وڵات_تایبەت
“ته‌نیا حه‌وت مانگ دواى دامه‌زارندنى كۆمپانیاى وشه له بابه‌تێكى تایبه‌تدا كه هاوشانى هاوڕێكانى له زانكۆى هارڤارد نوسیویه‌تى له‌ژێر ناونیشانى (كه‌یسى كوردستان) چیا ستایشى شێوازى حكومڕانى له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت: كوردستان یه‌كێكه له نمونه ده‌گه‌مه‌نه‌كانى دیموكراسیه‌ت و عیلمانیه‌ت له هه‌رێمى كوردستان و پێویسته وڵاتانى پاڵپشتى لێبكه‌ن. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پاڵپشتى له لێدوانى مه‌سعود بارزانى ده‌كات كه باسى له په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان كورد و ئیسرائیل-ى كردووه”.
نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین، رێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له پاش كۆچى دوایی له 19ى ئایارى 2017، سێ منداڵى له‌دواى خۆى جێهێشتن كه دوو كوڕ و كچێكن. كوڕه گه‌وره‌كه‌ى نما به منداڵى یه‌كه‌مى ئه‌م خێزانه داده‌نرێت، دواى ئه‌ویش دوانه‌یه‌كى كوڕ و كچ دێن به‌ناوه‌كانى چرا و چیا. له ڕووى سیاسییه‌وه به‌شدارى و پێگه‌ى كوڕه‌كانى ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ى كورد له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌میشه جێگه‌ى سه‌رنجبووه، چونكه به‌رده‌وم ناڕونى له پێگه‌كانیاندا هه‌بووه. به‌تایبه‌تیش كوڕه بچوكه‌كه‌ى چیا كه خاوه‌نى پڕۆفایلێكى به‌هێزه و ده‌رچوونى زانكۆى هارڤاردى ئه‌مه‌ریكییه، له ته‌مه‌نێكى زۆر گه‌نجیشه‌وه تێكه‌ڵى دنیاى سیاسه‌ت بووه له‌گه‌ڵ باوكی‌دا.
چیا نه‌وشیروان مسته‌فا كێیه؟
چیا نه‌وشیروان ئه‌مین مسته‌فا له 11ى تشرینى یه‌كه‌مى 1987 له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان له گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دوانه‌بوون هاتووه‌ته‌وه دونیاوه. له‌دواى برا گه‌وره‌كه‌ى نما به كوڕى دووه‌م و بچوكى بنه‌ماڵه‌كه‌ى داده‌نرێت. له ته‌مه‌نێكى منداڵییه‌وه له‌گه‌ڵ براگه‌وره‌كه‌ى نما و خوشكه‌كه‌ى چرا رویان له وڵاتى به‌ریتانیا كردووه و له‌وێ ژیاون. چیا خوێندنى سه‌ره‌تاى و ئاماده‌ى له له‌نده‌ن خوێندووه، له ساڵى 2004دا خوێندنى ئاماده‌یی ته‌واوكردووه. دواتر به مه‌به‌ستى درێژه‌دان به خوێندنى باڵا رویكردووه‌ته‌وه ویلایه‌ته یه‌گرتووه‌كانى ئه‌مریكا و له ساڵى 2005 له زانكۆى هارڤارد له به‌شى (ئابورى و حكومه‌ت) ده‌ستى به خوێندن كردووه. پاش به‌سه‌ربردنى پێنج ساڵ له‌و وڵاته و مانه‌وه له به‌شه‌ناوخۆیی چیا سه‌رئه‌نجام له ساڵى 2009 بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسى له به‌شه‌كه‌ى خۆیدا به‌ده‌ستهَناوه. ئه‌م كوڕه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا خاوه‌نى ڕه‌گه‌زنامه‌ى بریتانیه و له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆش له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نوسیویه‌تى “خه‌ڵكى شارى له‌نده‌نه و له شارى سلێمانى نیشته‌جێیه”. له‌ڕووى زمانه‌وانییه‌وه چیا هه‌ریه‌كه له زمانه بیانییه‌كانى ئینگلیزى و ئه‌ڵمانى به‌باشى ده‌زانێت. یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تیانه كه سه‌رسامه به ڕۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمز وه‌ك خۆى له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ئه‌نجامیداوه ده‌ڵێت “ڕۆژانه نیویۆرك تایمز ده‌خوێنمه‌وه”. یه‌كێك له خۆزگه‌كانى ژیانى چا بریتیه له درێژه‌دان به خوێندنه‌كه‌ى و به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه‌ى دكتۆرا له به‌شى سیاسه‌ت و ئابورى له زانكۆى هارڤارد. له‌ڕووى ژیانى تایبه‌تیشه‌وه هێشا سه‌ڵته و ژیانى هاوسه‌رگیرى پێكنه‌هێناوه.

پێگه‌ى و سه‌ره‌تاى به‌شداریكردنى له سیاسه‌تدا
سه‌ره‌تاى به‌شداریكردنى چیا له سیاسه‌تدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 2003 كه ئه‌وكات ته‌مه‌نى زۆر كه‌مبووه و كۆتا ساڵى خوێندنى ئاماده‌یی بووه. له دیمانه‌یكدا كه كۆتاییه‌كانى ساڵى 2008 له‌گه‌ڵ پێگه‌ى (ستیودینت یونیه‌ن) یان (یه‌كێتى خوێندكاران)ى زانكۆى هارڤارد ئه‌نجامداوه ده‌ڵێت :” له هاوینى ساڵى 2003 و 2004 له له‌نده‌ن-ه‌وه گه‌ڕامه‌وه بۆ عێراق و له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا-ى باوكم كه جێگرى مام جه‌لال-ه له ئه‌نجومه‌نى حوكم چوم بۆ به‌غدا، ته‌نانه‌ت به‌شداریم له به‌شێك له كۆبووونه‌وه‌كانیشدا كرد، چونكه ده‌مه‌وێت له چه‌قى روداوه‌كاندا بم”. هاوكات له هه‌مان دیمانه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه :”هیچ به‌دورى نازانێت بچێته‌وه كورستان و ده‌ست به سیاسه‌تكردن بكات”.
به‌شداریكردنى راسته‌قینه و وه‌رگرتنى پۆست سیاسى چیا له سیاسه‌تدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 2009 كاتێك له ته‌مه‌نى 22 ساڵیدا و راسته‌وخۆ دواى ته‌واوكردنى خوێندنى زانكۆى هارڤارد بووه‌ته ئه‌ندامى لیژنه‌ى سه‌ركردایه‌تى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، پاشان به‌رده‌وامبووه له بینینى رۆڵى خۆى له‌ناو بزوتنه‌وه‌كه‌دا به‌شێوه‌ى جیاجا. له ئێستاشدا هه‌رچه‌نده كوڕى دووه‌م و بچوكى بنه‌ماڵه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فایه، به‌ڵام چالاكتره له براگه‌وره‌كه‌ى نما. چیا زۆر نزیكه له عومه‌رى سه‌ید عه‌لى، رێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و تاڕاده‌یه‌كى زۆر كاریگه‌رى له‌سه‌ر بڕیار و هه‌ڵوێسته‌كانى هه‌یه، هه‌ربۆیه‌شه هه‌ندێك كه‌س به “سه‌رۆكى سێبه‌رى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان” ناویده‌به‌ن.
دامه‌زراندنى كۆمپانیاى وشه له‌لایه‌ن چیا و نما و نه‌وشیروان مسته‌فا-وه
چیا هاوشان له‌گه‌ڵ باوكى و براكه‌ى له مانگى شوباتى ساڵى 2007 كۆمپانیاى وشه‌یان دامه‌زاردن و له ئێستادا له‌لایه‌ن ئه‌م دوو برایه‌وه خاوه‌نداریه‌تى ده‌كرێت. ئه‌م كۆمپانیایه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین پێگه داراییه‌كان بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و خاوه‌نداریه‌تى هه‌ریه‌كه له (كه‌ناڵى كه‌ى ئێن ئێن، گردى زه‌رگه‌ته (باره‌گاى سه‌ره‌كى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان)، سایتى سبه‌ى) ده‌كات، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ده‌یان بازرگانى و وه‌به‌رهێنانى تر‌ى به‌هێز كه پاڵپشتى دارایین بۆ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان.
هه‌ڵوێستى سیاسى چیا به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات و شێوازى حوكمڕانى له هه‌رێمى كوردستان
ناسینى زیاترى هه‌ڵوێستى چیا له‌ڕووى سیاسییه‌وه ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ى ئه‌و دیمانه و چاوپێكه‌وتنانه‌وه بێت كه ئه‌نجامیداون له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، چونكه به پێچه‌وانه‌ى بۆچوونى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و ئه‌و كۆمپانیایه‌ى كه ئێستا خۆى و براكه‌ى خاوه‌ندایه‌تى ده‌كه‌ن هه‌ڵوێستێكى تاڕاده‌یه‌ك ئه‌رێنى هه‌بووه.
چیا له بابه‌تێكدا كه له ژێر ناونیشانى (كه‌یسى كوردستان) له مانگى ئه‌یلولى 2007 نوسیویه‌تى واته، ته‌نیا حه‌وت مانگ له‌دواى دامه‌زرانى كۆمپانیاى وشه، ستایشى شێوازى حكومڕانى له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت :”كوردستان یه‌كێكه له نمونه ده‌گمه‌نه‌كانى دیموكراسیه‌ت و عه‌لمانیه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا و پێویسته وڵاتانى ڕۆژئاوا پاڵپشتى بكه‌ن”. له به‌شێكى تر‌ى بابه‌ته‌كه‌دا چیا باس له ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستان ده‌كات و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو :”پێویسته وڵاتانى ڕۆژئاوا پاڵپشتى ده‌وڵه‌تى كوردى بكه‌ن، چونكه جگه له‌وه‌ى له‌ڕووى ئایدیۆلۆژییه‌وه نزیكه له ڕۆژئاوا، پڕچه‌ككردنى ده‌توانێت ببێته به‌ربه‌ستێك له‌به‌ردم به‌هێزبوونى حیزبوڵا و قاعیده و رێكخراوه‌ى تیرۆریستیه‌كانى تر”. له‌باره‌ى سیاسه‌تى نه‌وتى هه‌رێم-یشه‌وه له‌و كاته‌دا چیا به بایه‌خه‌وه باسى ده‌كات و جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى :”له دوو ساڵى داهاتودا بۆرى نه‌وتى كوردستان بۆ توركیا راده‌كێشترێت، پاشان بۆرییه‌كى تریش راده‌كرێشرێت بۆ ئه‌رمینیا و ئازربایجان”. هه‌ر له‌م بابه‌ته‌دا باس له لێوانه‌كانى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى ئه‌وكاتى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى كورد و ئیسرائیل ده‌كات و به بایه‌خه‌وه لێى ده‌ڕوانێت.

له كۆتاى ئه‌م بابه‌ته‌دا چیا باس له پرسى سه‌ربه‌خۆى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات ئاشكرایده‌كات :”به‌پێى ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى كه كورد هاویشتویه‌تى به‌ره‌و دیموكراسیه‌ت و ئاوبورییه‌كى مۆدێرن و كۆمه‌ڵگایه‌كى مه‌ده‌نى پته‌و، نابێت پرسیارى ئه‌و بكرێت كه ئایا كورد شایه‌نى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى خۆیه‌تى؟ به‌ڵكو ده‌بێت پرسیار له‌وه بكرێت، كه‌ى ئه‌و ده‌وڵه‌ته دابمه‌زرێنرێت؟”.
ئه‌مه به زانینى ئه‌و راسیته‌ى له‌و كاته‌دا راگه‌یاندنه‌كانى سه‌ربه كۆمپانیاى وشه گه‌وره‌ترین ڕۆڵى ئۆپۆزسیۆنبوونیان هه‌بوو له هه‌رێمى كوردستان و زۆرترین ره‌خنه‌یان له شێوازى حكومڕانى و گه‌نده‌ڵییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌گرت.
هه‌ر له چوارچێوه‌ى بابه‌تى سه‌ربه‌خۆیدا چیا له ساڵى 2008 و ساڵیك پێش ته‌واوكردنى زانكۆ گروپێكى به‌ناوى (كوردستانى سه‌ربه‌خۆ) له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك كردوه‌ته‌وه كه كه‌ڤه‌ر (وێنه‌ى سه‌ره‌كى) ئه‌م گروپه بریتیبووه له وێنه‌یه‌ك كه عێراق و توركیا و ئێران و سوریا خه‌نجه‌ر له جه‌سته‌ى نه‌خشه‌ى كوردستان ده‌ده‌ن.
له ئێستا گله‌ى چى له چیا ده‌كرێت؟
چیا هاوشانى براكه‌ى له ئێستادا به‌رده‌وام له‌لایه‌ن لایه‌نگران و ئه‌ندامانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌و ره‌خنه‌ى لێده‌گیرێت به‌وه‌ى ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر كۆمپانیاى وشه-دا كه پایه‌یه‌كى دارایی به‌هێزى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه، به‌تایبه‌تیش له‌م دۆخه‌ى ئێستایدا بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌چه‌ند قۆناغێكى سه‌ختدا تێپه‌ڕى هه‌ر له كۆچى دواى رێكخه‌ره‌كه‌ى نه‌وشیروان مسته‌فا و ناڕونى هه‌ڵوێستى رێكخه‌ره نوێیه‌كه‌ى عومه‌ر سه‌ید عه‌لى له پرسه سیاسییه‌كاندا، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى داكشانى رێژه‌ى ده‌نگه‌كانى له هه‌ڵبژاردن په‌رله‌مانییه‌كه‌ى 12ى حوزه‌رانى ئه‌مساڵدا.