بافڵ تاڵەبانى بۆچى کۆماندۆى جوڵەپێکرد

  • August 16, 2022
  • 563 Views
بافڵ تاڵەبانى بۆچى کۆماندۆى جوڵەپێکرد

بافڵ تاڵەبانى بۆچى کۆماندۆى جوڵەپێکرد

بەیانى ئەمڕۆ، فەرماندەیى کۆماندۆ هێزێک دەنێرن بۆ شاروانى سلێمانى تاوەکو کەسێک دەستگیربکەن، کە فشارى لەسەر شارەوانى دروستکردووە، تاوەکو هاوکارى بکەن لەکارى نایاسایى ئیفرازکردنى زەوى.

ئەوەش لەکاتێکدا بووە، لەماوەى ڕابردوودا چەندین سکاڵا لەبارەى داگیرکردنى زەوى و پارچەکردنى زەوى و دابەشکردنى لەلایەن کۆمەڵێک بەرپرسى یەکێتیەوە دەگاتە دەستى بافڵ تاڵەبانى و نووسینگەى سکرتاریەتى مام جەلال، کە سەرجەمیان پەیوەستن بەدابەشکردنى زەوى وەرگرتنى باج و سەرانە و هەڵکوتانە سەر فەرمانگە حکومیەکان و فشارخستە سەر دامەزراوە دەوڵەتیەکان.

بافڵ تاڵەبانى رۆژى ١٥ى مانگ بڕیار گرنگى دا…

بەگوێرەى ناوەڕۆکى بڕیارەکە، ناوەڕۆکى بڕیارەکە ئەوەبوو، هەر بەرپرسێکى یەکێتى بگلێیت لە پرسى زەوى و بەکارهێنانى پۆستەکەى بۆ مەبەستى کەسى توندترین سزا دەدرێت.

لەیلا عەبدولجەبار، سەرۆکى شارەوانى سلێمانى لەبارەى ئەو پرسەوە چەندین جار هۆشدارى داوە بەقوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەت و بافڵ تاڵەبانى جێگیرى سەرۆکى حکومەت.

ڕاگەیەنراوى کۆماندۆى کوردستان:
“دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو لەلایەن چەند بەرپرسێکی نابەرپرسی حزبی و حکومی لە ژێر فشاری هەڕەشە هەستان بە ئیفرازکردنی چەندین پارچە زەوی و داگیرکردنی بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان و ڕێگریکردن لەئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی ستراتیجی کە بۆ خزمەتی شارەکە ئەنجام ئەدران.
ئەمڕۆ بەفەرمانی سەرۆک باڤڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ڕێگریکردن لەو داگیرکارییە جوڵە بەهێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کرا بەرەو بەڕێوبەرایەتی شارەوانی سلیمانی بۆ پاکتاوکردنی گەندەڵکاران و دەستگیرکرنی ئەو کەسانەی ڕێگربوون لە ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ناو شاری سلیمانی”

بەیانى ١٦ى مانگ بەفەرمانى بافڵ تاڵەبانى، هێزێکى سنوردار بۆ گرتنى کەسێک کە دەڵاڵى زەوى بووە و داواى کارى نایاسایى لە شارەوانى کردووە، چوونەتە ناو شارەوانى سلێمانى و دەستگیریان کردووە.

هاوکاتى ئەوەش سەرۆک شارەونیەکى سنورى سلێمانى، کە پەیوەست بووە بەهەمان پرسەوە ئەویش دەستگیرکراوە.

بەگوێرەى بڕیارى بافڵ تاڵەبانى، هەرکەسێک لەهەر ئاست و پلەیەکى سەربازى و حکومى بێت بگلێت لەپرسى زەوییەوە دەستگیردەکرێت و لەناو یەکێتیش سزاى توندى بەسەردا دەسەپەێنرێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو