پلانێکى نهێنى فازیل میرانى و پاراستن و میتى تورکى بۆ لێدان لە ناڕەزاییەکانى بادینان ئاشکرا دەبێت

پلانێکى نهێنى فازیل میرانى و پاراستن و میتى تورکى بۆ لێدان لە ناڕەزاییەکانى بادینان ئاشکرا دەبێت

وڵات_ کورمانجى

بەشى تورکى ئاژانسى هەواڵى فورات نیوزى پارتى کرێکارانى کوردستان، ناوەڕۆکى کۆبوونەوەیەکى دەزگاى پاراستنى پارتى و ئاژانسى هەواڵگرى میتى تورکی بڵاوکردەوە، کە لەئوتێل رێکسۆس رێکخراوە بۆ لێدان لە پێگەکانى پەکەکە و دەنگى ئازاد لەبادینان.

بەگوێرەى ناوەڕۆکى کۆبونەوەکە کە لەئاسایشى دهۆک ئاشکرابووە، فازیل میرانى و میت و پاراستن ڕێکەووتوون لەسەر ئەوەى هێرش بکرێتە سەر چەند دامەزراوەیەکى حکومى لەبادینان، بەو هۆکارەوە هەم ناڕەزاییەتیەکانى بادینان لەناو ببرێن هەمیش شەرعیەت بۆ شەڕى پەکەکە دروست بکرێت.

دواى کۆبونەوەکە فازیل میرانى لەگەڵ بەرپرسانى دهۆکى پارتى و کادیرەکانیان لەحکومەت، بەشێک لە سەرۆک عەشیرەتەکان کۆبووەتەوە، ئاماژەى بۆ ئەوەکردووە فشارى جەماوەرى زۆر لەسەر پارتى دیموکرات لەجاران زیاتربووە، کاردانەوەکانى خەڵک بۆ سەر پارتى گۆڕاون بۆ هێرشکردن بەتایبەت لە دەڤەرى بادینان، ئەوەشى ووتووە: “ئەوەتان لەبیر بێت، پەکەکە هاتووەتە ناو دەڤەرى بادینان، پارتى ناچارە بەرگرى لەخۆى بکات”.

ئەو سەرۆک عەشیرەتانەى لەکۆبونەوەکەبوون، داخ و سکاڵاى زۆریان ڕووبەڕووى فازیل میرانى کردووەتەوە، بەڵام بەپێویستیان زانیووە خۆیان بۆ هەر ئەگەرێک ئامادەبکەن.

هەر لەو زنجیرە کۆبونەوانەدا، وەکو ئامادەکارییەکى سەرەتایى پلانێکى هاوبەسى لەگەڵ دەوڵەتى تورکیا خستووتە ڕوو و ناوەڕۆکى پلانەکەش ئەوەبوو، وێنایەک دروست بکرێت کە پارتى کرێکاران هیرش دەکاتە سەر دهۆک.

بەگوێرەى ئەو پلانە، هاوبەشە لەنێوان فازیل میرانى و دەزگاى پاراستن میتى تورکی هەبووە، ٢٠٠ چەکدار ئامادە دەکرێن بەجلى هێزى پاراستنى گەل _هەپەگە، ئەم کەسانە پێکدێن لە کەسانى ڕاهێنراوى میتى تورکى و دەزگاى پاراستن، هێرش دەکەنە سەر بیناى پارێزگار و بەرێوەبەرایەتى پۆلیسى دهۆک.

لەکاردانەوەى ئەو هێرشەدا، دەزگا ئەمنیەکانى پارتى و پارستن بەناوى پارێزگارى و بنبڕکردنى ڕێکخستنەکانى پەکەکە دەست دەکەن بە قەتڵ و عامکردن و گرتنى ئەو کەسانەى ئێستا ڕابەرایەتى دەنگى ناڕازى دەکەن لەدهۆک و دەڤەرى بادینان.

ئامانجەکانى پلانەکە چى دەبێت؟

بەگوێرەى زانیارى سەرچاوەیەک لەئاسایشى دهۆک، ئامانجى دووەمى پلانەکە پێکدێت لە سەرکەوتکردن و لادانى کەسانى ناڕازى لەبادینان:

  • بەرپرسانى ئۆپۆزسیۆن لەبادینان، ئەوانەى کە بوونەتە هۆکارى فشار بەسەر پارتیەوە تاوەکو پەیوەندییەکانى لەگەڵ تورکیا کەمبکاتەوە.

_ ئەو سۆزە کەمەى لەنێوان خەڵکى بادینان و پەکەکە هەیە بیگۆڕێت بۆ دوژمنکارى تەواو.

_ پاساو بۆ ئەو هێرشانە بهێنیتەوە کە پارتى و دەزگاى هەواڵگرى و سەربازى تورکیا دەیکەن بۆ سەر پەکەکە، هاوکات هاوکاریکردنى تورکیا ئاسایى بکاتەوە لاى خەڵکى بادینان.

لەکاردانەوەى زانیارییەکان، نوسینگەى فازیل میرانى ڕاگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، فازڵ میرانی بەشداریی هیچ كۆبوونەوەیەكی لەم جۆرەی نەكردووە. داواش دەكەین ئەم ئاژانسانە بیر لە میسداقیەتی خۆیان بكەنەوە و چیتر خەڵك بە هەواڵی بێ بنەما چەواشە نەكەن

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو