عومەر گوڵپی: كاتێك پارتی دەتوانێت هاوپەیمانێتی دروستبكات كە داهاتی خەڵكی گەراندبێتەوە

  • January 20, 2021
  • 584 Views
عومەر گوڵپی: كاتێك پارتی دەتوانێت هاوپەیمانێتی دروستبكات كە داهاتی خەڵكی گەراندبێتەوە

عومەر گوڵپی: كاتێك پارتی دەتوانێت هاوپەیمانێتی لەگەڵ حیزبەكان دروستبكات كە داهاتی خەڵكی گەراندبێتەوە

دیدار/ كاشما قەرەداخی

عومەر گوڵپی، ڕایگەیاند: پارتی كاتێك دەتوانێت داوای هاوپەیمانێتی لە حیزبە دەسەڵاتدار و ئۆپۆزسیۆنەكان بكات كە لەكوردستان یاسا بچەسپێنن و دادپەروەر بن و داهاتی خەڵك بگەرێننەوە و تاوانبارەكان بەسزا بگەیەنن.

عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، لەدایدارێكی تایبەت لەگەڵ ”ئاژانسی وڵات” وڵامی چەند پرسیارێكی گرنگ دەداتەوە و لەبارەی برینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ڕایگەیاند: بڕینی بەشێك لە مووچەی موچەخۆران كارێكی نایاساییە و لەچوارچێوەی هیچ یاسایەكدا جێی نابێتەوە وە ئەمەی حكومەتی هەرێم دەیكات سەرپێچیەكی گەورەیە، وە ئەمە لەهەرشونێكی دونیا بوایە ئەوا حكومەت دەبوو دەستی لەكاربكێشایەتەوە یاخود پەرلەمان دەبوایە متمانەی لێ بسەنایەتەوە یاخود هەڵبژاردنی پێشوەختە بكرێت، چونكە ئەم دەسەڵاتە سەلماندویەتی كە شكستخواردوە.

عومەر گوڵپی، دەڵێت: حكومەت نییە لە دونیایە وەك ئەم حكومەتەی ئێمە بەو جۆرە مامەڵە لەگەڵ مووچەخۆراندا بكات وە ئەگەر مووچەی پێنادرێت بەپێی یاسا زۆر ئاساییە دەتوانێت دەست لەكاربكێشێنێتەوە و كابینەكە بەجێبێڵێت بۆ كەسێك كە بتوانێت كابینەی حكومەتەكەی ئیدارەبدا و بتوانێت مووچەی مووچە خۆڕان بدات، چونكە لە هەموو دونیا هیچ یاسایەك و كەلێنێك نییە حكومەت لەدەرەوەی یاسا، مووچەی خەڵك كەم بكاتەوە وە هیچ هۆكارێكیش نابینین بۆ ئەوە، بۆیە دەتوانێت لەگەڵ بەغدا ڕێكبكەوێت و نەوتەكەی بدات بە بەغدا ئەوكات عێراق بودجە فەرمانبەرانی دابین دەكات.

هەرێم دەتوانیت نەوتى خۆى ڕادەست بکات

هەروەها باس لەوەشدەكات: لەبەر ئەوەی حكومەت بێ پلانە ماوەی حەوت ساڵە پڕۆژە یاسایی بودجەی نییە وە هیچ كەس نازانێت ئەو موچەیەی دەدرێت هی چی مانگێكە و چەندی لێ دەبرێت و كەی دابەشدەكرێت كە ئەمە یەكێكە لە كێشە گەورەكانی ئەم دەسەڵاتەیە كە خۆیان ناوناوە حكومەت كە بەداخەوە شتی وا لەدونیا نییە كە لە عێراق و ئەفخانستان دوو گەندەڵترین. وڵاتی دونیای وەك هەرێم نین و پڕۆژە یاسایی بودجەیان هەیە كە لەو پڕۆژەدا داهات و خەرجی دیارە و وەبری پارەی تەنخانكراو بۆ بودجەش دیارە بەڵام چونكە ئەم حكومەتە كوردیە پڕۆژە یاسایی بودجەی نییە بۆیە هیچ پلانێكی دارایی و ئابوری نییە تەنانەت خودی وەزیرەكانیش نازانن موچە كەی دەدرێت و چۆن دەدرێت.

سەبارەت بە یاسایی چاكسازی عومەر گوڵپی، ئاماژەی بەوەدا: بەهۆی ئەوبارودۆخەت ئێستا لە هەرێم هەیە یاسا و هەنگاوەكانی چاكسازی ناتوسنێت فریای بكەوێت، وە ئەگەر یاساكەش بەباشی جێ بەجێ بكرێت شتیكی ئەوتۆ لەداهاتی وڵات ناگۆڕێت وە بایەخێكی گەورەی نییە چونكە گەندەڵی گەورە لە بوارەكانی تر هەیە بۆ نمونە ئەو قاچاخچێتیە لە خاڵە سنورەكاندا هەیە یان خراپی گرێبەستەكانی نەوت وە ئەوهەموو كۆمپانیانەی لەژێر هێزی دەسەڵاتدایە، یان ئەو هەموو خەڵكەی بەناوی هێزی چەكدارەوە دایانمەزراندووە وە ئەو هەموو بەنایاسایی خانەنشینی سەربازیان بۆ بریوەتەوە، ئەمانە هەر هەمووی گەندەڵی گەورەن چاكسازی ڕاستەقینە دەبێت لەم بوارەنەدا بكرێن وە ئەویاسای چاكسازیە بەهیچ جۆرێك وڵامدەرەوەی خواستی ئێستای خەڵكی هەرێم نییە.

باس لەوەشدەكات: حكومەتی هەرێم بەهۆی ئەو گرێبەستە نەوتە خراپانەی كە كردوویەتی و بەهۆی فرۆشتنی نەوت لەرێی كۆمپانیاكانەوە ئەمە دەرخەری ئەوەیە كە بەراستی نایانەوێت نەوت ڕادەستی بەغدا بكەن، بەپێی هەموو لێكدانەوەیەك ڕادەستكردنی نەوت بە كۆمپانیایەی سۆمۆ لەلایەن هەرێمەوە لەقازانجی هەرێمی كوردستانە، چونكە ئێستا هەمووداهاتی ساڵی ڕابردووی نەوت نزیكەی ملیارێك و هەشت سەد ملیۆن دۆلارە كە هی ٩ مانگە بە چوارمەنگەكەی تر دەكاتە دووملیار و نیوو، جا ئێستا چی ئەقڵێك رێگەبەوە دەدات ٢ملیار ڕادەستی بەغدا نەكەیت كە لەبەرامبەرە ٨ ملیار وەربگرێت، وە ئەوەی ڕێگری لە ڕادەستكردنی نەوت دەكات گرێبەستە خراپەكانی نەوتە كە هەرێم واژۆی كوردووە.

لەبارەی باجەوە، ئاماژەی بەوەدا: لەوكاتانەی كە قەیران هەیە حكومەتی وڵاتان لەرێت باجەوە هەوڵدەدات جموجۆڵی ئابووری زیاد بكات بەڵام ئەوەی لەهەرێمی كوردستان هەیە بەداخەوە بەهۆی بەڕێوەبردنی خراپەوە ئەو باج دانانە كارێكی زۆر هەڵەیە و فەوزا دروست دەكات، بۆ نمون كۆمپانیاكانی بواری نەوت یەك باجیان تائێستا نەداوە یان كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت وە دەیان و سەدان كۆمپانیای دیكەی خۆیان وە ئەو كۆمپانیانە بەخشراون لەباج چونكە نزیك لەخۆیانن یان هی خۆیانن بۆ نمونە كۆمپانیایی پاڵاوگەی نەوت كە وەك كۆمپانیاییكی وەبەرهێنان تۆماركراوە بۆ ئەوەی باج نەدات وە ئەمە و دەیان كەموكورتی دیكە بۆیە هەر لە بنەمادا دەسەڵات زۆر خراپ مامەڵەی لەگەڵ باج كردووە كە لەلایەك كۆمپانیایەكانی خۆیانیان بەخشیوە لەلایەكی ترەوە كێشەی كۆكردنەوەی باجیشمان هەیە وە ئەو باجەی كە لەسەر ئۆتۆمبێڵی تایبەت دانراوە دوورە لەیاسا

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو