وريا حسين – بەغداد
ئەمشەو کەمێکى مابوو بەشێک لەلایەنگرانى حەشدى شەعبى و هێزەکانى سەربە دەوڵەتى عێراق بچنە ناو شەرێکى ناوخۆییەوە کە بەبڕواى موستەفا کازمى سەرکوەزیرانى عێراق، “شەڕێکى پیسە بەڵام ئامادەن بیکەن”.
سەرچاوەیەکى ئەمنى عیراقى ئەوەى باسکردووە، ئەمڕۆ هێزێکى وەزارەتى ناوخۆ و هەواڵگرى عێراق، چوار کەسیان لە لایەنگرانى هێزەکانى “عەسائیب ئەهل الحق” دەستگیکردووە کە تۆمەتى ئەوەیان لەسەربووە بەرپرسى هێرشە موشەکیەکەى سەر فرۆکەخانەى نێودەوڵەتى بەغداد بوون.
“موستەفا کازمى کاتێک هەواڵى جووڵەى نائاسایى عەئاسائبى پێدەگات، فەرمانى داوە بە بەهەموو هێزە ئەمنییەکان، رێگەنەدەن بەهیچ شێوەیەک رێزەکانیان تێکبچێت و زیان بە گەلى عێراق بگات”.
لەکاردانەوەدا، بەشێک لەهێزەکانى سەر بە عەئاسیب کە لەلایەن قەیس حەزعەلیەوە سەرپەرشتى دەکرێت و ڕژاونەتە سەرشەقامەکان و لەچەند کۆمەڵگایەکى بەغداد نمایشى خۆیان کردووە وەکو وەڵامدانەوەیەک بۆ موستەفا کازمى، هاوکات سوپاى عێراق و دژە تیرۆیش بەشێوەیەکى جوزئى چەند ناوچەیەکى سەوزیان گرتووە.
هاوکات بەڵگەیەکى نوسراوى هەواڵگرى عێراق بڵاوبوویەوە، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات عەئسایب وویستویانە دەستبەرسەر بەشێکى بیناى هەواڵگرى بگرن، کە کۆنترۆڵى مووشەکى عێراقى تێدایە.
قاسم ئەعرەجى ڕاوێژکارى پێشووى ئاسایشى عێراق، داواى لەموستەفا کازمى و خەزعەلى کردووە دان بەخۆیاندا بگرن بەهیچ شێوەیەک رێگەنەدەن شەڕ ڕووبدات، ئەوەش تاڕادەیەک دۆخەکەى ڕاگرتووە.
لەوبارەیەوە جەواد تەڵیباوى یەکێک لەفەرماندەکانى حەشدى شەعبى لەگروپەکانى واتس ئەپى حەشد ئەوەى ووتووە:”ئەم بابەتە شێوێنراوە، ببورن من ناتوانم تەفاسیلەکەى باس بکەم، لەکۆتایدا من پاڵپشتى یاسا و ئاسایش دەکەم”.
هاوکات ئەو کۆبونەوانە لایەنگرانى عەسائیب بەبڵاوکردنەوەى وێنە و ڤیدۆ لە ئنستاگرام و توویتەر و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانى دیکە، بەچڕى هێرشیان دەکردە سەر سەرکوەزیرانى عیراق باسى کراسەکەیان دووبارە هێنایەوە یاد، لەگەڵ ئەوەش چەندین ووتار و ڤیدۆیى حەزعەلیان بڵاوکردەوە و لەگەڵ سوردى جەنگى.
موستەفا کازمى لەوەڵامى ئەو هەڕەشانەى بەتویتک دایەوە ووتى: “ئاسایشی عێراق سپاردەیە لە گەردنمان، مل بۆ سەركێشی و هەنگاوی تاكلایەنە نادەین، بەهێمنی كارمان كردووە بۆ گێڕانەوەی متمانەی گەل و دەزگا ئەمنییەكان و سوپا بەدەڵەوت. داوای هێوركردنەوەمان كردووە بۆ پاراستنی وڵات لە سەركێشی تری بێهوودە، بەڵام ئامادەی رووبەڕووبوونەوەین ئەگەر پێویست بكات”.
سەرچاوەیەکى سیاسى لەعێراق لەبارەى هێورکردنەوەى دۆخى بەغداد، ئەوە ووت: “ئێستا بەغداد بەدۆخێکى ئارامدا تێپەڕ دەکات، بەوپێیەیى هەموو سەرکردە سیاسیەکان لەسەر هێڵبوون و داواى ئەوەیان کردبوو کێشەکان بەیاسا چارەسەر بکرێت، هەموو لایەنەکانیش پەیوەست بوون بەدۆخەکەوە.
مەحمود ڕووبەیعى سەرۆکى کوتلەى سادیقوون لە پەرلەمانى عیراق بۆ هێورکردنەوەى دۆخەکە تویتێکى کرد دەڵێت: “ئەوەى بڵاوکراوەتەوە کۆنە و ئێمە هیچ ئیستعرازێکمان نەکردووە”.