خێزان هەیە بەڕۆژانەکار نانەسکی پەیدادەکات و عیزەتی نەفسیشی هێندە بەرزە نایەوێت مەجبوری سەدەقەی هیچ خێرەومەندێک بێت .


بۆیە هەر دەرکردنی بەیاننامە و ڕێنمایی لەم دۆخەدا گرنگ نیە ، بەڵکە گرنگ ئەوەیە لەگەڵ رێنماییەکاندا چارەسەری ژیان و داهاتووی خەڵکیشتان پێ بێت ، هاوکات بە ڕووە تەندروستیەکەی کۆمەڵگە ، ڕووە دەروونی و ئابووریەکانیشی ببینن و نەهێڵن لاسەنگی دروست بێت .


مەهێڵن خەڵک توڕە بێت ، کەتوڕەبوو ئێرە نە وڵاتی چینە بە تەکنەلۆژیا و رۆبۆتەکان کۆنترۆڵی بکەن و نە ئەڵمانیاشە بە گوژمەی ملیارەها دۆلاری کۆمەک ساردی بکەنەوە ،لەبیرتان بێت ئێرە وڵاتی حکومەتێکی بێ پارە و خەڵکێکی بێ موچە و داهاتە !!

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو