وڵات: له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
له نێو ته‌ڵه‌و پیلانێكی مه‌ترسیدارداین ، له به‌غدا به‌ره به‌ره نزیكترین دۆسته‌كانمان له ده‌ست ده‌ده‌ین ، عادل عه‌بدولمه‌هدی نمونه‌ی ئه‌و دۆستانه بوو ، كه پێموایه ئیتر له‌مه‌و دوا ئه‌ویش وه‌ك مالكی و عه‌بادی ته‌ماشا ده‌كرێت ، له ده‌ستدانی مه‌هدی له‌م دۆخه‌ی ئێستاداو پاش هه‌موو جم و جۆڵه گوماناویه‌كانی توركیا له هه‌رێم به ئێمه ده‌ڵێت ، توركیا به ته‌نها نیه له‌م یاریه مه‌ترسیداره‌دا ، راسته توركیا له سه‌رده‌می نێچیرڤان بارزانیشدا هه‌رچی ویستبا ده‌یكرد ، به‌ڵام ئێستا شته‌كان زۆر له‌وه مه‌ترسیدارترن، تا راده‌ی هاتنی هێز له تاریكیداو هه‌وڵدان بۆ گۆشه گیر كردن و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی قه‌ندیل و ناچار كردنی هێزه‌كانی دیكه‌ی باشوریش به‌وه‌ی دوای پشی پشی توركیا كه‌ون .
ئه‌و بار‌و دۆخه‌ی ده‌گوزه‌رێت هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به وه‌زیری داراییه‌وه نیه ، ئه‌مه داكۆكی نیه له‌و ، ئه‌مه هه‌قیقه‌ته ، پارتی زۆرترین كه‌سی له به‌غدایه‌و زۆرترین ده‌ستی ده‌ڕوات ده‌ی ئه‌و با شتێك بكات ، خۆ وه‌زیری دارای عیراق پارتیه ، جێگری سه‌رۆكی پارله‌مان مه‌لاشه‌و پارتیشه ، ئه‌وه جگه له چه‌ندین كه‌سی تر ، كه‌واته مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه نیه وه‌زیری دارای هه‌رێم دانوستانه‌رێكی خراپ بووه ، مه‌سه‌له‌كه زۆر له‌وه گه‌وره تره ، لایه‌كی پارتی هه‌قه له‌وه تێبگه‌ن ، لایه‌كه‌ی دیكه ی هاوبه‌شه له‌و دا‌و نانه‌وه‌دا ، ده‌نا خێره ئه‌و هه‌موو بیانوو داوایه‌ی توركیا‌و عیراق له یه‌ك سات و زه‌ماندا ، له دۆخی ئاوادا پێویسته یه‌كێتی و گۆڕان و ئه‌وانی تر هه‌رچیان له ده‌ست دێت بیكه‌ن تا به‌ته‌واوی ریسه‌كه نه‌بوه‌ته‌وه خوری .
له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه‌ی حزبه‌كانی تر ده‌توانن چی بكه‌ن ، ئه‌رێ كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه تاپۆڕه‌شه‌كه‌ی ریفراندۆم وه‌ك وایان ناو نا قسه‌ی له سه‌ر بكرێته‌وه ، ئه‌و تاپۆ ره‌شه بۆ كه‌ی هه‌ڵگیراوه ، خۆ بارزانی باوك وتی ده‌سبه‌رداری نابین ، به‌ڵام ئه‌وه‌ته‌ی ئه‌و كاره‌ی به كورد كرد نه‌خۆی نه‌كه‌س له باو بۆران و دێوو درنج نامان پارێزن ، ئه‌ی نه‌یووت ئه‌مه بۆ دروستكردنی ته‌یمانه ، نه‌یانووت یه‌ك رۆژ دوای ریفراندۆم له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش قسه‌ی هه‌یه ، دوای نامه‌كه‌ی تیله‌رسن نه‌یوت حساب بۆ یه‌ك به‌شه‌ر ناكه‌ین ، ئه‌وان ئاگایان له دۆخی میلله‌ته یان ناساغه‌و نابێ ئه‌و شتانه‌ی پێبووترێ ” كاتی خۆی كه مام نه‌خۆش بوو هه‌ركه‌س ویستبای هه‌قیقه‌تێكی پێبڵێ ده‌یانوت نه‌خۆشه‌و كاتی نیه ، ئه‌مه‌م بۆ بارزانی و نه‌وشیروان مسته‌فاش گوێ لێبووه “
ئه‌م له قاڵبدان و هه‌وڵی بچوككردنه‌وه‌یه به به‌رنامه‌یه توركیا‌و ئێران و ئێراق و هه‌ركوێی تریشه به بێ ده‌ستی ناو خۆ ناتوانن چۆله‌كه‌یه‌ك له‌م هه‌رێمه بكوژن ، كه‌واته كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌موو هه‌قیقه‌ته‌كان باس بكرێت و خه‌ڵكیش له‌م بار‌و دۆخه رزگار بكرێت .