له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چونی ئاهه‌نگه‌كانی شه‌وی سه‌ری ساڵی نوێی 2021دا، به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن و هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی شه‌ش تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد و ده‌ستیشیانگرت به‌سه‌ر چهكو ئۆتۆمبێله‌كانیاندا.
پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، کە شه‌وی ڕابردوو له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگه‌كانی شه‌وی سه‌ری ساڵی نوێ‌دا له‌شه‌قامی سالمی شاری سلێمانی – سه‌ھۆڵه‌كه، سێ تۆمه‌تبار كه ئۆتۆمبێلێكیان پێبوە و ته‌قه‌یان كردووه، ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگارییه‌وه ده‌ستگیركران و ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر دوو چه‌ك له‌جۆری ده‌مانچه و ئۆتۆمبێلی تۆمه‌تباره‌كاندا.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە داوە، کە هه‌ر شه‌وی ڕابردوو له‌سنوری بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را سێ تۆمه‌تباری دیكه ده‌ستگیركران كه به‌هه‌مانشێوه ته‌قه‌یان كردبوو، له كاتی ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چوار چه‌ك (سێ ده‌مانچه و كلاشینكۆفێك) و ئۆتۆمبێلی تۆمه‌تباره‌كاندا.
له‌ئێستادا هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباره‌كه به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.