غالب محمد علی: هەزاران كۆمپانیای جۆراوجۆرتان دروستكردوە بە بڕینی گیرفانی هاوڵاتیان
هەرێمی کوردستان و پارێزگاری دیالە لە تەرازویەکی نا هاوسەنگدا !
(ناوی زل و ماڵی وێران) بە ناوی هەرێمەوە، بە سەرۆکایەتی سەرۆكی حكومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت ، سەرۆكی پەرلەمان ، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و وەزیری دارایی و پلان دانان ، ئیدارەی گەرمیان، ئیتر باسی وردەواڵەكان ناكەم لە ماوەی دوازدە ساڵە نەیانتوانی (٦٠) ملیار دینار بۆ ڕێگەی كەلار سلێمانی پەیدا بكەن ، كە ڕۆژانە بەهۆی ئەو رێگەیەوە هاوڵاتیان دەبن بە قوربانی ڕێگەی مەرگ، کەچی بە هەموویانەوە ناتوانن مانگانە دوو ملیاری بۆ دابین بكەن .
بەڵام پارێزگاری دیالە (٦٠) ملیار دیناری پەیداكردوە بۆ دروست كردنی درێژترین پرد كە قەزای خانەقین بە مەركەزی پارێزگاکەوە دەبەستێتەوە .
كەواتە هەمووتان دەسەڵاتی پارێزگارێكی عیراقتان نی یە ئیتر بۆ خەڵكتان سەرقاڵ كردوە بە ناوی هەرێم و دەسەڵات و دەوڵەت ئێوە لە بنەماڵەیەکی خێڵەكی زیاتر هیچیتر نین ، پارە لە كوێ بێت ئێوە لەوێن، بۆ ئەوەی داخلی حساباتەكانتانی بكەن ، هەزاران كۆمپانیای جۆراوجۆرتان دروستكردوە بە بڕینی گیرفانی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان
