وڵات_میدیا
جیاوازى نێوان سەرکردەکان لەکاتى قەیرانەکان دەردەکەوێت، ئایا چۆن ڕووبەڕبوونەوى قەیرانەکان دەبنەوە و چۆن زاڵدەبن بەسەریاندا، ئەوەش تاکە پێوەرە بۆ ئەوەى خەڵک بتوانێت متمانە بەسەردەکردەکان بکات، هیوایان لەسەر هەڵبچنێت.
لە ناوەڕاستى مانگى نیسانى ٢٠٢٠وە، هەرێمى کوردستان بەهۆى نەخۆشى کۆرۆناوە کەرەنتینەى ڕاگەیاند، زۆرینەى سەرکردەکان پابەندبوون پێوەى بەڵام بەشێک لەسەرکردەکان چوونە ماڵەوە بەشێکى دیکەش چوونە ناو هاوڵاتیانەوە.
یەکێتى و پارتى وەکو دوو پارتى دەسەڵاتدارى هەرێمى کوردستان لەماوەى کەرەنیتنەدا بەرێگاى جیاواز جوڵەیان کرد، بەڵام فۆرمى چالاکى هەردوولا جیاوازبوو، بۆیە لێرەدا، شیکارییەکى بەرواردکارانە لەنێوان کارەکانى “مەسعود بارزانى وەکو سەرۆکى پارتى و لاهور شێخ جەنگى وەکو هاوسەرۆکى یەکێتى دەکەین” کە دوو نمونەى باڵاى هەردوو پارتى دەسەڵاتدارن.
مەسعود بارزانى
لەمانگى نیسانى ئەمساڵەوە بەشێوەیەکى گشتى کۆمەلێک چالاکى و دەرکەوتنى هەبوو، بەڵام زۆرینەى چالاکیەکانى مەکتەبى بوون لەناو نوسینگەکەى خۆیەوە بەرێوەبردوون، یان چالاکى دیبلۆماسى بوون، بۆیە لەو ماوەیەدا کە کۆرۆنا هاتووە مەسعود بارزانى هیچ دەرکەوتنێکى جەماوەرى نەبووە تەنانەت کەس نازانێت ئایا لە کۆشکەکەى خۆى هاتووەتە دەرەوە یان، ئەوەش لەکاتێکدایە هەرێمى کوردستان ڕووبەڕوى گەورەترین قەیرانى “دارایى” بووەتەوە و مووچەخۆران تائێستا مووچەى دوو مانگیان وەرگرتووە و ٦ مانگە بێ مووچەن.

چالاکیەکیەکانى مەسعود بارزانى لە مانگى نیسان تا مانگى حوەزیران:
٢٢ دیدارى دیبلۆماسى و تەلەفۆنى
٦٩ برووسکە ماتمەمینى و بەیاننامە (ئەندام لایەنگرانى پارتى)
هیچ چالاکى و دەرکەوتنى مەیدانى و سیاسى نەبووە
هیچ لێدوانێکى سیاسى نەبووە
هیچ پڕۆژەیەکى بۆ چارەسەرى قەیرانى دارایى نەبووە
هیچ هاوکارییەکى نەبووە بۆ خەڵکى ناوچە کارەساتبارەکانى کۆرۆنا
سروشتى چالاکیەکان: ئەم جۆرە چالاکیانە لە فۆڕمى دیبلۆماسیدا وەکو چالاکى کوژاوە وەسف دەکرێن بەلاى جەماوەر و ڕاى گشتى، چوونکە زۆرینەى دیدارەکان دیدارى دیبلۆماسى بوون لەئاستى دەرەوە کاریگەرى ڕاستەوخۆی پارتی پیشان نادەن بەسەر گۆڕانکارییەکانى ناوچەکەوە، هاوکات لەئاستى ناوخۆش، سەرنج ڕاکێش نین بەلاى خەڵک و جەماوەرى پارتى و دەرەوەى پارتى.
لاهور شێخ جەنگى
لەمانگى نیسانەوە بەشێوەیەکى گشتى کۆمەلێک چالاکى سیاسى و کلتورى و خزمەتگوزارى ئەنجامداوە، ئەم چالاکیانە زۆرینەیان چالاکى مەیدانى بوون، بەشێک لەوانەش دیبلۆماسى بوون، پێچەوانەى هاوتاکەى مەسعود بارزانى کە زۆرینەى چالاکیەکانى مەکتەبى بوون، ئەو زۆرینەى چالاکیەکانى جەماوەرى بوون، وەکو خۆشى دەڵێت: “ئەو بڕواى بەوە نەبووە خۆى کەرەنتینە بکات بۆ خۆپارێزى و خۆشبەختە وەکو هەموو هاوڵاتیەکى دیکە هەست بەو ئازارە دەکات کە کۆرۆنا تووشى کردوون”.
چالاکیەکانى لاهور شێخ جەنگى لەماوەى مانگى نیسان تا مانگى حوزەیران:
٣٦ چالاکى سیاسى
٥ چالاکى خزمەتگوزارى تایبەت بەکۆرۆنا و کردنەوەى قوتابخانە و بەسەرکردنەوەى ناوچە کارەساتبارەکانى کۆرۆنا
٢٧ بەیاننامە و ڕاگەیەنراو
٢ دیدار و چالاکى سەربازى
پرۆژەى سیاسى هەبووە
پڕۆژەى بۆ ڕووبەڕبونەوەى کۆرۆنا هەبووە
پرۆژەى بۆ قەیرانى دارایى و مووچە هەبووە
سروشتى چالاکیەکان: زۆرینەى ئەو چالاکیانەى هاوسەرۆکى یەکێتى نیشتمانى ئەنجامى داون، لەدەرەوەى ئۆفیسەکەى بوون، واتە چالاکى مەیدانى بوون لەدەرەوەى ئۆفیسەکەى، ئەوەش لە سروشتى کارى دیبلۆماسى و سیاسى دا بەچالاکى زیندوو وەسف دەکرێت و هیمان بۆ بەزیندوویى خاوەنەکەى ، ئەمە جگە لەوەى بەگوێرەى ڕاپرسییە ناوخۆییەکانى یەکێتى نیشتمانى و دەرەوەى حیزبەکەش، کێرڤى دیبلۆماسى و سیاسى و جەماوەرى لاهور شێخ جەنگیان بەرزکردووەتەوە.

جیاوازى چالاکیەکانى مەسعود بارزانى:
هەرچالاکیەکى سیاسى و دیبلۆماسى، پێوەرەکەى ئەوەیە ئایا دەتوانێت گۆڕانکارى ئەنجام بدات یان نا، یان تواناى دروستکردنى بڕیارى سیاسى هەیە یان نا؟ یان ڕاى گشتى لەسەر دروست دەبێت یان نا؟
زۆرینەى چالاکیەکانى مەسعود بارزانى لەبەر ئەوەى چالاکى دیبلۆماسى بوون هیچ چالاکیەکى سیاسى نەبووە، ئەوەش وایکردووە چالاکیەکانى مەسعود بارزانى هیچ کاریگەرییەکانیان لەئاستى ناوخۆ و دەرەوە نەبێت ڕاى گشتى درووست نەکەن کێرڤى جەماوەرى پارتى تووشى هەڵکشان نەکەن، بەپێچەوانەوە بێدەنگى مەسعود بارزانى وایکردووە نیشانەى پرسیارى لەسەر دروست بێت ئایا لەسەر گۆڕەپانەکە ماوە یان نا؟
بەپێچەوانەوە لاهوور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتى نیشتمانى کوردستان لەو ماوەیەدا زۆرینەى چالاکیەکانى کاردانەوەى لەسەر باروودۆخى سیاسى و کۆمەڵایەتى خەڵک دروستکردووە، توانیویەتى دۆخى سیاسى گۆرانکارى بەسەر بهێنیت یان جوڵەى تێیدا دروست بکات، ئەوەش وایکردووە کاریگەرى لاهور شێخ جەنگى لەم ماوەیەدا زۆرتر لەهەرێمى کوردستان دەرکەوێت لە مەسعود بارزانى.