• August 23, 2022
  • 48 Views

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی ھەڵبژاردن نەبووە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی پێشوازیکرد لە جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق.
لە دیدارێکدا پێشھات و پەرەسەندنە سیاسییەکان، دۆخی چەقبەستووی سیاسی عیراق و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ دیالۆگ و گفتوگۆی نیشتمانیی تاوتوێکران و بۆچوونیان لەبارەوە خرایەڕوو.


سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دیدارەکەدا جەختی لە چارەسەرکردنی دەستووریانە و سیاسییانەی کێشەکان کردەوە و رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتگیر و ھەماھەنگە بۆسەرخستنی گفتوگۆی نیشتمانیی بونیادنەرانە بەبەشداری ھەموولایەنە سیاسییەکان کە ببێتە ھۆی دەربازبوونی وڵات لەو دۆخە نەخوازراوەی تێیکەوتووە.
لە بارەی دۆخی ھەرێم، پرسی ھەڵبژاردن و ئەگەرەکان بافڵ جەلال تاڵەبانی ھەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی خستەڕوو و وتی، یەکێتی بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ دواخستنی ھەڵبژاردن نەبووە، بەڵکو دەمانەوێت یاسایەکی سەردەمیانەمان ھەبێت کە لەگەڵ دۆخی ھەرێم بگونجێت و کۆدەنگی نیشتمانیی لەسەربێت چونکە پرسێکی وەھا گرنگ و چارەنووسساز پێویستی بە سازان و رێککەوتنی ھەموولایەنەکانە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو