ئەمڕۆ یەکشەممە 28-08-2022 وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، نووسراوێکی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، زاخۆ، سۆران و ڕاپەڕین) کردووە و داوا دەکات ئەم ساڵنامەی نوێیەی خوێندن لە گەشت ناوەندەکانی خوێندن جێبەجێ بکرێت.
لە ساڵنامەکەدا رۆژانی پشووی خوێندن، رۆژانی پشووی فەرمی و رۆژانی تاقیکردنەوەکانی هەردوو وەرزی یەکەم و دووەمی ساڵی خوێندنی (2022-2023) دەستنیشانکراون.













