سروە محمەد: ئەو بۆشاییە لەدوای مردنی مام جەلال لەبەغدا دروست بوو، هاوپەیمانی كوردستان پڕی دەكاتەوە

  • September 28, 2021
  • 313 Views
سروە محمەد: ئەو بۆشاییە لەدوای مردنی مام جەلال لەبەغدا دروست بوو، هاوپەیمانی كوردستان پڕی دەكاتەوە

کاشما قەرەداخی

سروە محمەد، ڕایگەیاند: هاوپەیمانی كوردستان هەموو هەوڵەكانی بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان كوردستان و عێراقە، چونكە ئێستا بۆشاییەكی زۆر گەورەمان هەیە لەبەغداد كە بە مردنی مام جەلال دروست بوو وە ئێمە كار بۆ پركردنەوەی ئەو بۆشاییە دەكەین.

سروە محمەد، كاندیدی ژمارە ٢٠ لە بازنەیی ٥ لە پارێزگای سلێمانی لەسەر لیستی هاوپەیمانی كوردستان، لە لێدوانێكی بۆ وڵات_میدیا، ڕایگەیاند: لیستی هاوپەیمانی كوردستان تاكە لیست و گەورەترین لیستە كە بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق خۆی هەڵبژاردووە، وە هاوپەیمانی كوردستان بەدروشی بەیەكەوە بەهێزین كار دەكات بۆ چوار ئامانج ئەوانیش بریتین لە ( سەقامگیری ، بوودجە ، مووچە، یەكڕیزی) ئەمەش بۆ ماوەی چوار ساڵ لە پەرلەمانی عێراق كاری بۆ دەكات، وە هاوپەیمانی كوردستان هەموو هەوڵەكانی بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان كوردستان و عێراقە، چونكە ئێستا بۆشاییەكی زۆر گەورەمان هەیە لەبەغداد كە بە مردنی مام جەلال دروست بوو وە ئێمە كار بۆ پركردنەوەی ئەو بۆشاییە دەكەین.

سروە محمەد، لەبارەی بەدەم هاتنی خەڵك بۆ بانگەشەكانیان، ڕایگەیاند: خەڵك بە جۆش و خۆرۆشەوە بەدەم بانگەشەكانمانەوە دێن و ئەمەش جێگای ئومێدی ئێمەیە، یەكەم شوێنیش لە كەركوكەوە ئێمە بانگەشەمان كرد ئەمەش بەمەبەستی پركردنەوەی ئەو بۆشایانە بوو كە لەڕابردوودا لە كەركوك دروست بوو وە تا لەداهاتوودا لیستی هاوپەیمانی كوردستان پڕی بكاتەوە، وە ئامانجێكی تریشمان بۆ ئەوە بوو كە بە خەڵكی كەركوك بڵێین ئێمە جێتان ناهێڵین و هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی كێشەی مووچە و بودجە و سەقامگیری دەدەین.

وتیشی: من دەرچووی كۆلێژی یاسام و ٢١ ساڵ ئەزمونی كارگێری و ئیداریی و یاسایم هەیە، لەخێزانەكەی خۆم باوكم شەهیدی سەنگەری گۆڕ نادیارە و ١٠ شەهید و ئەنفالمان هەیە، وە من وەكو ژنێك لەسەرجەم بوارەكاندا كارم كردووە بە خۆبەخشانە ئەویش لەبوارەكانی ژنان و ئەنفال و ژینگە، كەواتە لەخۆم ڕادەبینم كە شارەزاییەكی تەواوم هەیە كە بتوانم ببمە نوێنەری خەڵكی هەرێمی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق.

سروە محمەد جەخت لەسەر جێ بەجێ كردنی بەڵێنەكانی دەكاتەوە و دەڵێت: لە بەڵێندان بە خەڵكی خۆم ناترسم چونكە كاندیدەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەڕابردوودا هەر بەڵێنێكیان دابێت جێ بەجێیان كردووە و ئێمەش كاندیدەكانی یەكێتین و لەخۆمان ڕادەبینین هەر بەڵێنك بدەین جێ بەجێی بكەین، بەڵام هەتا كورد پێكەوە كار بكات زیاتر بە ئامانجەكانی دەگات، وە یەكێك لەوبابەتانەی من لەداهاتوودا لە بەرنامەمدا كە كاری لەسەر بكەم چارەسەركردنی بەشێك لە كێشەكانی ئافرەتانە لە بەغدا وە تەعبیری كردنی ئەو یاسایانەی كە لە بەغدا تایبەتە بەئافرەتانی شەڕی داعش و ئەو ئافرەتانەی كە لەدوایی ساڵی ٢٠٠٣ و لەدوای روخانی حكومەتی بەعس زەرەرمەند بوون كە كار بۆ قەرەبووكردنەوەیان دەكەین لەرووی مادی و مەعنەویەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو