کاشما قەرەداخی
بەریتانیا بەهیچ جۆرێک پشتگیری لە کۆچبەران ناکات و ئەو کۆچبەرانەشی لە کەمپی لیتوانیان دەگەرێندرێنەوە بۆ عێراق
سەرچاوەیەکی تایبەت بە وڵات_میدیا، رایگەیاند: نوێنەری بەریتانیان میدیاکانی ئاگادار کردۆتەوە و نایەوێت پشتگیری لە کۆچبەران بکرێت و بارودۆخیان بگوازنەوە
ئەو سەرچاوەیەش باسی لەوە کرد: نەک تەنها میدیاکانی بەریتانیا بەڵکو لەهەموو روێکەوە ڕێگری لە پشتیوانی کۆچبەران دەگیرێت بە تایبەت ئەوانەی لە کەمپی لیتوانیان
وڵات_میدیا، بۆ گواستنەوەی بارودۆخ کۆچبەرانی کەمپێک لە لیتوانیا گفتوگۆی لەگەڵ کۆچبەرێک کرد و بارودۆخی خۆیانی گێرایەوە
وڵات: چەند کەسن لەو کەمپەدا؟
کۆچبەر: سەرەتا ٧٠٠ کەس دەبوین، بەڵام ئێستا نزیکەی ٦٠٠ کەس لەوێ ماوینەتەوە، واتا تائێستا ١٠٠ کەس خۆیی دیپۆرت کردۆتەوە
وڵات: ماوەی چەنێکە لەوێن؟
کۆچبەر: سەرەتا لە خێمە دابوین تا نزیکەی مانگێک، ڕۆژی یەک جار ئەخواردنیان دەداینێ، ئاوی پیسیان بۆ دەکردینە بەرمیلەوە بۆ حەمام کردن و تەوالێت، تەوالێتمان لەگەڵ حەمام کابینە بوو، شوێنی خەوتنمان ناو خێمە بوو کە پلەی سەرما -٣ تا -٤ دەبوو، لەسەر سنوور بووین، لە کەپمی ڕودینکای، ژیانێکی سەختمان هەبووە، ئاوی تەوالێت و حەماممان چەندەها جار قوڕاو بووە، وە ماوەی ٣ مانگێک دەبێت گواستراوینەوە بۆ ئەم کەمپە، و هاتوینە ئەو سجنە سجنی کیبارتای، لێرە هەفتەی جارێک حەمامە دەکەین، حەمامی لێیە لە ژورەوە بەڵام ئاوی گەرمی نیە، بۆیلەرێکی لێیە لەبەر تەباخەکە کار ناکات جۆزەکە فرێی ئەدات چونکە یەک تەباخ بۆ ١٨٠ نەفەرە، خۆمان کەل و پەرل دەکڕین و هەر خۆمان خواردن ئامادە دەکەین، یەک خەسالەی جل شۆردنی لێیە کە ئێستا بردویانە و نەیان هێناوەتەوە، هەفتەی یەک جار ڕێگامان پێ دەدرێت بچینە بازار، واتا لە بەشی ئێمە ژوری یەک کەس بە نوێنەرایەتی ئێمە دەبێت بۆ بارزار و بۆ هەموومان کەل و پەل و پێداویستی بکڕێت، کە لێرە ١٠ ژورە لە ژورێکا ٨ کەس تا ٢٠ کەسی لێ دەمێنێتەوە، کە یەک کەس دەچێتە بازار و کەل و پەل بۆ هەر ٨ بۆ ٢٠ کەسەکە دەکرێت، لەوەتەی هاتوینە ئەو سجنە هیچ کەسێک پارە و پێداویستی پێناگا ڕێگەیان بەو کەسەنا دەگرن کە هاوکاریمان بۆ دەهێنن و پۆستەکان دەگەڕێنەوە هەتا زۆر شتی زیاتر..
وڵات: ئایە دەنێردرێنەوە بۆ بێلاروس یان عێراق؟
ئەوانەی لە کەمپدان وەک کەمپی کیبارتای لە لیتوانیا لەو باوەرەدانیم کەس بە زۆر دیپۆرت کرابێتەوە، بەڵام ئەوان هەموو ڕێگایەک دەگرنە بەر بۆئەوەی خۆت دیپۆرت بکەیتەوە هەتا ئەمان بەن بۆ ئینفرادی کە ژورێکە دوو قەرەوێڵەی لێیە و بە تەنیا دەتهێڵنەوە و مۆبایلیشت لێوە دەگرن ، بەخۆرێک ئازاری دەروونیت دەدەن، چەند لەو پەنابەرانە لەبەر ئەوە خۆیان دیپۆرت کردۆتەوە وە هەندێکیشیان بە ئارەزوی خۆیان بووە، بەڵام ئەوان هەموو ڕێگەیەک دەگرنە بەر بۆ ئەوەی بیان گەڕێنەوە بۆ عێراق، هەر وەگێڕێکیش لە لیتوانیا دێت بۆ لامان بێ هیوامان دەکات و دەڵێن تا دوو ساڵ لێرە دەتان هێڵنەوە و ٦ مانگ ٦ مانگ بۆتان نوێ دەکرێتەوە و دواتریش کە خۆت نە ڕۆشتیەوە بە زۆرە ملێ دەت نێرینەوە وڵاتەکەی خۆت وە هەتا زۆر شتی تر…

وڵات: ئایا دەتوانن خۆتان کامپەکە بەجێبهێڵن؟
کۆچبەر: ئێمە ناتوانین بچینە هیچ شوێنێکی ئەو کەمپە هەتا هیچ بەشێکیان بۆ نەکردوینەوە لەو کەمپە کە زۆر بەشی تێدایە وەک کتێب خوێندن و وانە خوێندن و بلیارد و تۆپی پێ تەنها یاریگایەکی لێیە دەتوانین بچینە ئەوێ، وە ئێوارانیش کاتژمێر ٧ یان ٨ دەرگا دا دەخەن بەڵام ناتوانین بچینە هیچ شوێنێک وە ئێرە کەپم نیە زیندانە !
وڵات: ئایا پۆلیس لێتان دەدات؟
کۆچبەر: نا پۆلیس لێمان نادا بەڵام شەوانە کاتژمێر ٤ی بەرە بەیانی دێن دوو جار دەمان بژێرن و ئیزحاجمان دەکەن و لایت لە ناو چاومان دەدەن.
وڵات: ئایا خواردن و گەرمیەکی تەواو هەیە؟
وەک وتم خواردنیان زۆر کەمە خواردنیان باش نییە لەسەر پارەی خۆمان کەل و پەل و خواردن دەکڕین و ئامادەیی دەکەین، کە یەک تەباغی لێیە بۆ ١٨٠ کەس و بۆیلەرێکی لێیە بەڵام لەبەر تەباغەکە جۆزەکە فرێی دەدات بۆیە ناتوانین ئیشی پێ بکەین و ئاوی گەرمان نیە بۆ خۆشردنیش هەفتەی جارێک دەمان بەنە حەمام، و ئەویش بەسەرە سەرە دەگرین و وەجبەی ١٠ کەس دەروات
وڵات: مەرجەکانی ئەوێ چین و تا چەند لەوێ دەبن؟
کۆچبەر: مەرجەکان نازانین چونکە هیچ شتێکمان بەراستی پێناڵێن، هەمیشە دەڵێن ئێوە بگەڕێنەوە وڵاتەکەی خۆتان لە کۆمێنتەکان کاتێک پۆستێک دەکەین قسەی نەشیاو و قسەی نا خۆش دەنوسن بۆمان.
وڵات: ئایە پەناگەتان پێ دەدرێت؟
وەک وتم تەنها قسەی ئەوان ئەوەیە دەڵێن ٦ مانگ ٦ مانگ مودەکەتان بۆ درێژ دەکرێتەوە تا ٢ ساڵ، دوای دوو ساڵەکەش بە زۆرە ملێ دەمان گەرێنەوە بۆ وڵاتەکەی خۆمان کە بە ئارەزوانە نەگەڕێیتەوە بە زۆر دەمان نێرنەوە، زۆر ئاگاداری لە ڕێڕەوەکە هەڵ واسراوە تەنانەت ٣ هێندە پارەکەیان زیاد کردوە بۆ ١٠٠٠ یۆرۆ لە پێشتر ٣٠٠ یۆرۆ بووە تەنها بۆ ئەوەی پەنابەرەکان بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیان، کە بیر لەوە ناکەنەوە هەندێک لە پەنابەرەکان ژیانیان لە مەترسی دایە لە وڵاتەکەی خۆیان کە گەر بگەڕێنەوە.
وە هەتا دەشگەڕێیتەوە لێت ناپرسێ تۆ کە برۆیتەوە ولاتەکەی خۆت کێشەت بۆ دروست دەبێت چیت بەسەر دێت لێرە هیچ مافێکی مرۆڤی لێنییە