باپیر میرادوەلى: ئەمریکا ڕاهێنانى بە سووننەکان کردووە، کۆنگرەى بۆ بەعسیەکان گرتووە لەناشڤیل

  • August 20, 2021
  • 416 Views
باپیر میرادوەلى: ئەمریکا ڕاهێنانى بە سووننەکان کردووە، کۆنگرەى بۆ بەعسیەکان گرتووە لەناشڤیل

باپیر میرادوەلى لەگفتووگۆیەکى تایبەت لەگەڵ وڵات میدیا:

  • ئەمریکا بێ ئومێد بوو لەدۆخى ئەفغانستان بۆیە کشایەوە
  • ئەمریکا ڕاهێنانى بە سووننەکان کردووە، کۆنگرەى بۆ بەعسیەکان گرتووە لەناشڤیل
  • دواى کشانەوەى ئەمریکا، بەپاڵپشتى ئێران دەستوورى عێراق دەگۆڕێت و هەرێم نامێنێت
  • یەکێتى هیچ چارەسەرێکى نیە، جگە لەئاشتەوایى

باپیر محمەد میراودەولى، یەکێکە لە پلەدارە سەربازییەکانى یەکێتى نیشتمانى، پێشتر چەند پێگەى لەناو یەکێتى بڕیووە، ئێستا لەوڵاتى ئەمریکا نیشتەجێیە، خاوەنى پێگەبووە لەسوپاى ئەمریکا شارەزاى سیاسەتى سەربازى ئەو وڵاتەیە، ئەو لەڕوانگەى خۆیەوە باسى کاریگەرى دۆخى ئەفعانستان لەسەر عێراق و هەرێمى کوردستان دەکات، زۆر لایەنى شارەوا و مەترسى باسدەکات، هاوکات تیشک دەخاتە سەر ناوخۆیى حیزبەکەى و پێى وایە: “یەکێتى هیچ بژاردەیەکى نیە جگە لەئاشتەوایى ناوخۆیى”.

وڵات: پیتوایه پاساوى رادەستكردنى ئه فغانستان به تاڵیبان پاساویكى به جێیه؟

باپیر محەمەد میراودەلى: بو هەموان ئاشكرایه ئەفغانستان لەدواى روداوەكانى ١١ى سیبتەمبەرى ٢٠٠١ وه لەلایەن ئەمریكاوه داگیركرا، لەسەردەمى كۆمارییەكان، دواى روخاندنى تالیبان لەلایەن هیزەكانى ئەمریكاوه، تاكو ئیستا شەرى تیرور به ردەوامبوو وه ئەمریكا هەموو هەوڵیكیدا بۆ سەقامگیرى ئەو وڵاته، لەدوا ووتەى جیوبایدن باسى ئەوەیكرد، زیاتر لە یەک ترلیون دولاریان لەئەفغانستان خەرجكردووه. وه كوژرانى ژمارەیەكى زور لەسەربازى ئه مریكى. هەر لەسەردەمى حامید كارەزاى تاكو ئیستا هاوكارى ئا بوریو لوجیستى بو ئه فغانستان بەردەوامبووه، بەڵام رژیمى ئەو ولاته نەیتوانى سود لەو یارمەتیانه وەربگرێت به هۆى گەندڵى بەرپرسه سیاسى و سەربازیەکانى نەیانتوانى سوپاكەیان لەروى لوجستى و دارایی یەوه بەهێز بكەن. وه ژێرخانى ئابورى ببوژیننەوه. بۆیە دواى بێهیوابونى ئەمریكا بریارى كشانەوەیدا، بەتایبەتى هەردوو پارتى كوماری و دیموكرات لەكاتى هەلبژاردن پەیمان به هاوولاتیانى ئەمریكا دەدەن بەكشانەوه ى هیزەكانیان لەعیراق و ئه فغانستان، هاوڵاتیانى ئەمریكا داوادەكەن چیتر سەربازەكانیان لەهەردوو وڵاته به كوشت نەدەن، بەڵام ئەمریكا دواى خویندنەوەى بارودوخى ئەو ولاته بریاریاندا دەستبكەن بەگفتوگو لەگەل تاڵیبان . وەکو جیگرەوەى رژیمى ئیستاى ئەفغا نستان . وه تەنها تالیبان لەسەر خاک و زادەى زەمینەى كەلتوریو كۆمەڵایەتى و سیا سى ئه فغانستان خویەتى . وەهیزیكى

ئیسلامیەكانى كوردستان لەگەڵ ئەوەشدا له ئیدارەى كوردستان به شدارن بەلام هیچ باوەریكیان بەپارته دەسەڵاتدارەکانى كوردستان نیە چاوەروانى هەلیكى لەبارن. به برواى من ئەوەى دەبیته هۆى گورینى سیستەمى سیاسى لەهەریم عێراقه كه له دواى كشانەوەى ئه مریكا هەوڵى گورینى ده ستور دەدریت بەپاڵپشتى ئیران بو ئەوەى لەدەستورى نوێ هەرێم نەهێڵن. وه تەقینەوەى خه لكى كوردستان به ڕووى دەسەڵاتدارانى ئەم هەرێمە، وه كشا نەوەى ئەمریکا لە ئەفغانستان وانەیە بۆ ئەوانەى کە بڕوایان وایە: “ئەمریکا تاسەر هاوپەمانى کەس نیە

وڵات: چون له دوخى یه كیتى دەڕوانى و چى بکرێت باشە؟
باپیر محەمەد میراودەلى: ئەگەر بارودوخى یەكیتى بەو شیوەیه ئیستا بەردەوام بێت ، لەیەک هەڵوەشان و دارما ن چاوەڕێى دەکات، ئەوانەى ئیستا ئیدارەى یەکێتى دەدەن ناتوانن چارەسەرى كیشەكان بکەن، خراپترین كات كه هەڵیان بژاردووه بو لیكترازان كاتى پیش هه لبژاردنه، بو یه له سه ره تا وه ووتم لا یه نى یەکەم ده ست پیشكەرى کێشەکەیه توانا ى چارەسەرو ئیدا ره ى کێشەکەى نیە. هیچ وڵاتێک پارتیك لەكاتى هەلبژاردن خوى توشى كیشه ناكا .یەكیتى جگه له ریككەوتن و ئاشتى، وه چارەسەرى كوسپەكان ڕێگەیەکى تر نیه پێچەوانەى ئەوە کەواته ده نگ و پێگەى هەڵبژاردنى لا گرنگ نیە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو