پارتی و په‌كه‌كه وه‌ك دوو هێزی ناسێونالیستی كوردی خاوه‌ن ڕوئیا و ئایدۆلۆژیای جیاواز ته‌نانه‌ت خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی جیاوازن له‌سه‌ر خاكی كوردستان, له ڕاستیدا هه‌م شه‌ڕی نفوز ده‌كه‌ن, وه هه‌م شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت. ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین په‌كه‌كه به‌رده‌وامه له فراوانكردنی سنوری جێوپۆله‌تیك و جێۆستراتجی خۆی كه قووڵایی ستراتیجی سه‌ربازی و سیاسی و ئابوری په‌كه‌كه كه‌وتۆته قه‌ندیل به‌تایبه‌تی ناوچه‌ی سێ سنور, په‌كه‌كه له‌م سێگۆشه‌یه سنوری توركیا و ئیران و عێراق ده‌بڕیت و گریلاكانی جوڵه‌پێ ده‌كات. وه‌هه‌روه‌ها داگیركاریه‌كانی داعش ده‌رفه‌تی بۆ په‌كه‌كه ڕه‌خساند كه له‌غیابی هێزه‌كانی پارتی هاتنی داعش بۆ ئه‌م ناوچانه, په‌كه‌كه هه‌نگاو به‌هه‌نگاو نفوزی خۆی له‌م ناوچه فراوانكرد و ریشه‌ی خۆی له‌ناو دڵی ئیزیدیه‌كان داكوتا به‌هۆی به‌رخودانی شه‌نگال. وه ڕێگایه‌كی تر بۆ هێزه نزیكه‌كانی په‌كه‌كه كرایه‌وه له عێراقه‌وه بۆ سوریا.
پارتی نیگه‌رانه له‌و نفوزه زۆره‌ی په‌كه‌كه و ته‌راتێنی هێزه‌كانی له‌و ناوچه‌كه‌دا به مه‌ترسی جدی ئیستفزازكردن, وه به سیاسه‌تێكی دوژمنكارانه‌ی ده‌زانێت. كه پێش شه‌ڕی داعش ئه‌م ناوچانه و خه‌ڵكه‌كه‌ی له ژێر سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی پارتی دابوون, ولائیان بۆ پارتی هه‌بوو. به‌ڵام ئیستا دۆخه‌كه پێچه‌وانه‌یه وجودی عه‌سكه‌ری پارتی له شه‌نگال نیه وه له‌ڕووی سیاسیه‌وه پاشكشه‌ی سیاسی كردووه, به‌پێچه‌وانه‌وه په‌كه‌كه توانیویه‌تی هیزی چه‌كداری له خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه دروست بكات, په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌هێز بكات له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی عێراق به‌تایبه‌ت قیاده‌كانی حشدی شه‌عبی سه‌ر به ئێران, دیاره ئه‌م لوعبه‌یه گه‌وره‌تره له شه‌ڕی نفوزی پارتی و په‌كه‌كه, چونكه له‌لایه‌ك ئه‌م ناوچه ده‌كه‌ێته ستراتیجی سیاسه‌تی ئیران له چوارچێوه‌ی “هیلالی شیعی” وه له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی توركیا بۆ ویلایه‌تی موصل, ئه‌مه معاده‌له‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیه كه پارتی و په‌كه‌كه وه‌ك دوو هێز شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت بۆ ئه‌م ده‌ڵه‌تانه دژی به‌یه‌كتر ده‌كه‌ن, به‌كوردی لێره‌دا شمشێری براكان گه‌ردنی یه‌كترده‌بڕێت.
توركیا مه‌به‌ستیه‌تی ده‌ستی په‌كه‌كه له‌م ناوچه ستراتیجیانه ببڕێت, هانی پارتی داوه كه رێكه‌وتنامه‌ی شه‌نگالی له‌گه‌ڵ عێراق ئه‌نجام بدات, كه هه‌موو خاڵه‌كانی ناو ڕێكه‌وتنامه‌كه دژایه‌تی په‌كه‌كه‌یه, به‌ڵام رێكه‌وتنامه‌كه جێبه‌جینه‌كرا به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران, وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێكرد ئه‌م ناوچانه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ستراتیجی ئێرانی.
توركیا شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت به پارتی ده‌كات له‌ناوچه سنوریه‌كانی توركیا, ژووری ئۆپه‌ڕاسێۆنی هاوبه‌شی هه‌ڵگری توركیا و پارتی دروستكراوه, كه توركیا ئاماده‌یه هاوكاری لۆجستی و مه‌یدانی پارتی بكات بۆ كۆنتڕۆلی ئه‌م ناوچانه, وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیستا ده‌یبینین ناو به‌ناو پیكدانی دروستده‌بێت له به‌ینی گریلاكانی په‌كه‌كه و پێشمه‌رگه‌كانی پارتی, سیاسه‌تی توركیا ئه‌وه‌یه كه پارتی ببێته دیوارێكی عازل له به‌ینی توركیا و په‌كه‌كه به‌مه‌ش توركیا ئارامی سنور فه‌راهه‌م ده‌كات. وه هێزێكی لاوازی ده‌ست كه‌لای خۆی له‌ناوچه‌كه جێگیر ده‌كات. توركیا پارستنی ئاسایشی بۆری نه‌وتشی هه‌رێمی كوردستانی رێكه‌وتنامه‌ی په‌نجا ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و بازرگان له‌گه‌ڵ پارتی به‌كارده‌هێنت, له لایه‌كی تره‌وه پارتی گرنگی ئه‌م ناوچه ستراتیجه باش ده‌زانێت له‌و ڕوانگه‌یه‌ی ناوچه‌ی سێ سنور یان سێ گۆشه گرنگیه‌كی یه‌كجار زۆر و ستراتیجی سه‌ربازی و ئابوری و سیاسی هه‌یه بۆ هه‌ر لایه‌نێك كه كۆنترۆڵی بكات.
وه‌كو ئاشكرایه كه ناوچه‌ی سێ سنور فاكته‌ری ململانێی حزبه كوردیه‌كان بووه له سه‌ده‌ی ڕابردوو. نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌لێت : گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی یه‌كێتی بریتی بوو له چۆڵكردنی ناوچه‌ی سێ سنور كه دواتر كاره‌ساتی هه‌كاری لێكه‌وته‌وه, وه عه‌بدوڵا ئۆج ئالان رێبه‌ری په‌كه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه گه‌وره‌ترین جه‌زره‌به قیاده‌موقه‌ته له گریلاكانی په‌كه‌كه‌ی داوه كه له‌م ناوچه‌یه بووه كه هه‌رگیز دوژمن نه‌یده‌توانی جه‌زره‌به‌ی ئاوا كوشنده‌یان لێبدات, بۆیه په‌كه‌كه شه‌ڕی سه‌ختی مانه‌وه و به‌رگریكردن له‌م ناوچانه ده‌كات.
چونكه ئه‌گه‌ر پارتی و توركیا بتوانن ناوچانه له‌ده‌ستی په‌كه‌كه ده‌ربهێنت ئه‌وا په‌كه‌كه لاواز ته‌ریك ده‌كات دایده‌بڕیت له دنیای ده‌ره‌وه, ئه‌وكاته تاكه مه‌نفه‌زی په‌كه‌كه ئیران ده‌بێت. وه پارتی ده‌رباز ده‌بێت له‌و باجه زۆرملێیه‌ی په‌كه‌كه له‌سه‌ر جوڵه‌ی بازرگانی دایده‌نێت له سنوره‌كه. وه هه‌ڕه‌شه‌كانی په‌كه‌كه له دروستكردنی گرفت بۆ كاروباری ئه‌و حكومه‌ته‌ی كه پارتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات سنوردار ده‌كات, ئه‌وه‌ی كه ئێستا پارتی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات و په‌كه‌كه تاوانبار ده‌كات به ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری حكومه‌تی هه‌رێم و ئاژاوه‌گێڕی, به‌ڵام پارتی ده‌بێت د‌رك به‌ئه‌وه‌بكات كه ئه‌وناوچانه له ژێر نفوزی پارتی دانامێنته‌وه چونكه توركیا هه‌ر بستێك له خاكی كوردستان داگیربكات هه‌رگێز لێی ناكشێته‌وه ته‌نانه‌ت ژینگه و شوێنه‌وه‌اره میژوویه‌كانیش به‌تاڵان ده‌بات, به‌هه‌مان شێوه‌ش په‌كه‌كه پێویسته له‌مه تێبگات مه‌ترسی دروستكردن له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان كارێكی هه‌ڵه‌یه.