وڵات:هەولێر
پارێزەرە سەرەکییەکەی هێمن مامەمەند، بەشێوەیەکی کاتی وازی لەکاری پارێزەری هێناو داوای خۆپیشاندان دەکات لەشاری هەولێر.
گۆران دیبهگهیی، پارێزهری سهرهكی رۆژنامهنووس هێمن مامهند، له راگهیهندراوێكدا دهڵێت: “بۆ ئاگاداری سەرجەم هاوڕێیان بە کاتی وازم لە هەموو کارێکی پارێزەری هێنا هاوڕێیانم کار لەکەیسی هێمن مامەند دەکەن”.
دهشڵێت: “من وەک چالاکوان لەدوای بەیانی هێمن مامهند ئازاد نەکرێت خۆپیشاندان لە هەولێر لە بەردەم سەرۆکایەتی حکومەت دەکەم، چیتر قبوڵ ناکەین سەرۆکایەتی حکومەت گاڵتە بە مشاعیری خەڵکی کوردستان بە گشتی و هەولێر بەتایبەتی بکات، بۆ مهسرورو قوباد و فەریقەکانیان دەسلمێنین کە ئیتر رۆژنامەنووسان و چالاکوانی حەقیقی و برسیەکان ئەم هەرێمە قبوڵی ئەم گاڵته جاریە ناکەن”.
گۆران دیبهگهیی ئهوهشی باسكردووه: “نموونەیەکی گاڵتەکردنیان هێمن مامەند، ئازاد دەکرێت کەچی سەرۆکایەتی حکومەت داوای تر تۆمار دەکات بۆ ئەوەی بمێنێتەوە”.
ئهمه لهكاتێكدایه شهوی رابردوو بەشدار حەسەن، پارێزەری هێمن مامەند لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بەوەکرد، هەرچەندە وا بڕیار بوو رۆژی یهكشهممه رۆژنامەنووس هێمن مامەند بە کەفالەتی شەش ملیۆن دینار ئازاد بکرێت، بەڵام بەهۆی سکاڵایەکی تر لەسەری دەسبەسەرکراوەتەوە.
ئەوەشی راگەیاند، سکاڵاکە لەلایەن سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم لە رێگەی داواکاری گشتیەوە تۆمارکراوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەوان بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون بۆ کەیسی رۆژنامەنووس هێمن مامەند بەڵام چارەنووسی ئازادکردنی نادیارە.