وڵات: گەلەرى
لەگەڵ دکتۆر تابلۆ و کاک شڤان، ئەمڕۆش وەک هەموو ڕۆژێکی تر خۆبەخشانە خواردنمان برد بۆ ژمارەیەکی زۆری ئاژەڵی بێلانە، لە ناوچەکانی گردی سەرچنار، شەکرەکە،قولەرەسی، چەق چەق، قلیاسان..
وەک هەمووان دەزانن بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ و داخستنی چێشتخانەکانەوە ئەم ئاژەڵە بێزمانە جوانانە لە دۆخێکی خراپدان و خواردنیان دەست ناکەوێت.
ئەو خێرخواز و هاوڵاتییە بەڕێزانەی دەیانەوێ هاوکاریمان بکەن بۆ دابینکردنی خۆراک؛ دەتوانن لای ڤێترنەری ئەهلی سلێمانی بە ژمارە ٠۷۷٠۱٥۷۲۹۱٤ خواردنی ئاژەڵان بکڕن، بە دیلیڤەری پارەکەیان بۆ بنێرن و هەر لەوێ خۆراکەکەمان بۆ دابنێن، ئێمە دەچین دەیبەین و هەموو ڕۆژێک بەسەر ئاژەڵە برسییەکاندا دابەشی دەکەین..