سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق؛ئەرکی ھــێزە ئەمنییەکانە پارێزگاری لە سەقامگیری وڵات بکەن

  • August 24, 2022
  • 60 Views
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق؛ئەرکی ھــێزە ئەمنییەکانە پارێزگاری لە سەقامگیری وڵات بکەن

سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق؛ئەرکی ھــێزە ئەمنییەکانە پارێزگاری لە سەقامگیری وڵات بکەن

#وڵات_میدیا#کوردستان#عێراق

سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق راگەیەنراوێکیان لە بارەی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە

سێ سەرۆکایەتییەکە: پێویستە ھەموو ھەنگاوێک بۆ دەسپێکردنەوەی گقتوگۆکان بگیرێتەبەر و دەبێت ھەموو لایەنەکان رێگری لە پەرەسەندنی دۆخی ئێستا بگرن و ئەنجامدانی دیالۆگی نیشتمانی تاکە رێگەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان.

هەروەها سێ سەرۆکایەتییەکەی عێڕاق ئاماژەیان بەوەکردووە بەردەوامبوونی دۆخی ناھەمواری سیاسی کاریگەری خراپ دەکاتە سەر ھەوڵە نیشتمانییەکان و پێویستە ھەنگاوی چارەنوسساز بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی ئێستا ھەیە بگیرێتەبەر.

هەروەها ئەوەشیان راگەیاندووە خۆپیشاندانی ئاشتیانە و دەربڕینی بیروڕا مافێکی دەستووری پارێزراوە و پێویستە خۆپیشاندەران پابەندی یاسابن و موڵکی گشتی بپارێزن و دەبێت مامەڵەکردن لەگەڵ داواکارییەکان لەچوارچێوەی یاسا و دەستوور بێت.

ئەرکی ھێزە ئەمنییەکانە پارێزگاری لە سەقامگیری وڵات بکەن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

نوێترین

ڤیدیۆی هەڵبژێردراو