بەدل بەرواری: ئەم دەسەڵاتە لە سزادانی فەرمانبەران بەردەوامە

  • February 1, 2022
  • 626 Views
بەدل بەرواری: ئەم دەسەڵاتە لە سزادانی فەرمانبەران بەردەوامە

کاشما قەرەداخی

مامۆستا بەدل بەرواری دەڵێت: دەسەڵات بەهەموو شێوەیەک سزایی فەرمانبەرانی هەرێم دەدات، ڕاگرتنی پلە بەرزکردنەوەش جۆرێکە لەو سزایە

بەدل بەرواری، لە لێدوانێکیدا بۆ وڵات_میدیا وتی: بەداخەوە چینی هێزە ئەمنیەکان پلەیان بەرز دەکرێتەوە بەڵام ئەوەی کە ناخۆشە پلە بەرزکردنەوەی چینی مامۆستایان و فەرمانبەران و مەدەنی ڕاگیراوە و بەرزناکرێتەوە

هەروەها وتیشی: ئێمە لەرابردوو پێش ئەوەشی دەستگیربکرێین وەک چینی مامۆستایان بەردەوام لەڕێی فشار و خۆپیشاندانەوە داوایی مافەکانمان وەک مووچە و شایستە دارایەکانمان کردووە و پلە بەرز کردنەوەش یەکێک بووە لەو داوایانەمان بەڵام ئەم دەسەڵاتە گوێمان لێ ناگرێت و هیچ پاڵپشتێکیشمان نییە

باسی لەوەشکرد: ئەم دەسەڵاتە میللەت بەهەموو شێوەیەک سزا دەدات راگرتنی پلە بەرزکردنەوەش جۆرێکە لە سزادانی فەرمانبەران وەک بە کۆمپانیا کردنی خزمەت گوزاریەکان و کارەبا و بڕینی مووچە و پاشەکەوت کردنی، وە راگرتنی پلە بەرزکردنەوە زیانی زۆری هەبووە و فەرمانبەر نازانێت کە لەپای ماندوو بونی مووچەکەی دەگاتە چەند ڕاستە گەر پلە بەرزکردنەوە هەبێت مووچەی فەرمانبەر سەد هەزار یان زیاتر زیاد دەکات بەڵام ئەم بڕە کەمە بۆ خێزانەکانی ئێستا زۆر زۆرە و گرنگە، چونکە ئەم فەرمانبەرانە چەندین ساڵ پاشەکەوت لە مووچەکەیان کراوە و مووچەی چەند مانگێکی وەرنەگرتووە بۆیە ئەو پلە بەرزکردنەوەیە کاریگەری دەبێت

لەبارەی هەڵمەتی بەرزکردنەوەی پلەی مامۆستایان و فەرمانبەران، مامۆستا بەدل بەرواری بە وڵات_میدیای وت: بەڕایی من گەر هەڵمەتی پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران لە سۆشیاڵ میدیا بەردەوام بێت باوەڕ ناکەم بە ئەنجامێک بگات چونکە بەو جۆرە چینەکانی تر پشتگیری ناکەن بەڵام گەر بگاتە پەرلەمان و پەرلەمانتاران کاری لەسەر بکەن و فشار بکەن رەنگە بە ئەنجامێک بگات

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو