کاشما قەرەداخی
ئاریان تاوگۆزی، ڕایگەیاند: هەواڵێک یان بڕیارێکی فەرمی نییە بۆ بڕین و نەناردنی ٢٠٠ ملیارەکەی فەرمانبەرانی هەرێم
ئاریان تاوگۆزی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە لێدوانێکی تایبەت بە وڵات_میدیا ڕاگەیاند: هەواڵێک یان بڕیارێکی فەڕمی نییە بۆ بڕینی ئەو ٢٠٠ ملیارە، بڕیارلەلای ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی عێراقە، لەوانەیە بەردەوامییەک بە ناردنی بدەن تا دەگەنە ڕێککەوتنێک لەگەڵ پارتی و یەکێتی و حکومەتی هەرێم
ئاریان تاوگۆزی لەبارەی چارەنووسی مووچە خۆران لە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عیراق، وتی: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بەفرۆشتنی نەوت موعادەلەکەی ئاڵۆز کردووە ئێمە هەموو هەوڵێکی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ناردنی ئەو ٢٠٠ ملیارە، چونکە نامانەوێت خەڵک و مووچە خۆرانی هەرێمی کوردستان بکەونە نێو بەرداشی حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندەوە
وڵات_میدیا/ وەك دەزانن و ئاگادارن فەرمانبەرانی هەرێم بایكۆتیان ڕاگەیان بە تایبەت لە سنووری سلێمانی، بەڕایی ئێوە چارەنووسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چی لێ دێت؟
ئاریان تاوگۆزی/ بەدڵنیای ئێمە ئاگاداری کێشە و ناڕەحەتی خەڵکی کوردستان و مووچە خۆرانین، هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەدەست گەندەڵی و بێ پلانی حکومەتی هەرێمەوە دەناڵێنن لە خاوەنکار و فرۆشیار و دوکاندار و هەموولایەک بە مووچە خۆرانەوە، ئێمە وەک نەوەی نوێ پلانێکمان ڕاگەیاندوو، بە حکومەتی هەرێمیشمان داوە، ئەویش بریتییە لە”ڕادەستکردنی نەوت بەحکومەتی ناوەند و وەرگرتنی بەشە بوودجەی ٪١٧ی عێراق، کە دەکاتە زیاتر لە دووئەوەندەی مووچەی مووچە خۆران مانگانە و پێویست بە ٢٠٠ ملیاریش ناکات خەڵک چاوەڕێ بن دێت یان نایەت، ئەگەر حکومەتی هەرێم بەتایبەت پارتی و یەکێتی گوێ نەگرن و بەدوای کێشە کەڵەکە بووەکانی خەڵکەوە نەبن و چارەیان نەکەن ئەوا خەڵک بەشێوەیەک لەشێوەکان تۆڵەیان لێدەکاتەوە
ئاریان تاوگۆزی/ هەرێم ئینكاری دەكات لە ڕادەست كردنی نەوت، ئایە دەرەنجامی ئەم كەلە ڕەقیە چی دەبێت؟
ئاریان تاوگۆزی/ بەداخەوە دەسەڵاتداران سیاسەت بە ڕق و کەلە ڕەقییەوە دەکەن و لە ئەنجامی ئەو سیاسەتەشیان تەنها خەڵک باجی داوە، زەرەر مەندی یەکەم خەڵکی کوردستان بوو، باوەڕم وایە خەڵکی کوردستان ئێستا زیاتر لەهەرکات ئاگادار و وشیارە دواهەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەو ڕاستییەی بەیان کرد کە یەکێتی و پارتی دەنگەکانیان زۆر کەمی کردووە و نەوەی نوێ بووەتە هێزی دووەمی کوردستان لەڕووی ژمارەی دەنگەکانیانەوە، دڵنیاین لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە مانگی ئۆکتۆبەری ئەم ساڵ بەڕێوە بچێت خەڵک توندتر
وڵات_میدیا/ئەگەر هەرێم بەردەوام بێت لەسەر ئەوەی نەوت ڕادەستی بەغدا نەكات، بەغدا چی سزایەك بەسەر هەرێم دەسەپێنێت؟
ئاریان تاوگۆزی/ ئەگەر هەرێم ئامادە نەبێت نەوت ڕادەستی بەغدا بکات ئەوا دەبێت خۆی توانای دابینکردنی مووچە و بوودجەیەکی بۆ بواری خزمەتگوزاری هەبێت وە تائێستا نەیتوانیوە ئەوکاره بکات لەبەر ئەوە دەبێت لەکۆتاییەکەیا لەگەڵ حکومەتی عێراق ڕێک بکەون بەپێچەوانەوە ئاستەنگییەکی زۆر بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێم دروست دەبێت، وە لە دادگا نێودەوڵەتییەکان عێراق دەتوانێت سکاڵا تۆماربکات لەو کۆمپانیایانەی مامەڵە بە نەوتی هەرێمەوە دەکەن.