ئەم دۆخەی ئەمڕۆ چیەتی..!

  • May 4, 2020
  • 825 Views
ئەم دۆخەی ئەمڕۆ چیەتی..!

وڵات: سەپان ئەنوەر

گەر ئەمڕۆ لەدۆخی کوردستان و حکومەت ڕابمێنین ئەوەی ئەمڕۆ روودەدات هیچ سەرسوڕمانی ناوێ، دۆخێکی نوێ و جیاوازیەکی ئەوتۆی لەگەڵ ساڵانی پێشوو نیە، هیچ گۆڕانێک رووی نەداوە لە سیاسەتی حکومەتی ئەمڕۆ و حکومەتی دوێنێ، خۆ مەگەر هەر ئەوان نەبوون دەسەڵاتیان بەدەست بوو هەر خۆیان بۆماوەی هەشت دانە ساڵ سەرۆکی هەرێم نەبوون هەرخۆیان زیاتر لە دەساڵە سەرۆکی حکومەت نەبوون؟

هیچ بەهایەک لە پرنسیپی سیاسی ئابوریدا گۆڕ …؟ هەموو ئەوانەی کەناتوانن بیربکەنەوە، حوکمڕانی دوێنێ و ئەمڕۆیان لەدەست بووە، ئەوانەی دوێنی نەخشەی بەتاڵانبردنی داهات و سامانیان کێشاوە ئەوانەی ئەمرۆش جێبەجێیان کردوە و تەواوکەرو درێژەپێدەری سیاسەتی ئەوان بوون، هیچ شتێکی تازە روویی نەداوە، ئەوان و ئەمانە تەنها لەبیری خۆدەوڵەمندکردندابوون بەتایبەت لەدوای روخانی سەدامەوە زیاتر پایەکانی نادادیی و ستمگەراییان ئەستور تر کرد بەجۆرێک کە دەسەڵاتیان کردە نیعمەتێک بۆ پشتاوپشتی بنەماڵەکانیان بۆ ئەوەی ئابوری هەرێمی کوردستانیان تا قیامەت بەمیرات بۆیان بمێنێتەوە.

شانزە ساڵە داهات وسامانی ئەم میللەتە بێ دیفاعە دەبەن و هەرچی ناوی داهات بێ، سەرەداوەکەی براوەتە لای خۆیان و وەک غەنیمەی شەڕ بەسەرخۆیان و کەس وکارو ماستاوچی یە وورگ زل و سەرگەورەکان دابە شکردوە، ئەوەش بە پیرۆزو سەروەرکردنی خۆیان و بنەماڵەکانیانی لێکەوتۆتەوە، هەربۆیە لە ساڵانی ڕابردوو بێ ئەوەی رۆژێک بەرژەوەندی هاونیشتمانیانیان بەبیریدا هاتبێ، بێ رەحمانە کەوتنە دارشتنی سیاسەتی برسی کردنی دانیشتوان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە ژێر ناوی ئەفسانەی ئابوری سەربەخۆ یان (دزی سەربەخۆ).

خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و بریاردانی تاکڕەوی لە حوکمڕانی هەرێم ، قەبارەیەکی زۆر گەورەی هەبووە بە جۆرێک کە رێگەی لەهەموو کات و شوێن و گۆرانێک گرتووە و چاکسازی و شەراکەتی راستەقینە بۆتە خەیاڵێکی بەتاڵ ناقۆڵا، بەمەش هەرچی کایەی سیاسی و ئیداری ئابوری و کۆمەڵایەتی هەیە نەخۆشکردوەو تەواوی کایەکانی ژیانی کۆمەڵگەیان لەسەربەخۆیی داماڵیوە .

ئەم نەهامەتیەی ئەمرۆ کە بەسەر هەرێمیاندا هێناوە، پێمان دەڵێن کە حکومەتی هەرێم چ درۆیەکی گەورەیە، بەمەش نیشانیانداین چەن کەسێکی سیاسی بازرگان و چاوچنۆک، چۆن یارییان بە قوت و موقدەرات و سامانی ئەم میللەتە کردوەو ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانیان خستۆتە داخلیسانێکی بەردەوام، چونکە میللەت برا بچوکە و پێویستە لە ژێر رەعیەتی برسیکردنی ئەوان گوێڕایەڵ و بێدەنگ بێ.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو