کاشما قەرەداخی
د.شوان ئادەم ئەیڤەس، دەڵێت: ڕاگرتنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم نایاساییە و ئەوەی بەناوی چاکسازی دەکرێت ئەنجامێکی باش نەبووە
د.شوان ئادەم ئەیڤەس، مامۆستای زانکۆ، لەلێدوانێکیدا بۆ وڵات_میدیا سەبارەت بە کەمپینی گەرانەوەی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران وتی: کەم پینی بەڵێ بۆ گەرانەوەی پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران لە چوارچێوەی سۆشیاڵ میدیا گرنگە و کاریگەری هەیە بەڵام ئەم مافە بنچینەیە ناکرێت تەنها لەم چوارچێوە بێت و دەبێت کەم پینی مەدەنیانەتر بگیرێتە بەر و بە نوسراو بگەیەندرێتە وەزارەتەکان گەر بەوجۆرە نەبێت تەنها لە چوارچیوەی تۆری کۆمەڵایەتی دەمێنێتەوە
د،شوان وتی: بەرزکردنەوەی پلەی مامۆستایان و فەرمانبەران یەکێکە لە مافە سەرەکیەکانی هەر فەرمانبەرێک کە دادەمەزرێت لە دامەزراوەیەکدا وە ئەوەی لە ٢٠١٤ تا ئێستا ئەم پلە بەرزکردنەوەیە ڕاگیراوە خەدرێکی گەورەیە کە لە توێژی فەرمانبەران دەکرێت
هەر لەوبارەیەوە دەڵێت: یاسا ئیش لەسەر ئەرک و ماف دەکات وە ناتواندرێت داوای ئەرک لە فەرمانبەر بکەیت کە مافەکەی نادەیتێ بۆیە حکومەت وەک چۆن زۆر جار بەڕێگای مووچە بڕین و سزادانەوە وا دەکات فەرمانبەران پابەندی کات بن و لەکاتی خۆیدا برۆن و بێنەوە بۆیە هەقە بیرێک لەو مافە بکاتەوە کە بەرزکردنەوەی پلەکانیانە، زۆرجار دەسەڵات بیانوو بەوە دەهێنێتەوە کە داهاتی لەبەردەستدا نیە بەڵام ئێمە گەیشتوینەتە ئەو باوەڕەی کە داهاتی حکومەت وەک مەتەڵی لێ هاتووە کەس ناتوانێت هەڵی بهێنێت چونکە ڕۆژێک دەڵێت داهات هەیە رۆژێک دەڵێت نییە ئەمەش دەلیلە لەسەر ئەوەی ناشەفافیەکی زۆر هەیە لە داهات و لە خەرجیەکاندا بۆیە کەس نازانێت ئەم داهاتە زەبەلاحە کە لە خاڵە گومرگیەکان و باج و ناوخۆیەکان کۆدەکرێتەوە چی لێ دێت و بۆ کوێ دەچێت، ئەم هەموو داهاتە هەیە کەچی جورئەتی ئەوە ناکرێت کە مافێکی سەرەکی فەرمانبەران کە پلە بەرزکردنەوەیە دابین بکرێت
لەبارەی دروست کردنی فشار بۆ گەڕانەوەی پلەی بەرزکردنەوەی د.شوان ئاماژەی بەوەدا: مامۆستایانی زانکۆ و قوتابخانەکان و فەرمانبەران چەندین جار بە یاداشت نامە و بە خۆپیشاندان و بە فشار داوایان کردووە ئەم مافەیان بۆ بگەرێتەوە بەڵام لەم کوردستانە حکومەت نە گوێیەکی هەیە بیبیستێ نە چاوێکی هەیە بیبینێت نە پلانێک هەیە کار لەسەر ئەم شتانە بکرێت دەبێ چاوەرێی قەدەر بین تاوەکو بزانین کەی زەختێکی گەورەیان دەکەوێتە سەر و ناچارەبن
باسی لەوەشکرد: راگرتنی پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران جۆرێکە لە سزادانی دەستە جەمعی لەلایەن دەسەڵاتی کوردی کە بەشێکی سزاکان بەرگێکی یاساییان دەکرێت بەبەریاندا و بەشێکیشی هەر بە زۆری دەسەپێندرێت و بەشێکیشیان لەژێر پەردەی کاری خێرخوازی و کارەساتی سروشتی و بابەتی دیکە کە جاران حیزبی بەعس سزای دەداین ئێستا دەسەڵاتی کوردی سزامان پێ دەدات وە دەبێت سزاکانیش قبوڵ بکەین چونکە حکومەتەکەمان ساوایە چونکە هێشتا داهات نییە چونکە لە قۆناغێکی راگوزەریداین وە کەس بڕوا بەمانا ناکات و حکومەتیش خۆی بڕوای پێ ناکات بەڵام بەردەوام لەڕێی مەکینەکەی راگەیاندووە وا لەخەڵک دەکەن ئەم سزایانەیان پێ قبوڵ بێت لەژیر پەردەی چاکسازی و یەک خستنەوەی دام و دەزگاکان کە ئەمەش هیچ ئەنجامێکی نییە چونکە ئەگەر چاکسازی ئەنجامێکی هەبوایە ئەبوایە لەو کاتەی جێ بەجێ کراوە ئێستا ئەنجامێکی هەبواییە لانی کەم ساڵانە سەدان خوێندکار خوێندن تەواو دەکەن بەشێکی زۆریان دابمەزرانایە بەڵام ئەوەتا چاکسازی لە بڕینی دەرماڵە و مووچە بڕیین و لە راگرتنی مافی پلە بەرزکردنەوە دەبینین