پارتى لە حاڵەتی كەوتن و پاشەكشێدایە، هەم لەبەردەم عێراق و هەم لەناخۆ و هەم لەبەردەم ولاتانی دراوسێدا

  • December 31, 2020
  • 384 Views
پارتى لە حاڵەتی كەوتن و پاشەكشێدایە، هەم لەبەردەم عێراق و هەم لەناخۆ و هەم لەبەردەم ولاتانی دراوسێدا

وڵات:زانا عەبدواڕەحمان

لاهوور چی بكات

جارێكی تر پارتی جەولەیەكی تری فراوانی شەری راگەیاندنی لەسەر هاوسەرۆكی یەكێتی دەستپێكردەوە، كەئەمەش هۆكارەکەی روونە، بۆ خۆدزینەوەیە لە كێشەی راستەقینەی خەڵك، كە نەبوونی مووچە و خزمەتگوزارییەو سەرقاڵكردنی یەكێتی و هاوڵاتیانە بە وەڵام و وەڵامكاری و ونكردنی ئەسڵی كێشەكە، كە فەشەلی حكومرانیە.پارتی لە بابەتی بەلارێدابردن یەكەمی بێ ركابەر خۆیەتی.

پارتی ئەوێت هەموو یەكێتی بخاتە حاڵەتی بەرگری لەخۆکردن. لەكاتێكدا خۆی لە حاڵەتی كەوتن و پاشەكشێدایە، هەم لەبەردەم عێراق و هەم لەناخۆ و هەم لەبەردەم ولاتانی دراوسێدا.

باوەری من وایە، دەبێت یەكێتی خۆی بە وەڵامكارییەوە خەریك نەكات و لەسەر بەرنامەی خۆی بۆ ئایندە و ژیانی خەڵك سور بێت و بریاری لەبارەوە بدات.

خۆی لەو لوغمانە بپارێزێت كە پارتی دایئەنێت بۆ سەرقاڵكردنی، چونكە لەم قوناغەدا لاهوری شێخ جەنگی پێوستی بە بەرگری نیە.

ئەو بە جوڵە و نزیك لەخەڵك و خاوەن قوربانیەكان جێگەی لە دڵ و دەرونی كۆمەلانی خەڵكدا کردۆتەوە. خەڵك تاكە هیوایان، یەكێتی دوای كۆنگرەیە. دەیانەوێت بزانن چی پێیە بۆ ئایندەی ژیانی كۆمەڵانی خەڵك.

چونكە لە زاخۆ تا خانەقین هاوڵاتیان، هیچ هیوایەكیان بە پارتی نەماوە بۆ چاكردنی دۆخەكە.

ساڵی نوێش دۆخی هاووڵاتیان خراپتر ئەبێت و تەحەمولكردنی خەڵكیش كەمتر ئەبێت. یەكێتی پێوستە جەوهەر و دیدی خۆی بۆ ئایندەی خەڵك ئاشكرا بكات. بێ كێشمە كێش و شەری راگەیاندن، بریارێك لەبارەی دۆخی ناوچەكە و خەڵكەوە بدات.

خەڵك ماندووە و ترسی لە ئایندەو ژیانی هەیە، هەموو چاوەرێن شتێك بگۆرێت.چونكە ئێستا كورد بێ رابەر و سەكردەیە، پێوستی بە ئەبوبەكرێك هەیە بێت و بەپەیمان و وتارێك هیوایەك بۆ ئەم گەلە دروست بكات.

كاتێك پێغەمبەری ئازیزمان (د.خ)كۆچی دواییكرد، ترسێك لەدڵ و دەرونی موسڵماندا دروستبوو، بۆ ئایندەی ئاینەكەیان،بەڵام ئەبوبەكری سدیق بە وتارێكی زۆر كورت و جوان كۆتایی بە نیگەرانی و دڵەراوكێ هێناوفەرمووی ::ئەی خەڵكینە راستە من بووم بەرابەرتان، بەڵام من لە ئێوە باشترنیم، ئەگەر بینیتان لەسەر رێی خێر و چاكەم

پشتیوانم بكەن و هاوكار بن. بەڵام ئەگەر بینیتان لەسەر ڕێی خراپەكاریم، رێگەم لێ بگرن و راستبكەنەوە. بەهێزترینتان لای من بێ هێزە، حەقی هەركەس بخوا لێی وەرئەگرمەوە.

بێ هێزترینتان لای بەهێزە، حەقی لای هەر كەس بێت بۆی وەئەگرمەوە.پەیماندان ئەمانەتەلادان لێی خیانەتەبۆیە ئێستا كاتی ئەوەیە شێخ لاهور پەیمان بدات و بریاربدات، هەر ئەو بریارەی پارتی لێ تۆقیوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو