عابد ئیکە: زیندانەکانى تورکیا پڕکراون لە گەنجانى کورد

  • September 17, 2020
  • 520 Views
عابد ئیکە: زیندانەکانى تورکیا پڕکراون لە گەنجانى کورد

چاوپێکەوتن: نەهرۆ مۆریاسى

نوێنەری ھەدەپە لە ھەرێمی کوردستان وەڵامى چەند پرسیارێکى ئاژنسى وڵات_ دەداتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، دەوڵەتی تورکیا ھەوڵی لاوازکردنی ھەدەپە دەدات بەردوام ئەندام لایەنگرابی دەستگیر دەکات لەپێناو ئەوەی ھەدەپە نەتوانێت جارێکی دیکە خۆی کۆبکاتە لە ئەگەری ھەڵبژاردنی پێێشوەخت و خۆپیشاندانی شارە کوردییەکان ئامادەبێت.

عابدئیکە نوێنەری ھەدەپە لە ھەرێمی کودستان، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات لە ئێستادا دەوڵەتی تورکیا ھەوڵی چەواشەکاری دەدات لەدۆسیەی دەمیرتاش دا لەبەرئەوەی بابەتێکی سیاسییە و دادگای تورکیا بەردوام ھەوڵی چەواشەکاری دەدات لەدۆسییەکەی دا نەک تەنھا دەمیرتاش بە دەیان ئەندام لایەنگری ھەدەپە بەم شێوەیەن، لەئێستادا تورکیا رێگە بە نوێنەرانی ھەدەپە دەدات چاوپێکەوتن و دیداری لەگەڵدا ئەنجام بدەن جگە لە نوێنەرەکانی پارێزەرکانی ھەموو ھەفتەیەک سەردانی زیندانەکەی دەکەن بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ھەر گۆڕان پێشھاتێکی نوێ لە دادگای تورکیا.

دەڵێت “لە چەند رۆژی رابردوودا سەرۆکی جەھەپە لەدیدارێکی تایبەت بە پارتەکەی تیشکی خستۆتە سەر دۆسییەی دەمیرتاش و کارمەندێکی فرۆکەخانەی ئیستانبوول کە تائێستا چارەنووسی ئەو کارمەندە بە ھامن شێوەی دەمیرتاش دیارنییە”.

تورکیا نایەوێت هەدەپە بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە خۆى کۆبکاتەوە

“دەولەتی تورکیا تا ئێستا نەیتوانییە لە شەری حەفتانین سەرکەوتنی خۆی رابگەیەنێت ئەمەش دەبێتە ھۆی لاوازی پارتەکەی ئاردۆغان بۆ ھەلبژاردن بە بەردوامی تەواوی چاوەکان لەسەر دەوڵەتی تورکیا و بەتایبەت ئاردۆغانە لەم شەڕەدا ،راستە لە ئێستادا بە شێوەیەکی نافەرمی تورکیا دەلێت کۆتای بە ئۆپراسیۆنەکەی ھێناوە لە باشووری کوردستا نبەلام ئەمە دوورە لە راستییەوە تورکیا راستە ئامانجی لەناوبردنی گەریلایە بەلام لە ھەمانکادا ئامانجی سەرەکی ئەوان داگیر کردنی خاکی باشووری کوردستانە”.

عابدئیکە نوێنەری ھەدەپە لە ھەرێمی کودستان، جەختیشى لەسەر ئەوەکردەوە، تورکیا بێ گوێدانە بەھا مرۆڤییەکان رۆژانە ئەندامان و لایەنگرانی ھەدەپە دەستبەسەر دەکات و لە ئێستدا رەنگ بێت شوێنێک نەمابێت لە زینداندا بۆ گەنجانی کورد تورکیا بە شێوەی رەشبگیری سەرجەم گەنجانی باکووری کوردستان بەتایبەت لایەنگرانی ھەدەپە دەست گیردەکات لە پێناو ئەوەی نەتوانین خۆمان کۆبکینەوە لە ئەگەری ھەڵبژاردنی پێشوەخت و راگرتنی سەرجەم کارو چالاکییەکانی ھەدەپە بە گشتی.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو