بەدیلى ڕادەستنەکردنى نەوت لەلاى حکومەتى هەرێم چیە؟

بەدیلى ڕادەستنەکردنى نەوت لەلاى حکومەتى هەرێم چیە؟

وریا حسین – هەولێر

ئەگەرچى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ووتى: “لەسەر بودجەى گشتى حکومەتى هەرێم و حکومەتى فیدراڵى گەیشتوونەتە ڕێکەوتن، بەڵام ڕاستیدا “نمایشێکبوو بۆ ئەوەى بێ ئومێدى باڵ بەسەر دۆخى کوردستان نەکێشیت و دۆخەکە پەل بۆ خۆپیشاندان نەکێشێتەوە”، چونکە بەهۆى ڕادەستنەکردنى نەوت ڕاستەوخۆ بەسۆمۆ “دانوستانەکان وەستاون”.

ماوەى ١٠ ڕۆژى تەواوە قوباد تاڵەبانى بەسەرۆکایەتى وەفدێکى دانوستانکار کە پێکهاتبوون، لە وەزیرى دارایى و سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیران بەرپرسى مەلەفى نەوت و قەرزەکان، سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران، چەندین شارەزاى تەنکیکى و سیاسى و ئابوورى” کە رۆژانە سەپۆرتى وەفدەکەیان کردووە.

قوباد تاڵەبانى و مەسرور بارزانى هەر لەسەرەتاوە کە بڕیاریاندا دووبارە بچنەوە بەغداد لەژێر فشارى خۆپیشاندان و کۆبونەوەکەى سەرۆکایەتى هەرێمى یەکێتى و پارتى بوو، کە ویستیان بۆ خەڵکى بسەلمێنن، کە ئەوە بەغدایە گرفت دروست دەکات بۆ پرسى دانوستانەکان و هەر لەسەرەتاشەوە پارتى پاشەکشەى لەپرسە کرد، چوونکە پارتى “دەیزانى سەرئەنجامى دانوستانەکان چى لێدێت؟ بەهۆىە مەلەفى نەوتەوە”، یەکێتى لەبەر ئەوەى لەژێر فشارى زیاترى جەماوەرى خۆیدابوو، زیاتربەتەنگ بوو بۆ دانوستان وچارەسەرى کێشەکان.

دانوستانەکان چۆن بەڕێوەچوون؟

ماوەى ١٠ ڕۆژ قوباد تاڵەبانى وەفدى دانوستان لەهەولێر، لەگەڵ سێ سەرۆکایەتیەکە و چەندین کەسایەتى سیاسى کۆبونەوە، لەوبارەیەوە داتاى قەرز و نەوت و داهاتى خاڵە سنورییەکانیان خستووەتە بەردەمى لایەنە پەیوەندیدارەکانى عێراق، عێراق سەربارى ئەوەى بە بەردەوامى ستایشى داتاکانیان کردووە لاریان لەزۆرینەى شتەکان نەبووە، هەردوولا، واتە حکومەتى عێراق و هەرێمى کوردستان لەزۆرینەى مەلەفەکان لارییان لەسەر پرسەکان نەبووە، تەنها لاریان لەسەر مەلەفى نەوت هەبووە، ئەوەش بووەتە خاڵى ناکۆکى و شکستى دانوستانەکان.

کازمى بۆ خۆدەبارزکردن لەشەڕى کوردستان، تۆپەکەى خستە گۆڕەپانى پەرلەمان

بەگوێرەى زانیارییەکان، وەفدى دانوستانکارى هەرێم لە سەرجەم دانیشتنەکان ئەوەیان  دووپات کردووەتەوە هەرێمى کوردستان دەیەوێت نەوت ڕادەستبکات، بەڵام لەبەرى ئەوەى هەرێمى کوردستان نەوتى خۆى بە ٥ کۆمپانیا فرۆشتووە و پێشەکى پارەى نەوتى لەو کۆمپانیانە وەرگرتووە ناتوانێت نەوت ڕادەست بکات واتە نە نەوتەکە و نەپارەکەشى، بۆیە پێشنیارى ئەوەیان کردوووە عێراق وەکو ساڵى ٢٠٢٠ لەپشکى هەرێم بەگوێرەى نرخى نەوت کۆمپانیاى بەبازاڕکردنى نەوتى عێراق “سۆمۆ” پارەکە دابشکێنیت، بەڵام حکومەتى عێراق و پەرلەمان بەم دۆخە ڕازى نەبوون، بۆیە لەم خاڵەدا دانوستانەکان وەستاوون.

 پێشتریش موستەفا کازمى و لایەنە سیاسیەکان ئەوەیان بە بەرهەم ساڵح ووتووە: “ناتوانن یەک دینار بۆ هەرێمى کوردستان بنێرن، چوونکە ئامادەنین موراعاتى سیاسیەتى هەڵەى هەرێمى کوردستان بکەن”، بەرهەم ساڵحیش هەمان شتى بە قوباد تاڵەبانى ووتووە، پێشى ووتووە: ئەگەرى سەرکەوتنى دانوستانەکان لاوازە، چونکە پارتى ئامادەنیە نەوت ڕادەست بکات، بۆیە پێویست ناکات ئەوەندە بۆ پارتى خۆت ماندووبکەیت.

ئەنجامى دانوستانەکان و کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکە:

پاش نێوەندگیرى ئەمریکیەکان، بۆخۆلادان لە فشارى شەقام لەسەر مەسرور بارزانى و موستەفا کازمى شاردنەوەى چەقبەستوویى دانوستانەکان، کازمى بەباشى زانیووە تۆپەکە لە گۆڕەپانى حکومەت لابدات و بیخاتە گۆڕەپانى پەرلەمان و هێزە سیاسیەکان، تاوەکو ئەوان کەیسەکە یەکلایى بکەنەوە لەبوودجەدا، وەکو ساڵانى ڕابردوو پشک و مافى هەرێمى کوردستانیان بە 12.6%  جێگیرکرد، بۆیە قوباد تاڵەبانى شەوى ٢٢ مانگ کۆنگرەکەى گرێدا و سەرکەوتنى رووکەشى ڕاگەیاند و بەهەمووجۆرێک خۆى لادا لەوەڵامى ئەوەى بڵێت، چۆن نەوت ڕادەست دەکەن؟ کە خاڵى سەرەکى جەقبەستوویى دانوستانەکان بوو؟، کاتێک کۆتا پرسیاریان لەوبارەیەوە لێکرد، بەتووڕەیى و بێزارییەوە وەڵامى دایەوە.

وەفدێکى سیاسى دەڕوات

سێ جار بڕیاربووە وەفدى سیاسى بەسەرۆکایەتى نێچیرڤان بارزانى بڕوات، بەڵام سەرکەوتوونەبوون لە پێکهێنانى چوونکە دەیانویست وەفدێکى تەداروکى هەمەڕەنگ بێت بەبەغداد بلێین: “هەموو کورد لەپشتمانە” بەڵام شکستى هێنا، دواجار کۆتایى تا ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو نێچیرڤان بارزانى بەسەرۆکایەتى وەفدێک کە بافڵ تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتى تێدا دەبێت سەردانى بەغداد دەکات، ئامانجى  سەردانەکە ئەوەیە، ئیقناع بە لایەنە سیاسیەکان بکەن : “کێشە بۆ بوودجەى ٢٠٢١ دروست بکەن”، بەدەقیقى دەیانەوێت بە بەغداد بڵێن: :”پێداگرمەبن لەسەر ئەوەى نەوتەکە ڕاستەوخۆ ڕادەستى سۆمۆ بکەین، لەبرى ئەوە پارە لەبەشە بوودجەى هەرێمى کوردستان بشکێنن”، تائێستا نازانرێت لەوەدا سەرکەوتوو دەبن یان نا؟، لەگەڵ ئەوەش ئامانجێکى دیکە وەفدەکە ئەوەیە شکست بەبەشێک لە پڕۆژەى گروپى پەرلەمانتارانى ١٥ بهێنن، لەوانەش بابەتى گواستنەوەى مووچە کە نەمردووە دەکرێت لەبوودجەدا بەخاڵێک بکرێتە فەرمى.

کۆبونەوەى سێ لایەنە پێکهێنەرەکەى حکومەت لە سەرۆکایەتى هەرێم

حکومەتى هەرێم بەنیازى چیە؟

ئەگەر نەوتى ڕادەست بکردایە، هەرێمى کوردستان ساڵێکى زێڕینى لەپێش بوو، چوونکە پاش هەموو لێبڕینێک سەرو ٨٠٠ ملیارى بۆ دەهات، کە بەشى مووچەى تەواوى فەرمانبەران دەکرد بەشێک لەو پارەش لەناوخۆدا بەدەست دەهات کوردستانى پێ دەبوژایەوە، بەڵام ئێستا حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئومێدێکى لاوازى بەبەغداد ماوە، ئەویش لەدوا ڕاگەیەنراودا بەڕوونى باسیان لێوەکردووە: “لایەنى سێهەم کە نەتەوەیەکگرتووەکانە نێوەندگیرى بکات، پاشان: بتوانن لەناوخۆدا دۆخى داهات ڕێکبخرێتەوە”، بۆیە بەهەموو حاڵەتەکات حکومەتى هەرێم ساڵێکى دارایى قورسى لەپێشەوەیە:

  •  لەئەگەرێکدا وەفدە سیاسیەکە ئیقناعى لایەنە سیاسیەکان بکەن پڕۆژە یاساى بوودجەى ٢٠٢١ لەبەرژوەندى کورد تێپەڕبکەن، ئەوا لەباشترین حاڵەتدا وەکو ساڵى ڕابردوو پارە لەبەغداوە دێت، ڕەنگە هەرێمى کوردستان چەند مووچەیەک زیاتر لەساڵى ڕابردووامووچە بدات.
  • ئەگەر بوودجە بەسودى کورد نەبێت، ئەوا هەرێمى کوردستان، ئومێدى دووەمى بەرزبوونەوەى نرخى نەوتە کە پێشنى دەکرێت بگاتە ٦٠ دۆلار تا ناوەڕاستى ساڵى داهاتوو، کە لەباشترین حاڵەتدا بۆ کۆى ساڵەکە سەرو ٥ ملیار دۆلار دەستى هەرێمى کوردستان دەکەوێت لەو بڕەش نزیکەى ٣ ملیارى سافى بۆ هەرێم دەمێنێتەوە کە مووچەى ٥ مانگى فەرمانبەران دەکات بەبێ لێبڕین، ١٦% داهاتى ناوخۆش دەکاتە ٦ مووچە، واتە حکومەتى هەرێم دەتوانێت ٦ مووچە بدات.
شیروان میرزا بۆ وڵات

شیروان میزرا ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لەوبارەیەوە بە ئاژنسى وڵاتى ووت: “حکومەتى هەرێمى کوردستان جگە لەبژاردەى ڕادەستکردنى نەوت هیچ بژاردەیەکى دیکەى باشى لەبەردەستدانیە، بۆیە ساڵێکى قورس چاوەڕوانى عێراق و هەرێمى کوردستان دەکات.

ووتیشى: “بەدیلى ڕادەست نەکردنى نەوت نابینم”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو