موئید غازی: کاندیدەکانی لیستی هاوپەیمانی کوردستان هەموو هەوڵیان بۆ گەرانەوەی پۆستەکانە لە کەرکەک

  • September 21, 2021
  • 314 Views
موئید غازی: کاندیدەکانی لیستی هاوپەیمانی کوردستان هەموو هەوڵیان بۆ گەرانەوەی پۆستەکانە لە کەرکەک

موئید غازی، ڕایگەیاند:كاندیدەكانی لیستی هاوپەیمانی كوردستان دەبێت كار بكەن بۆ گێرانەوەی ئەو پۆستانەی كە بەهۆی ریفراندۆم و ١٦ ئۆكتۆبەرەوە كورد لە كەركوك لەدەستی دا.

موئید غازی، كاندیدی ژمارە ٣٦ بازنەی ١ی كەركوك لەسەر لیستی هاوپەیمانی كوردستان، لە لێدوانێكی بۆ وڵات_میدیا، ڕایگەیاند: دەبێت بزانین كە كەركوك كۆمەڵێك كێشە و گرفتی هەیە، تایبەت مەندی زیاتری هەیە لەچاو شارەكانی تردا، چونكە لە دوای رووداوەكانی ریفراندۆم و ١٦ ئۆكتۆبەر كورد هێز و پۆستەكان و پارێزگاری لێ سەندرایەوە وە نادادپەروەری هەیە بۆیە دەبێت كاندیدەكان كار بۆ گەڕانەوەی ئەم هێزانە بكەن بەتایبەت لیستی هاوپەیمانی كوردستان.

موئید غازی، لەبارەی بەدەم هاتنی خەڵك بۆ بانگەشەكانیان، ڕایگەیاند: بانگەشەكردنی هەڵبژاردن لە شاری كەركوك تاڕادەیەك باشە، وە خەڵكی كەركوك بەتایبەت كوردەكان هۆشیارن دەزانن ئەگەر نەچن بۆ دەنگدان زەرەری زیاترە وەك لە قازانجی، هەروەها بانگەشەكردن لەلایەن خەڵكەوە بەشێوەیەكی ڕەسمی نییە بەڵام لە ڕۆژی دەنگدان من دڵنیام خەڵك بەشێوەیەكی گەرم و گوڕ دەنگ دەدات.

وتیشی: شاری كەركوك و خواروی لە سەدا ٩٠ی یەكێتیە، بۆیە گرنگە گرنگی بەیەكێتی بدرێت بۆ ئەوەی بتوانین هاوپەیمانی كوردستانی زیاتر سەربخەین، وە لەكەركوك ئێمە هەموو هەڵبژاردنێك یەكەم بووینە وە ئێستاش یەكێتی نیشتیمانی كوردستان توانای خۆی خستۆتە گەڕ لەسەرجەم كۆمیتەكان و مەڵبەندەكان، وە تیمەكان ڕێكخراون بۆ ئەوەی بچنە ناو خەڵك و ماڵ بەماڵ بگەڕێن بۆ ئەوەی كاندیدەكانمان بناسێنن بە جەماوەرەكەی خۆمان، وە كەركوك كراوە بە چەند میحوەرێك بازنەی یەك و بازنەی دوو، لە بازنەی یەك ئێمە چوار كاندیدمان هەیە بەهاوپەیمانیەكەوە دەكاتە پێنج كە پێنج كورسی لەخۆ دەگرێت كە لە بازنەی یەك چوارسەد و ٦٠ هەزار دەنگدەرمان هەیە، كە زۆرینەی كورد نشینن، بۆیە تەواوی توانای خۆمان خستۆتە كار بۆ ئەوەی بتوانین هەر پێنچ كورسیەكە كامڵ بكەین بۆ هاوپەیمانی كوردستان.

باسی لەوەشكرد: زۆر گرنگە خەڵك دەنگ بەئێمە بدات چونكە ئێمە كاندیدی هاوپەیمانی كوردستانین كە ئەم هاوپەیمانیەش پێك هاتووە لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان وە هەرچەند ئێمە كورسی زیاتر بەدەست بێنین ئێمە دەتوانین سەركەوتنی گەورە بەدەست بێنین وە لەژێر چەتری ئەو هاوپەیمانیە دەتوانین پارێزگای كەركوك بگۆڕین وە دەتوانن مافە پێشێلكراوەكانمان لەڕێی چونمان بۆ بەغدا بیگەڕێنینەوە، وە دەتوانین لەڕێی ئەم دەنگدانەوە چارەسەری كێشەكانما بكەین و بگەڕێینەوە شوێنەكانی خۆمان لە كەركوك.

موئید غازی جەخت لەسەر جێ بەجێ كردنی بەڵێنەكانی دەكاتەوە و دەڵێت:
من بەڵێنی رەسمیم بە جەماوەرەكەم نەداوە بەڵام بەپێی توانا هەوڵدەدەم و من هاتووم بۆ خزمەت، وە هەوڵدەدەم ئەوەی كە نەكراوە من بیكەم، ئێمە دەبێت بزانین كە كەركوك كۆمەڵێك كێشە و گرفتی هەیە و تایبەت مەندی زیاتری هەیە لەچاو شارەكانی تردا، چونكە لە دوای رووداوەكانی ریفراندۆم و ١٦ ئۆكتۆبەر كورد هێز و پۆستەكان و پارێزگاری لێ سەندرایەوە وە نادادپەروەری هەیە لەنێوان دانیشتوانان وە خزمەت گوزاری نییە لە گەرەكە كورد نشینەكان، من هەموو ئەمەم كردۆتە پڕۆژەیەك كە چومە پەرلەمان داكۆكی كاری سەرسەختی مافە رەواكان بم.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو